ئیستاش خەریکی خوێندن و فێربوون و فێرکردنی منداڵانی شاری مەریوانە ودوای ۴۰ ساڵ هەر ئەڵێ: خوێندەواری چرای ژیانه».
کاک فەرید ئەحمەدی
لە زەنجیرە ناساندنەکانی کەسایەتیە خۆشناوەکانی داوێنی کۆساڵان ئەمجارەش خامەمان بەرەو ئاوایی زاناپەروری نسڵ خستووەتە گەڕ و دڵمان بەباڵای کەسایەتییەکی تری خۆشناوی سەردەم هەڵزنیوە کەڕوانین بە ژیاننامەی ئەم بەڕێزە، دەرکەوتنی سیمای نەسروەتن تا سەرکەوتنە.
«له گەرمەی هاوینی ساڵی ۱۳۶۲ی هەتاوی له ئاوایی نسڵی سەربەرز،سەربەناوچەی شامیان له سەوڵاوا لە بنەماڵەیەکی وەرزێڕ و ئاژەڵدار لە دایک دەبێ ئەمیش وەک زۆربەی مناڵانی کوردستان بەو شێوەیە ژیانی مناڵی دەس پێدەکا و خوێندنی سەرەتایی له گوندەکەی خۆی لە ژێر چاودێری ماموستایان تەواو دەکا و بو ناوەندی ڕوودەکاتە ئاوایی گۆشخانی و
بڕیار دەبێ ساڵی ۱۳۷۷ بۆ دواناوەندی له سەوڵاوا بخوێنێ بەڵام بۆ نەهامەتی نە خەرجی خوێندنی دەبێ, نە کەسێکی وەهایش بووە بڵێ پێ کوڕه بڕۆ با نەبی بە شوان, هەربۆیە ئەو ساڵە دەبێ بە شوانی بەرغەل وبەهۆی ئەوەکە ئەوساڵە زۆر ماندوو دەبێ و تاڵ وسوێری ڕۆژگار بەتەمەنێکی کەمەوە دەچێژێ لە ترسان گەڕچی تاقەتبڕیش دەبێ بەڵام دەڕواتەوە سەر خوێندن بۆ گوندی ژریژه و بەهۆی بوونی ماموستایانی دڵسۆزەوە لە خوێندن و فێربوون چێژ دەبا و مەبەستی خۆی پەیدا دەکا
دوو ساڵی کۆتایی دیپلۆم لە سەوڵاوا دەبێ و لە بەرنەبوونی لەو سەردەمەدا خۆی دەخزێنێتە خەوتنگەی قوتابخانە و لە ساڵی ۱۳۸۱ له زانستگای کوردستان زمان و وێژە دە خوێنێ و دواتر له زانکۆی نێودەوڵەتی شاری قەزوین وەرگیڕاوە و دواتریش له هێزی ئاسمانی ئەرتەشدا لە تاران دەچێتە ئیجباری و لە ئەنجومەنی ئەدەبی ئیراندا لە گەل ماموستا پرۆفیسۆر حەسەن ئەمین و بێدادی شاعیر ئاشنا دەبێ ودەبووژێتەوە و پاشان وەک مامۆستایەک لە زانکۆی پەیامی نووری مەریوان وسەوڵاوا وانە دەڵێت و لەبەر کەم دەسەڵاتی ماوەیەکیش لە باشووری کوردستاندا کرێکاری و بەنایی دەکا و ساڵی 1393له زانکۆی پەیام نووری سنه بە دڵسۆزی ماموستایەک وەکوو خزمەتکار دست دەکا به کاری ئیداری و تا ساڵانیک مووچەخۆری زانکۆ دەبێ و لە ساڵی 1398 دەگا بەئاواتی لەمێژینەی و دەبێ بە مامۆستای فەرمی قوتابخانە و ساڵی ۱۴۰۰ لە ئەزموونی دکتۆری بەشی ئەدەبی غنایی وەردەگیری.
ژیانی کاک فەریدی ئەحمەدی تێکەڵاوی بەرامەی کتێب بووە و کتێبی بە ڕووگەیەک زانیوە کە قەدنەتوانێ پشتی لێ هەڵکا
زمان و وێژەی کوردی و عەرەبیی وتووەتەوه و چەند بەرهەمێکی ئینگلیزی وەرگێراوە به کوردی و چیرۆکێکی ناوچەی هەورامانی بە زمانی فارسی لە سەر پێشنیاری لقی کلتووری زانستگای سەنعەتی شەریف نووسیوە کە بڵاو کراوەتەوه.
ئیستاش خەریکی خوێندن و فێربوون و فێرکردنی منداڵانی شاری مەریوانە ودوای ۴۰ ساڵ هەر ئەڵێ: خوێندەواری چرای ژیانه».
آدرس کوتاه خبر: