سه شنبه، 3 تیر 1404
روژان پرس » اخبار » پەروەردە، بناغەی گەشەپێدان

دوکتۆر سادق یووسف نژاد

پەروەردە، بناغەی گەشەپێدان

0
کد خبر: 2823

پەروەردە، بناغەی گەشەپێدان

ڕۆژی مامۆستا ڕۆژێکە بۆ ڕێزلێنان لەو کەسانەی کە بناغەکانی داهاتووی نەتەوەیێک بنیات ئەنێن. پەروەردە بەردی بناغەی گەشەسەندن و پێشکەوتنی هەر وڵاتێکە و لە دوای بنەماڵە گەورەترین کاریگەری پەروەردەیی و کەسایەتی لەسەر مناڵان لە کۆمەڵگا لە لایەن قوتابخانە و مامۆستایانەوە پێکدێت.
مامۆستا، دامەزرێنەری داهاتوو
ڕۆژی مامۆستا ڕۆژێکە بۆ ڕێزلێنان لەو کەسانەی کە بناغەکانی داهاتووی نەتەوەیێک بنیات ئەنێن. پەروەردە بەردی بناغەی گەشەسەندن و پێشکەوتنی هەر وڵاتێکە و لە دوای بنەماڵە گەورەترین کاریگەری پەروەردەیی و کەسایەتی لەسەر مناڵان لە کۆمەڵگا لە لایەن قوتابخانە و مامۆستایانەوە پێکدێت.
سیستەمی پەروەردەیی بناغەی ڕۆشنبیری، بەرپرسیارێتی و گەشەپێدانی بەهادارە. ئەگەر بمانەوێت کۆمەڵگایەکی دینامیک،  بیرمەند و ئەخلاقیمان ببێت، ئەبێت لە پەروەردەوە دەست پێبکەین. پەروەردە لەسەر بنەمای پێداویستییە ڕاستەقینەکان و ژیانی ئێستا و لێهاتوویی پیشەیی بێت.
پێویستە قوتابخانە شوێنێک بێت بۆ گەشەپێدان، پەرەپێدانی بیرکردنەوەی داهێنەرانە و پەروەدەکردنی هاوڵاتی بەرپرسیار و بەهادار.  پێویستە تێگەیشتنی خوێندکاران لە چەمکەکان، توانای شیکاری و کارامەیی کۆمەڵایەتی بەهادار بێت.
بۆ گەیشتن بەو ئامانجانە پێویستە لەسەر بنەمای پێوەرە زانستی و ئەخلاقییەکان مامۆستا دابمەزرێنن. مامۆستا ئەبێ بە کەرامەتەوە بژی؛ بۆیە دابینکردنی بژێوی ژیان و گوزەران و پاڵپشتی ماددی و مەعنەوی بۆیان پێویستییە. لە لایەکی ترەوە ئەبێت نوخبەی زانستی و ڕۆشنبیرییەکان ڕابکێشرێن بۆ سیستەمی پەروەردەیی بۆ بەرزکردنەوەی کوالیتی خوێندن.
ئەمڕۆ ئەبێت باوەڕمان بەوە ببێت کە خەرجکردن بۆ پەروەردە وەبەرهێنانێکە لە داهاتوودا. زیادکردنی بودجەی پەروەردە، پەرەپێدانی ژێرخانی و پێداچوونەوە بە ناوەڕۆک و شێوازەکانی پەروەردە، پێویستییەکی حاشا هەڵنەگرن بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر.
ڕۆژی مامۆستا دەرفەتێکە بۆ ڕێزلێنان لە بیرمەندەکانی کۆمەڵگا و نوێکردنەوەی پابەندبوونمان بە چاکسازیی بنەڕەتی لە پەروەردەی وڵاتدا.
دسته بندی: اخبار / کوردی

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید