چاوخشاندنێک به ٨١مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "ڤێنیز" له وڵاتی ئیتاڵیا
له‌م ڕووداوه گرینگ و کۆنه‌ی سینه‌مای جیهاندا، مه‌ستێر کلاسه‌کان و وتووێژه تایبه‌ته‌کان به به‌شداریی ژماره‌یه‌ک له که‌سایه‌تییه‌کانی سینه‌مای جیهان به‌ڕێوە دەچێت.
مەنسوور جیهانی ـ هه‌شتا و یه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "ڤێنیز" Venice به نمایشی فیلمی سینه‌مایی "بیتێل‌جۆیس بیتێل‌جۆیس" Beetlejuice Beetlejuice له ده‌رهێنانی "تیم بێڕتۆن" سینه‌ماکاری ناوداری جیهان له وڵاتی ئیتاڵیا ده‌ستی پێ‌کرد.
به پێشکه‌ش کاری خاتوو "سڤێڤا ئاڵویتی" Sveva Alviti خانمه ئه‌کته‌ری ناوداری سینه‌مای ئیتاڵیا، هه‌شتا و یه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "ڤێنیز" Venice به شێوه‌ی فه‌رمی به نمایشی فیلمی سینه‌مایی "بیتێل‌جۆیس بیتێل‌جۆیس" Beetlejuice Beetlejuice له ده‌رهێنانی "تیم بێڕتۆن" Tim Burton سینه‌ماکاری به‌ناوبانگی سینه‌مای جیهان و به ڕۆڵ بینینی ئه‌ستێره ناوداره‌کانی سینه‌مای دنیا، له‌وانه؛ "مایکێل کیتۆن" Michael Keaton، "ڤیۆنا ڕایدێر" Winona Ryder، "کاترینه ئۆهارا" Catherine O’Hara، "جاستین تڕۆکس" Justin Theroux، "مۆنیکا بیلۆچی" Monica Bellucci، "ئاڕتۆر کۆنتی" Arthur Conti، "جێنا ئۆڕتێگا" Jenna Ortega و "ڤیلیێم دێفۆ" Willem Dafoe له هۆڵی سینه‌مایی "سالا گڕاندێ" Sala Grande له شاری ڤێنیز له وڵاتی ئیتاڵیا ده‌ستی پێ‌کرد.
گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌کێک له هێما گرینگه‌کانی که‌سایه‌تییه سینه‌ماییه‌کانی "تیم بێڕتۆن"
"ئالبێڕتۆ باربێرا" Alberto Barbera سه‌رۆکی هه‌شتا و یه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "ڤێنیز" سه‌باره‌ت به پێشکه‌ش کردنی فیلمی سینه‌مایی "بیتێل‌جۆیس بیتێل‌جۆیس" له‌م ڕووداوه سینه‌ماییه‌دا گوتی: ئه‌م فیلمه ده‌ریده‌خات که گه‌ڕانه‌وه‌ی درێژخایه‌نی یه‌کێک له هێما گرینگه‌کانی که‌سایه‌تییه سینه‌ماییه‌کانی "تیم بێڕتۆن" له ئارادایه، په‌خشی ئه‌م به‌رهه‌مه په‌سه‌ندی به‌خته‌وه‌رانه و هه‌روه‌ها به‌هره‌ی خه‌یاڵاویی و بێوێنه و سه‌لماندنی مامۆستایانه‌ی یه‌کێک له سه‌رنجڕاکێش‌ترین داهێنه‌رانی سه‌رده‌می خۆیه‌تی. فێستیڤاڵی فیلمی "ڤێنیز" شانازیی ده‌کات که خانه‌خێویی یه‌که‌مین نمایشی جیهانی به‌رهه‌مێکه که تیایدا به‌رز و نزمی سه‌رسووڕهێنه‌ر له خه‌یاڵ و جووڵانه‌وه‌ی ڕیتمی بیرئاڵۆزکه‌ره.
گرینگی یه‌که‌مین نمایشی جیهانی "بیتێل‌جۆیس بیتێل‌جۆیس" بۆ "تیم بێڕتۆن"
"تیم بێڕتۆن" سه‌باره‌ت به په‌خشی نوێترین به‌رهه‌می سینه‌مایی خۆی گوتی: من له‌م بابه‌ته‌وه هه‌ستم زۆر بزواوه. یه‌که‌مین نمایشی جیهانی "بیتێل‌جۆیس بیتێل‌جۆیس" له فێستیڤاڵی فیلمی "ڤێنیز" بۆ من گرینگی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه.
بردنه‌سه‌رێی ئاستی زانیاریی و په‌ره‌پێدانی سینه‌مای نێوده‌وڵه‌تی
مه‌به‌ست له به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "ڤێنیز"، بردنه‌سه‌رێی ئاستی زانیاریی و په‌ره‌پێدانی سینه‌مای نێوده‌وڵه‌تی له ته‌واوی به‌شه‌کانی به ناونیشانی هونه‌ر، حه‌سانه‌وه و وه‌کوو پیشه‌یه‌ک، به ڕۆحی ئازادی و وتووێژه. له‌م ڕووداوه گرینگه سینه‌ماییه‌دا به‌شێک ته‌رخانکراوه بۆ بردنه‌سه‌رێی ئاستی به‌رهه‌مه نوێژه‌ن کراوه‌کانی سینه‌مای کلاسیک، به ناونیشانی یارمه‌تییه‌ک بۆ تێگه‌یشتنی زیاتریی مێژووی سینه‌ما.
فێستیڤاڵی فیلمی "ڤێنیز"
کۆنترین ڕووداوی سینەمایی جیهان
هه‌شتا و یه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" Venice بە ناونیشانی کۆنترین ڕووداوی سینەمایی جیهان بە سەرۆکایەتی "ئاڵبێرتۆ باربێڕا" Alberto Barbera و بە نمایشی بەرهەمی سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە بەشەکانی پێشبڕکێی، لەوانە: ٢١ فیلمی سینه‌مایی له به‌شی "پێشبڕکێی سەرەکی"، ١٩ فیلمی سینه‌مایی و ١٣ کورته فیلم له به‌شی "پێشبڕکێی ئاسۆکان" Orizzonti، ٢٦ کورته فیلم له به‌شی پێشبڕکێی "هه‌مه‌لایه‌نه" Immersive، ٧ فیلمی سینه‌مایی و ٧ کورته فیلم له به‌شی پێشبڕکێی "هه‌فته‌ی ڕخنه‌گران" و هه‌روه‌ها به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێی، له‌وانه؛ ١٤ فیلمی سینه‌مایی، ١١ به‌ڵگه‌فیلم و ٥ زنجیره دڕاما له به‌شی "نمایشی بەرهەمە بڵیندەکان"، ٤ فیلمی سینه‌مایی له به‌شی "نمایشی تایبەت"، ٩ فیلمی سینه‌مایی له به‌شی "ئاسۆکانی ئکستڕا" Orizzonti Extra، یه‌ک کورته فیلم له به‌شی "ئاسۆکان" Orizzonti، ١٨ فیلمی سینه‌مایی و ٩ به‌ڵگه‌فیلم له به‌شی نوێژه‌ن کردنی "فیلمه کلاسیکییه‌کان"، ٧ کورته فیلم له به‌شی "کالێجی سینەما" College Cinema، ١٠ کورته فیلم له به‌شی "باشترین ئه‌زموونه‌کان"، ٢٠ فیلم له به‌شی "باشترینه‌کانی جیهان"، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێی "هه‌فته‌ی ڕخنه‌گران"، به‌شی "مه‌ستێر کلاس و وتووێژ له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تییه‌کانی سینه‌ما" و چەندین بەشی دیکە له ڕۆژانی ٢٨ی ئۆگۆست تا ٧ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠٢٤ شەمە 10ی سێپتەمبەری 2022 لە شاری ڤێنیز لە وڵاتی ئیتالیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی
"پێشبڕکێی نێوده‌وڵه‌تی"
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی "پێشبڕکێی نێوده‌وڵه‌تی" له هه‌شتا و یه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "ڤێنیز" بریتین له: خاتوو "ئیزابێل هۆپێرت" Isabelle Huppert ئه‌کته‌ری ناوداری فه‌ڕه‌نسی ـ سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌ران، "جیمز گڕێی" James Gray ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنووس له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا، "ئه‌ندرۆ هایگ" Andrew Haigh نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی به‌ریتانیا، "ئاگنیسکا هۆڵه‌ند" Agnieszka Holland ده‌رهێنه‌ر، سیناریۆنووس و به‌رهه‌مهێنه‌ر له وڵاتی پۆڵه‌ندا، "کلێبێر مێندۆسا فیلهۆ" Kleber Mendonça Filho ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنووس له وڵاتی بڕازیل، "عه‌بدولڕه‌حمان سیساکۆ" Abderrahmane Sissako ده‌رهێنه‌ر، سیناریۆنووس و به‌رهه‌مهێنه‌ر له وڵاتی موریتانی، "جۆزێپێ تۆرناتۆرێ" Giuseppe Tornatore ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنووس له وڵاتی ئیتاڵیا، خاتوو "جوولیا ڤۆن هاینز" Julia von Heinz ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنووس له وڵاتی ئه‌ڵمانیا و هه‌روه‌ها خاتوو "ژانگ ژیی" Zhang Ziyi ئه‌کته‌ر له وڵاتی چین.
پێشکه‌ش کردنی خه‌ڵاتی گرنگی
"شێری زێڕین"ی ڤێنیز
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی "پێشبڕکێی نێوده‌وڵه‌تی" خه‌ڵاتی گرنگی "شێری زێڕین"ی Golden Lion باشترین فیلم و خه‌ڵاته‌کانی دیکه، له‌وانه؛ خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی شێری نوقره‌یی لێژنه‌ی دادوه‌ران، خه‌ڵاتی شێری نوقره‌یی باشترین ده‌رهێنان، خه‌ڵاتی شێری نوقره‌یی باشترین ئه‌کته‌ری ژن، خه‌ڵاتی شێری نوقره‌یی باشترین ئه‌کته‌ری پیاو، خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی دادوه‌ران، خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی "ماڕچێلۆ ماستڕۆیانی" Marcello Mastroianni بۆ باشترین ئه‌کته‌ری گه‌نجی نوێی له ڕێوڕه‌سمی کۆتایی ئه‌م فێستیڤاڵه‌دا ده‌به‌خشن که ڕۆژی شه‌مه ٧ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠٢٤ له هۆڵی سینه‌مایی "سالا گڕاندێ" Sala Grande له لیدۆ ڤێنیز له ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی
"پێشبڕکێی ئاسۆکان"
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی "پێشبڕکێی ئاسۆکان" Orizzonti له‌م ڕووداوه گرینگ و پله یه‌که‌ی سینه‌مای جیهان که بریتین له: خاتوو "دێبرا گڕانیک" Debra Granik ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنووس له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا ـ سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌ران، "عه‌لی عه‌سگه‌ری" Ali Asgari ده‌رهێنه‌ر، سیناریۆنووس و به‌رهه‌مهێنه‌ر له وڵاتی ئێران، خاتوو "سووده کادان" Soudade Kaadan ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنووس له وڵاتی سووریا، "کریستۆس نیکوو" Christos Nikou ده‌رهێنه‌ر، سیناریۆنووس و به‌رهه‌مهێنه‌ر له وڵاتی یۆنان، "تۆڤا نۆڤۆتنی" Tuva Novotny ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی سوید، "گابۆر ڕایس" Gábor Reisz ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی هه‌نگاریا و هه‌روه‌ها خاتوو "ڤالیا سانتێلا" Valia Santella سیناریۆنووس و ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی ئیتاڵیا؛ خه‌ڵاتی باشترین فیلم، خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان، خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی دادوه‌ران، خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری ژن، خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری پیاو، خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ و خه‌ڵاتی باشترین کورته فیلم له‌م به‌شه‌دا پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی "فیلمه یه‌که‌مه‌کان"
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی "فیلمه یه‌که‌مه‌کان" له ژێر ناونیشانی خه‌ڵاتی ڤێنیز "لۆئیجی دی لۆرێنتس" Luigi De Laurentiis له هه‌شتا و یه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "ڤێنیز" که بریتین له: "جیانی کانۆڤا" Gianni Canova ڕخنه‌گری سینه‌ما له وڵاتی ئیتاڵیا ـ سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌ران، "ریکی دامبروز" Ricky D’Ambrose نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا، خاتوو "باڕبارا پێز" Barbara Paz ده‌رهێنه‌ر، هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار، ئه‌کته‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ر له وڵاتی بڕازیل، خاتوو "ته‌ێلۆر ڕۆسێل" Taylor Russell ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی که‌نده‌دا و هه‌روه‌ها "جاکۆب وۆنگ" Jacob Wong کیۆریتۆری فێستیڤاڵی فیلم و به‌رپرسی بازاڕی پڕۆژه له وڵاتی ژاپۆن؛ خه‌ڵاتی "لۆئیجی دی لۆرێنتس"ی ڤێنیز بۆ سازکردنی یه‌که‌مین فیلم، به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌ڵاتی بڕی پاره‌ی ١٠ هه‌زار دولاری پێشکه‌ش ده‌که‌ن که به شێوه‌ی یه‌کسان به ده‌رهێنه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ر ده‌به‌خشرێت.
پێشکه‌ش کردنی خه‌ڵاتی فه‌خری
"شێری زێڕین" به "پیتێر ویێر"
به‌رپرسانی ئه‌م گه‌ڕه‌ی فێستیڤاڵ، خه‌ڵاتی فه‌خری "شێری زێڕین" به بۆنه‌ی ته‌مه‌نێک ده‌ستکه‌وتی سینه‌مایی پێشکه‌ش ده‌که‌ن به "پیتێر ویێر" Peter Weir ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنووسی به‌ئه‌زموونی ئوستوراڵی، به ناونیشانی یه‌کێک له "فیلمسازانی گه‌وره‌ی سینه‌مای مودێڕن" و داهێنه‌ری شاکاره‌کانی وه‌کوو؛ "ئه‌نجومه‌نی شاعیرانی مردوو" Dead Poets Society، "نمایشی تڕۆمێن" The Truman Show و "مامۆستا و فه‌رمانده" Master & Commande.
"پیتێر ویێر" له په‌یامێکدا ڕایگه‌یاند: "فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "ڤێنیز و شێره زێڕینه‌که‌ی بۆ ته‌مه‌نێک ده‌ستکه‌وتی سینه‌مایی، به‌شێک له فۆلکلۆری هونه‌ریی ئێمه‌یه. وه‌کوو یه‌کێک له وه‌رگرانی، بۆ ته‌مه‌نێک کار به ناونیشانی ده‌رهێنه‌ر، شانازییه‌کی زۆر گرینگه."
به‌خشینی خه‌ڵاتی فه‌خری "شێری زێڕین"
به "سیگۆڕنی وێڤێر"
به‌رپرسانی هه‌شتا و یه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "ڤێنیز" له ڕێوڕه‌سمی ده‌سپێکی ئه‌م ڕووداوه گرینگه‌دا خه‌ڵاتی فه‌خری "شێری زێڕین" به بۆنه‌ی ته‌مه‌نێک ده‌ستکه‌وتی سینه‌مایی پێشکه‌ش کرد به خاتوو "سیگۆڕنی وێڤێر" Sigourney Weaver ئه‌کته‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریکی و کاندیدی سێ خه‌ڵاتی ئۆسکار؛ "بێگانه" Alien، "گوریله‌کان له مژدا" Gorillas in the Mist و "به‌شوێن که‌هکه‌شان" Galaxy Quest.
"سیگۆڕنی وێڤێر" له‌م‌باره‌یه‌وه گوتی: "به‌ڕاستی بۆ من شانازییه که شێری زێڕینی ته‌مه‌نێک ده‌ستکه‌وتی سینه‌مایی له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ڤێنیز وه‌ربگرم. به‌خشینی ئه‌م خه‌ڵاته سه‌رپشکه که من له‌گه‌ڵ ته‌واوی فیلمسازان و هاوکارانم به درێژایی ئه‌و ساڵانه‌ی که له‌گه‌ڵیاندا کارم کردووه به هاوبه‌شی دابنێم. من به شانازییه‌وه ئه‌م خه‌ڵاته له پێناو به‌رزڕاگرتنی هه‌موو ئه‌و که‌سانه وه‌رده‌گرم که بۆ زیندوو ڕاگرتنی ئه‌م فیلمانه یارمه‌تیده‌ر بوون.
به‌ڕێوه‌چوونی مه‌ستێر کلاس و وتووێژ له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تییه‌کانی سینه‌ما
دوای به‌ڕێوه‌چوونی سه‌رکه‌وتووانه‌ی به‌رنامه‌ی مه‌ستێر کلاسه‌کان له ساڵی ڕابردوو، مه‌ستێر کلاسه‌کان و وتووێژ له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تییه‌کانی سینه‌ما له هه‌شتا و یه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "ڤێنیز" به به‌رنامه‌ی چڕ‌وپڕ و له شوێنی نوێی و گه‌وره‌تر Match Point Arena دابه‌شکراوه.
له‌م ڕووداوه گرینگ و کۆنه‌ی سینه‌مای جیهاندا، مه‌ستێر کلاسه‌کان و وتووێژه تایبه‌ته‌کان به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک له که‌سایه‌تییه‌کانی سینه‌مای جیهان، له‌وانه؛ خاتوو "سیگۆڕنی وێڤێر" ئه‌کته‌ری ئه‌مه‌ریکی، "پیتێر ویێر" ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنووسی ئوستوراڵی، "ئیتان هاوک" Ethan Hawke ئه‌کته‌ری ئه‌مه‌ریکی، "پۆپی ئاواتی" Pupi Avati ده‌رهێنه‌ری ئیتاڵی، "نیکۆلا پیڤانی" Nicola Piovani ئاوازدانه‌ری ئیتاڵی براوه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسکار، خاتوو "کریستینا کۆمێنچینی" Cristina Comencini ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنووسی ئیتاڵی، "کلۆدێ لێلووش" Claude Lelouch ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنووسی فه‌ڕه‌نسی، خاتوو "باڕباڕا پڕاڤی" Barbara Pravi گۆرانیبێژ، ئاوازدانه‌ر و ئه‌کته‌ری فه‌ڕه‌نسی، "ڕیچارد گێر" Richard Gere ئه‌کته‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریکی و هه‌روه‌ها "ماریۆ کۆردۆڤا" Mario Cordova ئه‌کته‌ری پیشه‌گه‌ڕی ده‌نگی ئیتاڵی.
آدرس کوتاه خبر: