دوشنبه، 10 اردیبهشت 1403
روژان پرس » اخبار » هێمن و مێژوو

سەلاحەدین خەدیو

هێمن و مێژوو

0
کد خبر: 1009

هێمن و مێژوو

لە 1840 کە حوکماتی ئەمیرانی موکری کۆتایی پێ هات و شازدە قەجەرێکان بوونە خودانی موکریان، دەنگی خێڵ لە بەرانبەر شار دا دلێرتر بوو و «شێخ» یش کە لە نیوەی دووهەمی سەدەی نۆزدە دا سەری هەڵدا، نەیتوانی تەواو ئەو کەلێنە پڕکاتەوە.
هێمن ئەگەر سەر لە بەیانی 29خاکەلێوەی 1365 سەری نەنابایەوە، ئێستا سەد ساڵی تەمەن بوو. شاعیری عیشق و ئازادی لە سەرەتای سەدەی چاردەی کۆچی هەتاوی چاوی بە جیهان هەڵێنا کە ئێستا خەریکی ئەسپەردەکردنی دوایین مانگ و ڕۆژکانی و سەر بە ژوور داکردنی سەدە و چاخێکی تازەین.
ساڵی 1300 کە هێمن چاوی بە جیهان پشکوت، جیهانی کوردیی تازە شەقی شکا بوو. جەستەی ئەنجن ئەنجن کراوی سابڵاغ و دەڤەری موکریان بە شیری ساڵداتی ڕووس، هێشتا خوێنی لێ دەچۆڕاوە: وەک ئەوەی تیری غەزەبی مودیرنیتەی ڕۆژاوایی لە کادڵی نووستوی جیهان کورد ڕۆچوو بێ و بێ بەزەییانە هاوار بکا: خەڵکینە نووستن بەسە! ڕاپەڕن لە خەو! جیهان و سەردەم گۆڕاوە!  زۆری پێ نەچوو بزوتنەوەی سمکۆی شکاکیش گەیشتێ.
ئەوجار کورد بۆ خۆی بوو و بە واتای بڕون سیسینی کوردناس، سروشتی بوو کە سابڵاغ وەک پێتەخت چاوی لێدەکرا، بەڵام گرفت ئەوە بوو کە هاوکێشەی نێوان شار و عەشیرەت، قەڵەم و شیر، وەزیر و ئەمیر، مەدینە و بادیە عەجایب بە قازانجی دووهەمی لاسەنگ ببوو و جڵەوی کار بە دەست شار نەبوو.
لە 1840 کە حوکماتی ئەمیرانی موکری کۆتایی پێ هات و شازدە قەجەرێکان بوونە خودانی موکریان، دەنگی خێڵ لە بەرانبەر شار دا دلێرتر بوو و «شێخ» یش کە لە نیوەی دووهەمی سەدەی نۆزدە دا سەری هەڵدا، نەیتوانی تەواو ئەو کەلێنە پڕکاتەوە.
بەو پێیە ئیلیتی کوردستانی سەد ساڵ پێش لە چەن توێژی سەرووی کۆمەڵگا پێک هاتبوون کە لە چرکە ساتێکی مێژوویی دا دەبوو پێشەنگی نویخوازی و کوردایەتی بن. دەرەبەگە گەورەکان، شێخ و مەلا دەسرویشتوەکان و هەندێک تاجر و بازرگانی دەوڵەمەند.
📷 وێنەیەکی مێژویی و دەگمەن مامۆستا هەژار و مامۆستا هێمن

خاوەندارێتی زەوی و هاوبەشی و میراتگری  ڕەچەڵەک و بنەماڵە و ژن و ژنخوازی، دوو چەمکی گرینگ بوون کە وەک تان و پۆی فەڕشی کوردی لێکی گرێ دەدان.
حەوەجێ بە کوتن ناکا لە کۆمەڵگایەکی پێش مودێرن کە ئێستا ئابووری سەرمایەداری نەیتەنیوەتەوە و بە فەرهەنگی کەشت و کاڵ گۆش کراوە، پێکهاتەیەکی کۆنەپارێزی وا کوا؟
بۆی هەبوو دەوری پێشڕەوی بۆ بگێڕێ؟ ئەو بە دەگمەن بیرە تیژ و مێشکە تازانەی هەشبوون، لە بەرانبەر قورسایی و بارگرانی محافزەکاری سەردەمدا چیان لە دەست نەدەهات.
 چارەگە سەدەیەک پێویست بوو تا ڕەوڕەوەی زەمان بئاژوێ و لە سۆنگەی کاردانەوەکانی مودیرنیزاسیونی پەهلەوی و دواتر هوروژمی لەشکری سووری سۆڤیەت کۆمەڵگا، تۆخێک باوێ و بە حاستەم هاوسەنگییەک لە نێوان شار و عەشیرەت ساز بێتەوە.
هیمن هەم شاهیدی ئەم گووران و گۆڕانە بوو و هەم وەک خۆی، بە یاغی بوون لە بنەماڵە و پەیوەست بوون بە شار، ڕەوتەکەی خێراتر کرد.
کەسێک کە بە دابی قەدیم لە مەکتەبخانە و حوجرە و فەقێتی ڕا دەستی پێکرد، بەڵام بە دەست چەرخی زەمان نە تەنیا تێکەڵ بە ژیانی ڕوناکبیری بوو، بەڵکوو بە کردەوە بوو بە یەکێک لە باوکانی خوڵقێنەری بەها و فەرهەنگ و نەریتی تازە.
چرکە ساتی مێژوویی ژیانی هێمن کەنگێ بوو؟ 1946، کە نێوی دەرکرد و وەک شاعیری نەتەوەیی ناسرا، یان سەرەتای حەفتاکان کە شاکاری ناڵەی جودایی چڕی؟ یان 1979 کە پاش شۆڕش هاتەوە و شۆڕشێکی ئەدەبی و زمانیی کەم وێنەی بەرپا کرد؟
وڵام دانەوە بەو پرسیارانە هاسان نیە، نکۆڵی لەوەش ناکرێ، ئەوەندی نێوانی شاعیر لە گەڵ سروشت خۆش بوو، دانووی لە گەڵ سیاسەت نەدەکوڵا. هەرچەند سیاسەت و هەوراز و نشێوەکانی بە کردەوە تەواوی ژیانیان داگیر کرد.
شاعیری گەل کە لە ساڵی سمایل ئاغا و لە سەردەمانێک لە دایک بوو کە جڵەوی دەسەڵاتی ورمێ بە دەست کوردەوە بوو، لەو شارە و سەردەمی کۆماری ئیسلامی وەفاتی کرد لە کاتێک کە سەرپرشتیاری گۆڤاری سروە بوو. پێشینەی ڕۆژنامەگەری کوردی لە ورمێ پێش هێمنی موکریانی دەگەڕێتەوە سەر موکرێانێکی تر: زانایەکی ئایینی سەر بە ماڵباتی زاناپەروەرەی تورجانیزادە کە وەک سەرنووسەری ڕۆژنامەی ڕۆژی کوردی سمکۆ، هێمایەکی مێژوویی لە یەک گرتنەوەی پیاوانی چەک و قەڵەم لە بڕگەیەکی مێژوویی پێشان دا. هەرچەند تەمەنی ئەم ئەزموونە کورت بوو و دیار نەبوو کە سەرەنجام لە کۆی و چ کات وەک هێمن دەگاتە دووڕێیانی مێژوویی خۆی: چەک یان قەڵەم، شار یان چیا؟
بە قسە نا، بە کردەوە دەستەوملان کردنەوەی ئەو دوو چەمکە و لانیکەم لە دژواز ڕا کردنیان بە جیاواز، قۆناغێکی تەکامولی گرینگی بزاڤی کوردە.
ئه‌م بابه‌ته له ڕۆژانی ژماره 383 تاریخ 30 خاکه‌لێوه‌ی 1399 بڵاو کراوه‌ته‌وه
کلید واژه ها:
هێمن هه‌ژار
تبلیغ

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید