به پێی ماده‌ی 198 که‌سێک ئه‌توانی له لایه‌ن کریار یان فرۆشیار یان هه‌ر دووکیان مامه‌ڵه بکات و مامه‌له‌ی ئاوا هێچ دژایه‌تی یه‌کی له گه‌ڵ شه‌رع و یاسا دا نیه.
بۆ ئه‌وه‌ی که مامه‌ڵه‌یێک به ڕیک و پێکی سه‌ر بگرێت ئه‌بێ چه‌ند مه‌رجمان له به‌ر چاوابێت له‌م وتاره‌دا باسی ئه‌و مه‌رجانه ئه‌که‌ین.
به پێی ماده‌ی 190 یاسای مه‌ده‌نی: بۆ ئه‌وه‌ی که سه‌ودایێک به ڕێک و پێکی سه‌ر بگرێت 4 شت پێویسته .
یه‌که‌م ئه‌وه‌یه که دوو لایه‌نی سه‌داکه بیانه‌وێت که مامڵه سه‌ر بگرێت و ڕازی به سه‌وداکه بن.
دوهه‌م ئه‌وه‌یه که هه‌ر دوو لایه‌ن شیاوی مامه‌ڵه بن.
سێهه‌م ئه‌و شته تایبه‌تیه‌یه که مامه‌ڵه‌ی له سه‌ر ئه‌که‌ن.
چواره‌م شه‌رعی بوونی هۆی مامه‌ڵه‌که‌یانه.
ماده‌ی 191 ئاماژه به‌وه ده‌کات که؛ گرێبه‌ست کاتێک سه‌ر ئه‌گرێت که دوو لایه‌نی سه‌ودا بیانه‌وێ مامه‌له بکه‌ن و ئه‌و شته‌ی که ده‌ری ئه‌بڕن ئاماژه به ویسته‌یان بکات.
جاری وا هه‌یه که دوو لایه‌نه‌که شتێک ئه‌ڵێن که مانای مامه‌ڵه‌ی هه‌یه وه‌ک ئه‌وه‌ی یه‌کیان بڵێ فرۆشتم و ئه‌وی تریان بڵێ ئه‌وا کڕیم به‌ڵام له راستی دا هه‌ردووکیان شۆخی یان کردبێت و بۆ پێکه‌نین ئه‌م قسانه بکه‌ن که‌واته قسه‌که‌یان ده‌ر بڕیوه ومانای مامه‌ڵه‌یش ئه‌دات به‌ڵام خۆ نه‌یان ویستوه مامه‌ڵه بکه‌ن و هه‌ر به شۆخی قسه‌که‌یان کردوه، نمونه‌ی تر بۆ ئه‌م شیوه قسانه ئه‌و کاته‌یه وا که‌سێک که له خه‌وا قسه ئه‌کات بڵی وا ماڵه‌که‌م فرۆشت به تۆ و هه‌واڵه‌که‌یشی بڵی ئه‌وا کڕیم.
له کاتی وا دا ئه‌و که‌سه‌ی وا قسه‌که‌ی کردوه نه‌یویستوه له ڕاستی دا مامه‌ڵه بکات و دره‌بڕینی قسه‌که به ده‌ست خۆی نه‌بوه و له خه‌ودا بوه.
به پێی ماده‌ی 192 یاسای مه‌ده‌نی پیویست ناکا که هه‌ر دوکیان قسه بکه‌ن و ئه‌گه‌ر یه‌کیان نه‌یتوانی یا نه‌یویست قسه بکات و به ئیما خواستی خۆی ده‌ر بڕی و ئه‌وی تر لێی حاڵی بوو ئه‌وا مامه‌ڵه‌که سه‌ری گرتوه به بێ ئه‌وی قسه‌ی تیا بێت.
به پێی ماده‌ی 192 یاسای مه‌ده‌نی مامه‌ڵه ئه‌توانێ به وه‌رگرتنی پاره و دانی شته که سه‌ر بگرێت و ئه‌مه دژایه‌تی له گه‌ڵ ڕێک و پێکی مامه‌ڵه دا نیه. وک ئه‌وی که له بازاڕ ئه‌بینین که فرۆشیارێک شته‌کانی داناوه و له سه‌ر هه‌ر کامیان نرخی شته‌که‌ی نوسیوه و كڕیارێک به لای دا تێپه‌ڕ ئه‌بێ و نرخه‌کان ئه‌خوێنێته‌وه ویه‌کێک له‌و شتانه‌ی به دڵ ئه‌بێ، جا پاره‌که‌ی ئه‌دا به فرۆشیاره‌که و شته‌که هه‌ڵ ئه‌گرێت، له‌م جۆره مامه‌ڵه هیچ کامیان قسه‌یان نه‌کردوه به‌ڵام به پێی شه‌رع و یاسا به یه‌که‌وه مامه‌ڵه‌یان کرد و هێچ ڕخنه‌یه‌کیان لێ ناگیردرێت.
ماده‌ی 193 ئه‌ڵی ئه‌م چه‌شنه مامه‌ڵه‌یه زۆر جار به پێی یاسایه مه‌گه‌ر له‌و مامه‌ڵانه‌ی دا که یاسا جیای کردۆته‌وه‌و وتویه‌تی ئه‌بێ به چه‌شنێکی تایبه‌ت سه‌ر بگرێت وه‌ک كڕین و فرۆشتنی ماڵێک که تاپۆی هه‌یه و ته‌نیا ئه‌بێ له ده‌فته‌رخانه دا مامه‌ڵه بکرێت و ئه‌گه‌ر له ده‌فته‌ر خانه‌دا نه‌بێ مامه‌ڵه‌که یاسایی نیه.
ماده‌ی 194 ئه‌ڵێ: ئه‌و قسانه و ئه‌و ئیمایانه که له مامه‌ڵه دا ئه‌یکه‌ین، ئه‌بێ له‌گه‌ڵ مامه‌ڵه‌که هاوده‌ق بێت. ناکرێ که‌سێ به قسه بڵێ ئه‌کڕم به‌ڵام به ده‌ست ئیما بکات که پێویستم پێی نیه چۆنکا له کاتی وادا خواستی ئه‌و که‌سه‌ی وا قسه‌که‌ی کردوه بۆ ئه‌وی تر ئاشکرا نابێت و سه‌ری لێ ئه‌شه‌وێت. جا مامه‌ڵه‌ی وا به پێی شه‌رع و یاسا سه‌ر ناگرێت.
هه‌روه‌ها قسه‌و ئیمای هه‌ر دووکیان ئه‌بێ وه‌ک یه‌ک وابێت که‌واته ئه‌گه‌ر یه‌کیان ده‌ست بۆ کتێبێک درێژکات و بڵی کڕیم و ئه‌وی تر ده‌ست بۆ کتێبێکی تر درێژ کات و بڵێ فرۆشتم ئه‌وا مامه‌ڵه سه‌ری نه‌گرتوه چوونکا دوو که‌سه‌که له سه‌ر شتێک پێک نه‌هاتون و هه‌ر کامیان ویستویانه شتیکی جیاواز بكڕن یان بفرۆشن.
له ماده‌ی 195 دا وه‌ک کۆکردنه‌وه‌ی قسه‌کانی پیشوو هاتوه که : ئه‌گه‌ر که‌سیک له کاتی سه‌رخۆشی به‌خواردنه‌وه یان به ماکه سڕکه‌ره‌کان وه‌ک تریاک و شتی وا یان له کاتی بێهۆشی و خه‌وا مامه‌ڵه بکات، ئه‌و مامه‌ڵه‌یه به هۆی نه‌بونی ویستی تایبه‌ت به مامه‌ڵه پوچه‌ڵ و به‌تاڵه.
به پێی ماده‌ی 196 ئه‌و که‌سه‌ی وا مامه‌ڵه ئه‌کات مامه‌ڵه‌که بۆخۆیه‌تی مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که بۆخۆی ئاماژه به‌وه بکات که بۆ که‌سێکی تر مامه‌ڵه ئه‌کات. هه‌ر چه‌ند قه‌ی ناکات ئه‌گه‌ر که‌سێک بۆ خۆی مامه‌ڵه بکات به‌لام له ناو مامه‌ڵه‌که‌یا خێرێکیش بۆ که‌سێکی تر دا‌نێت.
هه‌ر وه‌ها له ماده‌ی 197 دا هاتوه که ئه‌گه‌ر پاره‌که‌ی وا شتی پێ ئه‌کڕدرێ یان شته‌که‌ی وا ئه‌فرۆشرێ ئی که‌سێکی تر بێت ئه‌وا ئه‌و مامه‌ڵه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه ئه‌بیت و ئه‌وان ئه‌توانن بڵێن که ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌مان پێ باشه و ئه‌مانه‌وێت، یان پێی ڕازی نین و نامه‌نه‌وێت. جا ئه‌گه‌ر ئه‌وان ڕازی نه‌بوون ئه‌وا مامه‌ڵه‌که به پێی شه‌رع و یاسا سه‌ری نه‌گرتوه که ئه‌م با‌به‌ته له وتاری مامه‌ڵه‌ی فزولی باشتر شی ئه‌که‌ینه‌وه.
به پێی ماده‌ی 198 که‌سێک ئه‌توانی له لایه‌ن کریار یان فرۆشیار یان هه‌ر دووکیان مامه‌ڵه بکات و مامه‌له‌ی ئاوا هێچ دژایه‌تی یه‌کی له گه‌ڵ شه‌رع و یاسا دا نیه.
آدرس کوتاه خبر: