نه‌ورۆز له كوردەواری ڕۆژێكی به‌رچاوه، ڕۆژێکی پڕ مانا و گه‌وره و پیرۆزه.
وا هاتەوە نەورۆزی کوردەواری
بە تیشک تێک شکا سپای کڕێوە
هەواری رۆژ گەییشتە خاکەلێوە.
هاۆڕێیان، دۆستان و هاونیشتمانیە خۆشەویستەکان له ئێستادا کە ئێران و به‌تایبەتی کوردەواری بێ‌کاری و کێشەی ئابووریان زۆرە و خەڵک زۆر گرفتی تریان هەیە و زۆر ماڤی ڕەوای گەل لەبارچاو ناگیردرێ و کێشە و گرفتیشمان زۆرە؛ بەڵام بەم گشتە دەرد و نه‌هامه‌تیه، هیوا و ئومێدمان بۆ دواڕۆژێکی رۆشن و سەربەست لە دڵدا هەیە و بۆی تێدەکۆشین؛ یەکێ لەو هیوا دڵخۆشکەرانە، نەورۆزە.
نه‌ورۆز له كوردەواری ڕۆژێكی به‌رچاوه، ڕۆژێکی پڕ مانا و گه‌وره و پیرۆزه. نەورۆز گه‌واهیده‌رێكه بۆ مێژووێكی پڕ له پێكه‌وه‌ژیان و برایه‌تی. هه‌روه‌ها كۆتایی تاریكیی و ده‌ستپێكردنی ساڵێكی پڕ له به‌رهه‌م و ته‌بایی و خۆشه‌ویستیه.
بەرز ڕاگرتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز و به‌ڕێوه‌بردنی رێوڕه‌سمی تایبه‌تی ئەم ئایینە کۆن و پیرۆزە له شوێنگه‌لێکی زۆر و تایبەتی لە کوردەواری بەڕێوە دەچێ و بەشێکە لە مێژووی کورد.
جه‌ژنی نه‌ورۆز، جه‌ژنی هه‌موو ئه‌و ميلله‌تانه‌يه که سه‌ربه‌ستی به‌لايانه‌وه گه‌وره‌ترين به‌ڵگه‌يه بۆ ژيان و به‌رده‌وام بوونيان له نه‌خشاندنی لاپه‌ڕه‌کانی مێژوو. نه‌ورۆز جه‌ژنی هه‌موو سه‌ربه‌ست و ئاشتیخوازێکه.
کورد لە مێژە وەبەر هەڵمەتی نەیاران کەوتووە و بۆ چەوسانەوە و نەمانی هەوڵیان داوە... نموونەی دەکرێ بە بەرنامە و پرۆژەی ئەنفال لە لایەن ڕژیمی بەعسی سەدام حسێن ئاماژە بکەین کە هەزاران کوردی لە ڕۆژانی نەورۆزی 2687 کوردی (ڕەشەمەی ساڵی 66ی هەتاوی) بە زیندووی خستە ژێر چاڵ و کیمیا بارانی هەڵەبجەی شەهیدی بۆ مێژوو وەک خاڵێکی ڕەش و لە بیرنەکراو تۆمار کرد.
کورد هەمیشە هەڵمەت و هێڕشیان کردووتە سەر خاک و زێدەکەی، هەمیشە لاوەکانی قوربانی کراون، بەڵام خۆی هێڕش و دەست‌دڕێژی نەکردووەتە سەر خاک و نیشتمانی هیچ نەتەوەیه‌کی تر. ڕازی و حەزی بە کۆشتن و تیاچوونی هیچ مرۆڤ و نەتەوەیەک نەبووە.
دایەی شیرین بابە گیان
با هاوار کەین بە گشتمان
شەڕ و نەگبەتی تەواو بێ
خەیر و خۆشی لە ناو بێ.
دونیای ئێمە با شاد بێ
دونیاێیکی ئازاد بێ.
گه‌لی کورد، ڕۆژی نه‌ورۆز به جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی خۆی داده‌نێت و سروو‌دی تایبه‌ت به خۆیی هه‌یه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌ورۆز به یه‌که‌م ڕۆژی ساڵی نوێی کوردی دادەنرێت. نه‌ورۆز هی زۆربه‌ی نه‌ته‌وه کۆنه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و به‌تایبەتی هی کوردەکانە. بەڵام نەورۆز هی هەر نەتەوەیەک بێ لە ڕاستیدا بە مانای نوێ بوونه‌وه و فڕ‌ێدانی داب و نه‌ریتی کۆن و ناشیرین و جيابوونه‌وه و ڕه‌هابوون له تاريکی و سه‌هۆڵبه‌ندان و ڕه‌شايییە، يانێ شایی کردن و شانازی به‌وانه‌ی که دەستکردی خۆمانە.
ئارەزوومه هەرچی ئینسانه به ئازادی بژی
چۆن گەلی داماو و دیل و مات و خەمگینم دەوێ
نامەوێ خوێن بڕژێ، یا بۆنی کەلاکی کۆن بکەم
ڕەنگی مێلاقه و گوڵاڵه و بۆنی نەسرینم دەوێ.
نه‌ورۆز گه‌وره‌ترين جێژنی کوردانه. نه‌ورۆز، جێژنی ڕزگاربوون له کۆيله‌يی، له سه‌رما و سۆڵی زستانه و سه‌وز بوونه‌وه و تازه‌بوونه‌وه‌ی زه‌وی و کێو و ده‌شت و ده‌رە.
به‌و هيوايه هه‌مووی نه‌ته‌وه‌کان به گشتی و گه‌لی کورد به تايبه‌ت، ڕۆژێک به نه‌بوونی هه‌ژاری و هه‌روه‌ها دوور له زوڵم و زۆر و تياچوون و دوور له شه‌ڕ و تیرۆر و گه‌نده‌ڵی و ڤیرۆس و نەخۆشی و هه‌روه‌ها به ده‌ست په‌يدا کردن و گه‌يشتن به ئاسووده‌يی، نه‌ورۆزی خۆيان ئه‌ويش به مانای "که‌ليمه" جێژن بگرن.
هاووڵاتیان، بلیمەتان، زانایان، نووسەران، هونەرمەندان، زەحمەتکێشان، هەموو چینەکانی کۆمەڵگا، خۆشەویستان، هاۆڕێیان و دۆستانی ئەمەگناس، پیرۆزبایی ساڵی تازەی 2724 کوردی (1403هەتاوی) و نەورۆزتان لێ دەکەین و هیوادارین ساڵێک بێ پڕ لە سڵامتی و سەرکەوتن و خۆشی بۆ ئێوە و بنەماڵەی بەڕێزتان و نەگبەتی و هەژاری و شەڕ و نەخۆشی و کێشە و گرفت لە دونیا نەمێنێ، و بۆ هەموو ئینسانەکان و به‌تایبەتی گەلی کورد ساڵی ئاشتی، سەربەرزی و سەربڵندی و سڵامەتی بێ و ئەمساڵ ساڵی بەدی هاتنی ئاواتەکانتان بێت.
جه‌ژنه جه‌ژنی کوردستانه
جه‌ژنی نه‌ورۆزه
به تيشکی ئاگر ئه‌نووسم
جه‌ژنه پيرۆزه
سنە/1ی خاکەلێوەی ۲۷۲٤ی کوردی
یەکەمی فەروەردینی ۱٤۰۳ی هەتاوی
یەحیا سەمەدی، ڕۆژنامەنووس، چالاکی فەرهەنگی و بەرپرسی ئەنجومەنی ڕێزلێنان لە بلیمەتان و هونەرمەندانی کوردستان
آدرس کوتاه خبر: