١. وتووێژ، نه‌ک به مانای قسه‌ی ئاسایی و پرش و بڵاو، به‌ڵکوو به مانای دیالۆگی هه‌ده‌فمه‌ندی تاکه‌که‌سێک، تاقمێک، گرووهێک یان به‌ره‌یه‌ک له خه‌ڵک له گه‌ڵ تاکه‌که‌س، تاقمێک، گرووهێک یان به‌ره‌یه‌کی تر، بۆخۆی خاوه‌نی داب و قاعیده و یاسایای تایبەتە. واته له‌و چوارچێوه‌دا کاتێک که‌سانێک پێکه‌وه قسه‌ی ده‌که‌ن، بیسه‌ر به باشی تێده‌گات که ئه‌وه کێیه قسه ده‌کات، خاوه‌نی چ بیر و بۆچوونێکه‌و سه‌ر به‌کام لایه‌نه و چی ده‌ڵێت! یانێ بیسه‌ر له پرۆسه‌ی وتووێژه‌که‌دا ئه‌و زانیارییه به ده‌ست دێنێت ئه‌و که‌سه‌ی خه‌ریکه له‌گه‌ڵی ده‌دوێت لایه‌نگری کام گوتار و گوفتمانه، و به‌ڕاشکاوی خه‌ریکه بیروبۆچوونی خۆی ده‌ر ده‌بڕێت! دیاره ئه‌و وتووێژه، به ئامانج و مه‌به‌ستی دیاریکراو بەڕێوە ده‌چێت!
جیاوازی وتووێژی هه‌ده‌فمه‌ند، که خاوه‌نی مێتۆدۆلۆژی تایبه‌ته، له گه‌ڵ ده‌مه‌قاڵێ و مشت‌ومڕ له‌وه‌دایه، هه‌رکه‌س له لایه‌نه‌کانی وتووێژ ده‌زانن چی ده‌ڵێن و له‌باره‌ی چییه‌وه قسه ده‌که‌ن. وه هیچ که‌سێک بۆی نییه له‌زمانی به‌ره‌یه‌کی تره‌وه باس بکات. هۆی ئه‌م سنووردارکردنە لە وتووێژدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماهییه‌تی وتووێژەکه کە بەمەبەستى تێگه‌یشتنی دوو لایه‌نەکە له بیر و بۆچوونی یه‌کتری ئه‌نجام ده‌درێت.
که‌وابوو لە پرۆسه‌ی وتووێژدا هه‌ر لایه‌نێکی وتووێژ ده‌بێت ڕاستگۆیانە بۆچوونی واقیعی خۆی ده‌رببڕێت و بۆی نییه پشت به بۆچوونی که‌سانی تر یا به‌ره‌یەکی تر ببه‌ستێت که هیچ پەیوه‌ندییه‌کی ئەوتۆی لەگەڵ ئه‌و وه بیر و بۆچوونه‌کانی نییه، مه‌گه‌ر بەو مەرجەی ڕاسته‌وخۆ ئاشکرای بکات که ئه‌مه بۆچوونی فڵان که‌س و فڵان ده‌سته و تاقم و به‌ره‌یه و هی من نییە به‌س بۆ ناساندنی جیاوازییه‌کان ئاماژه‌ی پێده‌که‌م!
٢. به‌داخه‌وه له‌و ساڵانه‌دا، له فه‌زای مه‌جازیدا، هه‌ندێک جار، دەبینرێت، کاتێک که‌سێک یان که‌سانێک پێکه‌وه وتووێژ ده‌که‌ن، بیسه‌ر نازانێت و ناتوانێت تێبگات کە ئه‌و بێژەرە نوێنه‌ری کام به‌ره‌یه و سه‌ر به کام بیر و بۆچوون و هه‌ڵوێسته! وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌بینین مامۆستایه‌ک یان وتاربێژێک له مینبه‌ری جومعه‌و جه‌ماعه‌ت خه‌ریکی قسه کردنه، کاتێک به‌باشی گوێی بۆ وتەکانی ڕابگریت نازانیت ئه‌م وتاربێژه له لایه‌ن گوتار‌و گوفتمانی ئایینییه‌وه قسه‌ی ده‌کات یان چه‌پی کۆمۆنیستی یان بەرەی سێکۆلاره‌وه!
هه‌روه‌ها هه‌ندێک جاریش به پێچه‌وانه‌وه، ده‌بینرێت که‌سێک یان که‌سانێک خۆیان به نوێنه‌ری گوتار و به‌ره‌یەکی زانستی یان سێکۆلار ده‌ناسێنن که‌چی زۆربه‌ی بؤچوونه‌کانیان له‌سه‌ر بنه‌مای بیر‌و بۆچوونی ئایینییه و له قسه‌کانیاندا پشت ده‌به‌ستن به ئایه‌ت و فه‌رمووده‌کانی کتێبه ئایینییه‌کان یان پێغه‌مبه‌رانه‌وه!
ئه‌و شێوازه له‌ڕاستیدا لادانه له داب و نه‌ریت و قاعیده‌ی وتووێژ و، دوو لایه‌نی وتووێژه‌که له یه‌کتری جیا ناکەینەوە. دیاره لەو حاڵەتەدا زۆربەی ئەوانەی خه‌ریکی وتووێژن، تووشی سه‌فسه‌ته‌و ده‌مه‌قڕه ده‌بن! که‌سیان له که‌سیان تێناگات!
٣. ئه‌و تێکچوون و بێ قاعیده‌ییه له وتووێژدا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی کە وتووێژه‌کان به ئاکام نه‌گه‌ن و که‌س نه‌زانێت کێیە قسه ده‌کات، له باره‌ی چییه‌وه دەدوێت و مه‌به‌ستی چییه و گرینگتر لەمانەش ئه‌وه‌یه کە هیچ سنوورێک له نێوان ده‌سته و به‌ره سیاسییه‌کاندا به‌دی ناکرێت.
له کۆمه‌ڵگه دێمۆکراتیکەکاندا هه‌ر گرووپ و به‌ره‌یه‌کی سیاسی به‌ڕوونی و شه‌فاف بیر و بۆچوون و هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌رده‌بڕن و خه‌ڵکیش له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ڕاستییانه له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌نگ ده‌ده‌ن به‌و لایه‌نه‌ی پێیان باشتره. دیاره کاتێک له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ناشه‌فاف و به‌دوور له قاعیده‌ی وتووێژ، وه‌ک کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه، خه‌ڵک ناتوانن بۆچوونه‌کان لێک بده‌نه‌وه، له ده‌نگدانیشیاندا ده‌که‌ونه ناو گێژاوی درۆ و ده‌له‌سه‌و فریو خواردن! ئه‌وه کێشه‌یه‌کی پڕ خه‌رج دروست ده‌کات بۆ خه‌ڵک و ده‌بێته باییس ناسه‌قامگیری سیاسی کۆمه‌ڵگه و بشێوی پێوه‌ندییه‌کان. وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستاکه له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا ناسینی سنووره‌کانی نێوان هێزه سیاسی و خاوه‌ن بیر و بۆچوونه‌کان به هاسانی نایێته‌دی.
٤. بێگومان یه‌کێک له ئامانجه‌کانی وتووێژ، بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاری و شاره‌زاکردنی خه‌ڵکه له ڕه‌هه‌ند و هه‌ڵوێست و بۆچوونه‌کانی حێزب و تاقم و گرووهه سیاسییه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگه. له‌و شێوازەدایه که هه‌موو شتێکی هه‌ر به‌ره‌یه‌کی سیاسی یان گوفتمانێکی فیکری و فه‌لسه‌فی ده‌رده‌که‌وێت و بەردەنگ، بیسه‌ر و خوێنه‌ر، تێده‌گەن کە ئه‌و لایەنە فیکری و سیاسییانە کێن و چ دەڵێن! و چون بیر ده‌که‌نه‌وه.
بەداخەوە کۆمەلگەی گرفتاری چەقبەستوویی و ناشەفافیی، لەو بارودۆخەی تێیدا دەژین کارێکی وای کردووە تاقمێکی درۆزن و فێڵباز لەپشتی پەردەوە پیلان بڕێژن بۆ بەگژدانی خەڵک و چالاکە سیاسی و مەدەنییەکان. جەماعەتێک نائاگا، بێ ئەوەی بزانن، دژ بە یەکتری دەدوێن و کۆمەڵگەیش تووشی ناکۆکیی و دووبەرەکیی و چەن‌بەرەکی دەکەن!
وەک کەسێکی خاوەن ئەزموون بە نزیکەی نیو سەدە ئەزموونی تاڵ و شیرین لە هاووڵاتییانی بەرێز، بەتایبەت چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی، وتاربێژان و نووسه‌ران و لێکده‌ره‌وه‌و شیکاران داواکارم؛ هەرکامیان بەڕاسوێژی و سەداقەتەوە بیروبۆچوونی ڕاستەقینەی خۆیان دەرببڕن و لەزمانى یەکترییەوە باس نەکەن. وەک نموونەیەکی دڵتەزێن ئاماژە دەکەم بە یەکێک لە پیلانە دلتەزێنەکان، کە نەیاران و دوژمنانی پێنهانی کورد، به دروست کردنی دووبه‌ره‌کی نێوان کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به‌ناوی(فڵان و بەهمان)، تۆ و تۆڤی دوژمنییەکی قووڵ و بەرفراوانی بێ بڕانه‌وه‌یان پژاندووە، کەچی خەڵکی ئاسایی و لایەنە هاووڵاتییەکان بێخەربەر لەو پیلانە، بوونەتە کارگێڕ و فەرمانبەر و پيادە نیزامی ئەو پیلانگێڕانە!
ئه‌گه‌رچی بۆ هێزێکی سیاسی بێ باوەڕ بە بازخواستی دواڕۆژ بەڵام موددەعی مافی مرۆڤ و دێمۆکراسیش، جێگەی ڕەخنەیه کە بە ناحەزترین وشە، هێرش بکاتە سەر نەیار و موخالیفەکانی خۆی، بەڵام به هیچ له‌ونێک لە هیچ به‌ر و که‌سایه‌تی و بەرەیەکی سیاسی کەخۆی بە ئێشکچی دین و ئەخلاق دەزانێت، چاوه‌ڕوانی ناکرێت، به هه‌ر بیانوویێکه‌وه، هەر ئەو وشە ناحەز و دژە مرۆڤانە دژ به هاووڵاتییانی خۆی دووپات بکاتەوە!
ئەبێت لە مامۆستای ئەو مزگەوتەی کە به دواچوونی هەڵوێست و بۆچوونی بەرەی دوور لە ئایین و ئەخلاق، وشه‌ی ناحه‌زی دژ به موخالیفانی خۆیان دووپات دەکەنەوە، پرسیار بکرێت؛ ئێوەی کە خۆتان بە نوێنەری پێغەمبەری ئیسلام(د خ) دەزانن، ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی که بۆ ته‌کمیلی ئه‌خلاق ڕاسپێردراوه، بەکام حوکم و ئیجازەی شەرعی، ئیهانەتبارترین وشە لەبارەی نەیاران و موخالیفەکانی خۆیانەوە بەکاردێنن! کام دین بە ئێوە ئیجازەی داوە موخالیفی سیاسی خۆتان بە پیسترین وشە ناوبەرن و حورمه‌ت و که‌رامه‌تی ئینسانی ئه‌وان پێشێل بکه‌ن!
به‌پێ چوارچێوه‌ی ئامۆزه و ده‌رسه‌کانی ئایینی ئیسلام و گوفتمانی مافی مرۆڤ، چالاکوانانی دێندار بۆیان نییە حه‌تا سەبارەت بە نەیاران و موخالیفەکانی خۆیان، بەو شێوازە ڕەفتار بکەن کە بێ دینەکان دەیکەن و دەدوێن. لەلایەکی تریشەوە بەرەێ چەپی دژی دینیش، بۆیان نييە بۆ سەلماندنی بۆچوونی خۆیان لە جلوبەرگی ئایینی‌دا خۆوەشارن و لەژێر دروشمی ئایینەکاندا خۆپیشان بدەن. دوا قسە و تکام ئەوەیە؛ "لایەنگرانی هەر بەرەو و گوفتمانێک، دیندار یان بێ دین، چه‌پ یان ڕاست، نه‌ته‌وه‌دۆست یان ئۆممه‌ت دۆست، له داب و نه‌ریتی وتووێژ پەیڕەوی بکەن، له‌و چوارچێوه‌دا بیر و بۆچوونی خۆیان ده‌ر ببڕن تاکوو خەڵک بە ئاسانی لایەنگرانی هەر ڕەهەند و گوفتمانێک بە باشی بناسن و لێکیان جودا بکەنەوە" ئیدی ئه‌وه به‌خه‌ڵکه‌که‌یه له کام گوتار و گوفتمان لایه‌نگریی و په‌یڕه‌وی بکات!