هەموو ساڵێك منداڵان لە شەوی 15ی شەعبان-دا، كە شەوی بەراتە ماڵان دەگەڕێن و نوقڵ و شیرینی دەبەخشرێتەوە بەسەریاندا. خۆشحاڵکردنی خەڵکیی نەریتێکی سەرەکی شەوی بەراتە.
![](/uploads/posts/2024-02/medium/1708785418_1708785386.jpg)
شەوی بەرات، لای زانایانی دوازده ئیمامی شێعەیش شەوێکی پیرۆزە؛ هۆکاری پیرۆزییەکەشی بۆ لەدایکبوونی ئیمامی زەمان محەممەد مەهدی دەگێڕنەوە کە پێیان وایە لەم شەوەدا لەدایک بووە. لەلایەکی دیکەوە موسڵمانە سەلەفییەکان ئەم ڕۆژە بە ڕۆژێکی گرنگ نابینن.
هەموو ساڵێك منداڵان لە شەوی 15ی شەعبان-دا، كە شەوی بەراتە ماڵان دەگەڕێن و نوقڵ و شیرینی دەبەخشرێت بەسەریاندا. خۆشحاڵکردنی خەڵکیی نەریتێکی سەرەکی شەوی بەراتە.
مێژووی بەرز راگرتنی شەوی بەرات لە ناو کورددا بۆ 700 ساڵی پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
دەڵێن، شەوی بەرات یەکێکە لە شەوە پیرۆزەکان و خودای گەورە لە قورئاندا باسی کردووە لە شەوی بەراتدا قیبلەی موسڵمانان لە قودسەوە بۆ مەککەی پیرۆز لەسەر خواستی پێغەمبەر (دخ) و بە فەرمانی خودای گەورە گۆڕاوە. هەروەها لە شەوی بەراتدا ئاوی زەمزەم زیادی کردووە. بەرات شەوی نزا و پاڕانەوەیە و موسڵمانان بهرز دهینرخێنن و لە رۆژەکەیشیدا بەرۆژوو بوون خێرێکی گەورەیە.
هەندێك وا لێكیانداوەتەوە، كە وشەی بەرات لە (براءة)ی عەرەبییەوە هاتووە، كە مەبەست لێی بێتاوانبونی ام المومنین حەزرەتی عائیشە، خێزانی پێغەمبەری ئیسلام حهزرهتی محەمەد (د.خ) بووە لەو تۆمەتەی درابووە پاڵی.
پێغهمبهرى خوا (صلى الله علیه وسلم) لهبارهى ئەم شەوەدا دهفهرموێت (إن الله لیطلع فی لیلة النصف من الشعبان فیغفرلجمیع خلقه إلا لمشرك أو مشاحن) واتا (خودای گەورە له شهوى پازدهى مانگى شهعباندا له ههموو خهڵكى خۆش دهبێت جگه لهو كهسانه نەبێت كه شهریك و هاوهڵى بۆ برِیار دهدهن. ههروهها لهو كهسانهش خۆش نابێت كه ڕق و کینە و حەسادەت و دووبەرەکی هەیە له نێوان خۆی و کەسانی تردا) خوداش زاناترینە.
خوای گەورە ئەم شەوە بکاتە ھۆێ لێخۆشبوونمان.
ئەم ناخۆشی و نەخۆشیەمان لێ دوربخاتەوە.
خوای گەورە ھیدایەتی ھەموولایەک بدات.
آدرس کوتاه خبر: