مەلا عەزیز وەحیدی یەکێک لە قازی هەرە دەستپاکەکانی دادگای پێداچوونەوە (دادگاە تجدیدنظر) شاری تاران بوو کە بەر لە شۆرش بە خۆش نێوی نێوبانگی دەرکردبوو.
حاجی مامۆستا مەلا ئەحمەد وەحیدی ناسراو بە (حاجی ئیمام) ئیمام جومعەی پێش شۆڕشی ئیسلامی لە شاری بۆکان،
بابی کۆچ کردوو مەلا عەزیز وەحیدی کە سەر وەسیەتی حەسەن زیرەک بوە بۆ ناشتنی لە داوێنی شاخی ناڵشکێنە،
کەسی دوهەم کۆچ کردوو قاسم ئاغای موهتەدی
نووسینی سهلام ئیسماعیل سورخ: سەربردە و بیرەوەرییەکان دەتوانێ وەک بابەتی نووسین کە لەودا حەقیقەتێک ئۆقرە بگرێ و مەبەستێک بپێکێ کە شوێندانەر بێ و ڕاستییەک بۆ مێژوو ساخ کاتەوە کە گوزەری زەمان لیخناوی نەکا بە تایبەت بۆ ئێمە کە بۆ نووسین زۆر دەستەوستانین. زام و ئازارەکانی ئەو گەلە ئەوەندە زۆرن، شتە نەنووسراوەکان کە هەموو دەکرا وەک ئاگادارییەکی ڕووداوەکان و سەربوردەی هۆکارەکان بن باس لە چۆنییەتی کەسایەتییەکان و لە دەور و زەمان وەک زانستێک و شاهێدێک بۆ مێژوو بێ.
زام و برینی لەش زوو سارێژ دەبێ، ئەوە زامی ڕووح و دەوروونی مرۆڤە لە کۆمەڵگادا کە دەتخواتەوە و لە بیر ناچێتەوە کە نووسراوە دەبێتە مێژوو.
نامەوێ درێژدادڕی بکەم، نە تەنیا بیرەوەرییەکی ڕابردوو بۆ ئێوە باس بکەم. بەڵکوو پێوەندی بە بەشێک لە مێژووی کورد و کەسایەتییەکانی هەیە، وەک نۆستالۆژی بۆتان باس بکەم. "نۆستالۆژی" پێوەندی بە کەسانێکەوە هەیە کە ئەوڕۆکە لە نێوماندا نەماون، بەڵام لە کات و ساتی خۆی دەورگێڕ بوون. هەوڵی نووسینی ئەو بیرەوەرییە ئەوەیە بە بێ هیچ ئەنگیزەیەکی سیاسی و فکری تەنیا ڕاستییەکی مێژوویی پێ هەڵێنجم. بۆ گواستنەوەی ڕووداوێک بۆ سەردەمێک کە نیازی زۆری بە ڕۆشەنگەری هەیە. من وەک ڕێرەوێکی ئازاد لە ئاستی حەقیقەتێک کە دەکرا زۆر لەوەپێش باسی لێ بکرێ. ئەویش کەسایەتێکی بەرچاو لە شەرافەت و سەنگینی "مەلا عەزیز وەحیدی" کوڕی حاجی ئیمام، ئیمام جومعەی بەر لە شۆڕشی ئیسلامی لە شاری بۆکان کە ئەوڕۆکە لە نێوماندا نەماوە. مەلا عەزیز وەحیدی یەکێک لە قازی هەرە دەستپاکەکانی دادگای پێداچوونەوە (دادگاە تجدیدنظر) شاری تاران بوو کە بەر لە شۆرش بە خۆش نێوی نێوبانگی دەرکردبوو. هەرچەند بە تەمەن زۆر مەودامان بوو، شاخەوانی هۆگری یەکی کردین. کاریگەری سروشت و شاخ و بەندەن پێوەندێکی تایبەتی لە نێوانماندا بەدی هێنا کە ئەوە بوو بە هۆکار کە ئەو ڕووداوە بۆ من بگێڕێتەوە کە پەیوەندی بە زەمانێک هەیە کە دەبێتە گوتارێکی مێژوویی. مەلا عەزیز کەسایەتێکی بەرجەستەی هەبوو، باڵابەرز، قەڵافەتێکی کراوە و سەنگین، قسەزان و باسەواد و زانا کە لەچاو تەمەنی زۆر ججێڵتر پیشانی ئەدا. ژیان بەشێکە لە مێژوو. نەوەک بۆ ئامۆژگاری و ئەزموون وەرگرتن لە ڕابردوو، بەڵکوو وەک درەوشانەوەی ژیان بۆ بەرهەمهێنانی مانا. ماوەیەکە شێرپەنجە (سرطان) بۆتە میوانی لەشم، چاروای ژیانم کەوتۆتە وێرغە. لەو ڕێگەی هات و نەهات، وەک حەقیقەتێک کە لە گەڵی لە زۆران دام کە قەت لێ نەترساوم. بۆ ژیان لە حەول دام. وەک ڕابردوویەکی شاخەوانی کە زۆر لە ژیانی مندا دەوری گێڕاوە. ئەوەش یادوەریێەکی ئەو ڕۆژانەیە کە لە ژیانی مندا دەوری گێڕاوە. بەڵام ڕازی هەموو دەوران بەردەوامی ژیانە. حەقایەتی ئەوین و بۆن و بەرامەی شکۆی سروشت.
دانیشتوو لە چەپ بۆ ڕاست:
1- ھاوڕێ کۆچ کردوو مەلا عەزیز وەحیدی2- سەڵام ئیسماییل سورخ3- قادر فەرھادزادە
ڕاوەستاو لە ڕاست بۆ چەپ: 1- ھاوڕێ کۆچ کردوو ڕەسوول محەممەدی
2- کؤچ کردوو محەممەد باپیری3- کؤچ کردوو محەممەد حەقیقی
1- ھاوڕێ کۆچ کردوو مەلا عەزیز وەحیدی2- سەڵام ئیسماییل سورخ3- قادر فەرھادزادە
ڕاوەستاو لە ڕاست بۆ چەپ: 1- ھاوڕێ کۆچ کردوو ڕەسوول محەممەدی
2- کؤچ کردوو محەممەد باپیری3- کؤچ کردوو محەممەد حەقیقی
هەر دەڵێی دوێنێ بوو، هاوینی 1368ی هەتاوی. حەوت شاخەوان بووین، بۆ یەکەم جار بە شاخی دەماوەنددا هەڵگەڕاین. لە بۆکانەوە 6 کەس و لە تاران مەلا عەزیز وەحیدیمان ڕەگەڵ کەوت. مەلا عەزیز وەحیدی وەک شاخەوانێکی بەئەزموون پێشتریش وەسەر شاخی دەماوەند کەوتبوو. بە ڕێگای "هەراز" لە شارەدێی "گەزانە" کە کەوتۆتە 100 کیلۆمەتری تاران بۆ ئامۆل، دەستپێکی شاخەوانیمان بوو. لە یاڵی باکووری ڕۆژهەڵات "شمال شرقی" ڕژدترین شوێنی شاخەوانی بۆ سەر لووتکەی دەماوەند، سەفەری نابەڵەدی ناخۆشە بەڵام بە هاوڕێی هاوڕێیانمان دڵگەرم بووین. بە 28 ساڵ تەمەن، کەم تەمەنترینیان بووم. دیتنی نادیارەکانی ئەو شاخە مەزنە کە تەنیا بە حەقایەت و ئەفسانە بیستبوومان و خوێندبوومانەوە، ئەوڕۆکە لە بەرچاون. "دۆڵی یەخار"، "شاخی مەنار"، "تەختی فەرەیدوون"، "یەخچاڵی عەروسکها" هەڵکشان بۆ لووتکەی دەماوەند ڕێگای شاخەوانیمان بوو. "مەلا عەزیز" کوڕی "حاجی ئیمام" ئیمام جومعەی بەڕێزی پێش شۆڕشی ئێران لە شاری بۆکان کە سەر وەسیەتی حەسەن زیرەک بووە بۆ ناشتنی لە داوێنی کێوی "ناڵشکێنە". قازی لێهاتووی شاری تاران کە قەت شەرافەتی بە دوو نانی هەرزان نەفرۆشت. لایەنگری لێقەوماو و بێ دەسەڵاتان، ژیانی پڕ لە ئەمەگناسی و ئەدەب و ویژدان و بوێری بوو. لە دەورانی دەستبەسەربوونی "مەلا حەسەن قزڵجی" یادگارەکەی کۆمار و نووسەری کتێبی "پێکەنینی گەدا" چەند جار لە بەندیخانەی ئەوینی تاران سەردانی کردبوو و دوای مەرگیشی حەوڵی دابوو کە گۆڕغەریب نەکرێ، بەڵام مخابن...!
خەڵک لە خۆشەویستی حاجی ئیمام بە ئەویشیان دەگوت مەلا عەزیز. چەرخی سپڵە و چەپ گەرد بە کارەساتێکی زۆر دڵتەزێن ژیانی ئەو مرۆڤە گەورەی پێچاوە.
- کۆچکردوو ڕەسووڵ محەممەدی مامۆستای بیرکاری (ریاضی) قوتابخانەکانی دواناوەندی بۆکان (نەوەی حاجی حەمەداغای ئاوایی داربەسەر) پیاوێکی قسەزان، زۆر بە تاقەت و بەرپرسیار لە بەرامبەر مامۆستایەتی، کشتوکاڵیشی دەکرد.
- کۆچکردوو "قادر فەرهادزادە" ئاسنگەر و جۆشکار.
- کۆچکردوو "ئەنوەر باپیری" موعامەلەی گەنم و جۆی دەکرد.
- کۆچکردو "محەممەد حەقیقی" کوڕی شاعێر و ئەدیب "مامۆستا حەقیقی" کە مامۆستای قوتابخانەکانی بۆکان بوو. مەلا عەزیز زاوایان بوو.
- دەروێش "ئیبراهیم ئەکبەری" کەبابچی بوو.
دەماوەند بە 5671 گەز بەرزایی لە ئەلبورزی ناوین قوتانە دەڕوانێتە هەر چوار دەوری خۆی. وێستگەیەکە بە هەزاران ئەفسانە و ئوستوورەی تێدا خوڵقاوە. بەسەرهات و حەقایەتی کۆنی خەڵکی کەونارای ئێرانە کە ئاڕەشی کەمانگیری پێدا هەڵگەڕاوە و سنووری ئێران و توورانی جیا کردۆتەوە. هێلانەی سیمورغ بووە. یازدە سەدە مێژووی موستەنەدی شاخەوانی هەیە. ئەلبورز لە ئەوێستادا بە ناوی "هەرەبەرز" باسی لێکراوە. دێوی سپی هەر لەو کێوەدا خراوەتە بەندەوە. زاڵ و فەرەیدوون لە دەماوەند گەورە بوون و ژیاون. گەورە شاخەوانی هیمالیا "ڕینهۆڵد مێسنڕ" کە 14 کێوی بەرزی هیمالیا کە بەرزتر لە 8000 مێترن، وەسەریان کەوتووە، بە تەنیا لە جەمسەری باشوور "قطب جنوب" پەریوەتەوە و بە تەنیا لە وەرزی زستان وەسەر بەرزترین کێوی دونیا "ئێورێست" کەوتووە. لە بەهاری 1971 زایینی بۆ هەڵکشان سەر کێوی دەماوەند دێتە ئێران. نزیک دوندی دەماوەند هیوابڕاو دەبێ. تۆفانێکی قورس ڕێی هەڵکشانی دەبەستێ و بە ناکامی دەگەڕێتەوە. گەڕیدەی عەڕەب "ئەبوو دڵفیغە زرەج" بە دیتنی شاخی دەماوەند سەرسام بووە. "ژاک دێمورگان"ی فەڕانسەوی نووسەری "جوغرافیای غرب ایران" خەریتە و وێنەی لێ هەڵگرتووە و بە یاڵی باشووریدا 120 ساڵ لەوەبەر وەسەر دەماوەند کەوتووە. بەڵام شان و شەوکەتی یاڵی باکووری ڕۆژهەڵاتە (شمال شرقی) کە بەهۆی نساری کێوەکە دیمەنی بەسام و خۆفناکی "یەخار"ی تێدا هەڵکەوتووە کە دایمە بە بەفر و سەهۆڵ داپۆشراوە کە لاپەڕ و ڕژد و خۆفناکە. سروشتی دەماوەند لەو قۆڵەوە وەک خۆی ماوەتەوە، مرۆڤ زۆر زەفەری پێ نەبردووە و کەڵ و بزن و پەزەکێوی لەو ناوچەیەدا ژیوار دەکەن. تەنیا چۆمیلکەیەک لە توانەوەی سەهۆڵەکان لە هاویندا سەرچاوە دەگرێ "تەلخەڕوود"ە کە زۆر جاریش ویشکارۆ دەبێ. شاخەوانی لە دەماوەند دەروویەکی ڕووحییە و لەگەڵ هەست و شعوور و چێژە دەروونییەکانی مرۆڤ سازگارە و جۆرێک ئۆقرەگرتن و هێمنایەتی تێدایە. شاخەوانی هۆنەرێکە لیپاولیپە لە وزە و بیر و ئەندیشە و ئاشت بوونەوە لەگەڵ سروشت.
بە یادی ھاوڕێیانی کۆچ کردوو: 1368ی ھەتاوی شاخەوانی لە کێوی تەرەغەی شاری بۆکان:
ڕاوەستاو: ھاوڕێی کۆچ کردوو لە ڕاستەوە بۆ چەپ محەممەدی حەقیقی ،ئەبوبەکری شێخی
دانیشتوو: لە ڕاستەوە بۆ چەپ ھاوڕێی کۆچ کردوو مەلا عەزیز وەحیدی- سەلام ئیسماعیل سورخ
ڕاوەستاو: ھاوڕێی کۆچ کردوو لە ڕاستەوە بۆ چەپ محەممەدی حەقیقی ،ئەبوبەکری شێخی
دانیشتوو: لە ڕاستەوە بۆ چەپ ھاوڕێی کۆچ کردوو مەلا عەزیز وەحیدی- سەلام ئیسماعیل سورخ
هەرچەن هەڵگەڕان بۆ سەر دەماوەند کارێکی تاقەت پڕووکێن و گیان ئەستێنە بەڵام بە وەسەرکەوتنت لەو دوندە پڕ ڕەمز و ڕازە وزەت بەرز دەبێتەوە و زیندووکەرەوەیە. هەرچەند بڕینی ڕێگای دوور ماندووی کردبووین، گەیشتین بۆ لووتکە هاندەرمان بوو. "ئاوایی گەزانە" شوێنی وەڕێکەوتنە. باغە گێڵاسەکانی ئاوایی گەیبوون لە کووچە و کۆڵانەکان پەلکیان شۆڕ کردبۆوە زۆر تامەزرۆ بووین چێشکەیان بکەین. لەبەر مەلا عەزیز پێمان عەیب بوو نەوسمانی پێ کوێر کەینەوە. هەتاکوو وەجواب هات گوتی: یانێ ئێشتاتان بۆی نەچووە؟ ئەو لق و پۆپانەی هاتوونەتە نێو کۆڵانەکان و چاوتان لێی دادەگرن و دەستوو دەیگاتێ لێی بخۆن. بەڵام پەرژینی باغەکان سنوورە، سنوور مەبەزێنن. گوتمان بۆ ئێوارەش بێ خۆمان هەڵکێشین بۆ بناری "شاخی مەنار" کە مەنزلگەمان بێ. گۆیا لەوێ کوێرە کانییەک هەیە کە شەو بێ ئاو نەبین. کاک موحەممەد لەوەبەر بۆی باس کردبووم کە مەلا عەزیز سەبەبکاری ئازادی مەزهەری خالەقی بووە. پێم خۆش بوو چلۆنایەتی ئەو کات و ساتە لە زمان مەلا عەزیز ببیسم. چونکینە بەلامەوە ڕووداوێکی تایبەتە کە تێکەڵاو بە مێژوو دەبێ. لەو سەردەمەدا کە کورد لە لێوارەکانی مێژوو و بیرەوەریدا دێت و دەچێ، تا ڕادەیەک بژاردەی سیاسی و دەسەڵاتدارانی سیاسی سەردەست بەردەوام لە هەوڵی ئەمەدان بە بیرەوەری و لەبیربردنەوە و یاکوو نووسینی مێژووی بەر ئاوەژوو بۆ کۆنترۆڵی دیرۆک و بیرەوەرییەکان کە پەیوەندیدارن بە شوناس بۆ سەپاندنی هێز و دەسەڵاتی خۆیان یاکوو فەرامۆشییەکی بە زۆرەملی یاکوو ترس و نەگێڕانەوەیان یا نەنووسینیان لەلایەن خۆمان بۆ بەرژەوەندێکی تایبەت یاکوو ترس بۆ مەنفەعەتێکی کاتی (محافظەکاری). مێژوو وەک ڕووداو بەردەوام پەیوەستە بە ئێستاکە و داهاتوو. چونکینە ڕابردوو هیچکات نەمردووە. کاروانی شاخەوانی دوای 7 سەعات گەیشتە "کانی مەنار" ڕووبەڕووی "دۆڵی یەخار" لە داوێنی کێوی دەماوەند. مەلا عەزیز وەک لیدری شاخەوانی بڕیاری دا شەو لێرە دەمێنینەوە. هەتاکوو دوندی دەماوەند، ئەگەر ڕووداوێکی نەخوازراو ڕوو نەدا، دوو ڕۆژی دیکەمان شاخەوانی دەمێنێ. لەو کەلی شاخانەوە، دەماوەند ئاخێزگەیەک بوو کە بە هەزاران ڕووداوی لە خۆیدا تۆمار کردبوو. وەک مەلای مەندیل بە سەر دایم مێزەرەی سپی بەسەرەوەیە. حەقایەتی ئەفسانە و ئەوینە. ڕازی بڵیندی وەسەرکەوتن. تینووی و دیتنی نادیارەکانی ئەو شاخە مەزنە ڕازی هەموو دەوران وەسەرکەوتنە، بۆ ڕێگەی پڕ لە هەورازی بەستەڵەک. بەرژەوەندێکانی شاخەوانی وای کردبوو ئیدی ئەو دوورەپەرێزیمان نەمابوو بەیەکەوە جۆشمان خواردبوو.
دوای حەسانەوە و شێوخواردن، گوتم کاک عەزیز لەسەر ڕزگاری "مەزهەر خالەقی" دوای ئینقلاب لە زمان کاک "محەممەد حەقیقی" بیستوومە کە سەبەبکاری ئازادی جەنابتان بووی. بۆمان باس بکە گوتی: زۆر شت دەپشکنی! شەنکردنی ڕووداوەکان و دەستنیشان کردنیان و گێڕانەوەیان بۆوەی چاکەی خۆت بە ڕووی خەڵک دادەیەوە بە باشی نازانم. گوتم خۆ دەبێ باس بکرێ. ئەوە بەشێکە لە مێژوو. داستانی ژینە و بەردەوامە. هێندێک مات بوو کەوتە دووان. گوتی: بەر لە ئینقلاب من قازی پێداچوونەوە بووم (قاضی تجدیدنظر) لە تاران. دوای شۆڕش بگرە و ببڕەیەکی سەیر بوو، شۆڕش لافاوێکە، ئاستەنگەکانی دادگای زۆر زیاد کردبوو. دوو کەسایەتی کورد دەسبەسەر بوون یەکییان "مەزهەری خالەقی" ئەوی دیکەیان "ئاغەی پەناغی" یەکێک لە ئاغەکانی دەوروبەری "مهاباد" کە سەرۆکی یانەی میراتی فەرهەنگی (میراث فرهنگی) بوو لە تاران. هیچ شکایەتییەکییان لەسەر نەبوو بەڵام گیانییان لە خەتەردا بوو. بۆ شتێک کە لە دەستم هاتووە بۆ نەجاتی مرۆڤایەتی، زۆر ویژدانم ئاسوودەیە. سەبەبکاری ئازادییان بووم. لە وردەکارییەکانی زۆرتر نەدووا، ئیتر شتێکی دیکەی باس نەکرد.
سروشتی دەماوەند ئامێزی بۆ کردبووینەوە. شاخەوانی هەستێکی ڕفێقانەی لە نێوماندا پێکهێنابوو بەڵام عورف و نەریت وای دەکرد لە بەرامبەر مەلا عەزیز زۆر بە حورمەت و ڕێزەوە بدوێین و هەڵسوکەوت بکەین. بۆ ڕۆژی دوایی لە لێژایی شاخی "مەنار" بۆ بارەگای "تەختی فەرەیدوون" تاشەبەردی گڕکانی، خزۆک کە شاخەوانی زۆر وشیار و بەتوانای دەوێ کە بە سڵامەت لێی وەسەرکەوێ. بارەگای "تەختی فەرەیدوون" هۆدەیەکی کوچکییە کە لە بەرد چێ کراوە. لە بەرزایی 4400 میتری باکووری ڕۆژهەڵاتی شاخی دەماوەند لە ساڵی 1355 لەلایەن خوێندکارانی فەننی زانکۆی تاران بە یادی دوو هاوڕێی شاخەوانییان کە لەو شوێنە تێدا چوون چێ کراوە. بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی هاوڕێیەکانییان و پەناگرتنی شاخەوانان کە لە بەفر و سەرما تێدا نەچەن.
لە وەسەرکەوتندا دەروێش برایم وەدووا دەکەوت، باری سڵامەتی باش نەبوو. نیخەنیخی سییەکانی پیاوی دەترسان. دڵی بە توندی لێی دەدا، زۆر ترسمان ڕێ نیشت. خۆشمان هەوەڵ جار بوو لەگەڵ ڕووداوێکی وا لەو بەرزاییانە ڕووبەڕوو دەبووین. هیچ ڕێ چارەیەکمان نەدەزانی، زۆر بێ ڕێ و بێ هیوا بووین، ڕێی دەربازبوونمان تەنرا بوو، خۆمان ماندوو، بێ کەرەسەی دەرمانی و بێ شارەزایی لەو جۆرە نەخۆشییە. "دەروێش برایم" بە خۆوە بوو، هەڵگرتنی زۆر سەخت و دژوار! چارە چییە؟
هاوارمان کرد! بۆ یارمەتی، چەند شاخەوان لە بەر ئێمەوە بوون. بە هانامانەوە هاتن. گوتییان بەهۆی کەم بوونی "ئوکسیژن" لەو بەرزاییە، ئەگەر شاخەوان جەستەیەکی ئامادەی نەبێ بەرزایی دەیگرێ دەبێ بچنەوە خوارێ. کە بەم ئێوارە درەنگە ڕێک نەدەکەوت. بەڵام بۆ بارەگای "تەختی فەرەیدوون" زۆرمان نەمابوو. یەکییان گوتی: خاتوونێکی پزشکی شاخەوان کە کەرەستەی پزیشکی پێیە لە بارەگای تەختی فەرەیدوونە بتوانین بیبەین کارساز دەبێ. باڵییان خستە سەر شانی خۆیان. زۆر بوێرانە یارمەتی دەروێش برایم درا بۆ بارەگای تەختی فەرەیدوون. یەک لەو شاخەوانانە کە زانی کوردین گوتی: یادی بەخێر، دەورەی دووەمی "سپای دانش" لە ساڵی 1343 هەتاوی لە ئاوایی "چەهریق"ی سمایل ئاغای سمکۆ مامۆستای قوتابخانە بووم. "ناسر خان" کوڕی سمایل ئاغا سمکۆ زەماوەندی کرد، چ شایی و زەماوەندێک بوو، قەت لەبیرم ناچێ. دەتگوت تەواوی کوردان کۆ بوونەتەوە هەڵدەپەڕێن و زۆر شتی دیکە کە ناسرخان زۆر قەدری ئێمەی بەلاوە بوو.
شەو درەنگان خۆمان گەیاندە بارەگای تەختی فەرەیدوون لە بەرزایی 4400 میتری دەماوەند. لەو بەرزاییەی دەماوەند بە شەوگاری هاوینیش ئاو دەیبستێ و زۆر سارد دەبێ. بارەگا لە شاخەوان ئاخنرابوو. دوکتورمان پەیدا کرد. قۆڵی لێ هەڵماڵی، ڕووح سووک بە هانامانەوە هات. دەرزی لە دەروێش برایم دا، کراسەکەی بەری داماڵی. سینگ و بەرۆکی کردەوە. دەستی بە داماڵینی سینگ و سەر دڵی کرد. یادی بەخێر، "مەلا عەزیز" گوتی: دەورێش ئەو هەوایەی زۆر پێ خۆشە. کوڕەکان چاک دەبێتەوە، بەڵام وای خۆی لە بەردەستی خانم دوکتور تلاندۆتەوە سبەی بۆ سەر دەماوەند لەگەڵمان نایە. هەر وای لێهات. سبەی کە بۆ دوندی دەماوەند وەڕێ کەوتین، دەروێش لەبەر دەستی خانم دوکتور بوو گوتی: ئێوە بڕۆن. من چارەسەریم ماوە. سعوود و هەڵکشان بەرەو بەرزاییەکانی رەفتارێکی سروشتییە و لە زاتی مرۆڤەوە سەرهەڵدەدا. بۆ گەیشتن بە سووکنایی و زاڵ بوون بەسەر کۆسپەکانی ژیان و ئیرادە کردن بۆ گەیشتن بە ئامانجە بەرزەکان. "مەلا عەزیز" زۆر بە ئیرادە بوو چاک لە بیرمە قولینگێکی "ئوتریشی" پێ بوو، چاویلکەکانیشی بۆ وەی چاوی بە بەفر نەکەوێ ئوتریشی بوو. بیر و ئەخلاق تێکەڵ بە ڕەگ و خوێنی مەلا عەزیز بوو. لە هەر شوێنێک ڕێز و قەدری تایبەتی لە نێو خەڵکیدا بوو. بۆ ڕۆژی دوایی لەگەڵ گرووپێکی شاخەوانی تاران بۆ سەر دوندی دەماوەند وەڕێ کەوتین. یەخچاڵەکانی (عەروسکها) شوێنی زۆر حاستەم، یەکپارچە سەهۆڵ و بەستەڵەک؛ وەک دمی چەقۆ تیژ وەک هەسان لووس.
خزان یەک ئان، و بەربوونەوە بۆ دۆڵوو دەرەی دەماوەند ئانێک. بە سڵامەت دەرچووین. چاک لەیادمە لە بارەگای 4400 میتری "تەختی فەرەیدوون" بۆ 5670 میتری لووتکەی دەماوەند 14 سەعاتمان پێچوو. لە کاتی گەڕانەوە ئەو ڕۆژە عاشووڕا بوو. لە ئاوایی "گەزانە" کە دوایین شوێنی شاخەوانیمان بوو، دەستەی تازییەدارانی ئاوایی دەچوونە "حوسینییە"ی ئاوایی بۆ نەهار خواردن. مەلا عەزیز گوتی: چ دەبێ ئێمەش نەهار میوانی سفرەی ئیمام حسێن بین. چووینە حوسینییە لە سەرووی مزگەوت دانیشتین. نەهارمان لەوێ خوارد. لە گەڕانەوە، بۆ نەهار میوانداری لە ماڵە خۆیان لێی کردین. کە قاتی 11 ئەکباتان ماڵییان بوو. بایەخی ژیانی مەلا عەزیز و هاوڕییانی لە دەست چووم بەو بیرەوەری و نووسراوەی من قەت تەواو نابێ و ناگوترێ. زانست و ئەدەب کۆڵەکە بنەما مادییەکانی فکر و ئەندیشەی مەلا عەزیزی ڕاگرتبوو. کە بڕیاری دابوو بە داهاتوویەکی باشتر و پێشکەوتووترەوە گرێ بدات، بەڵام بەداخەوە بە مەرگی تراژیدی لە 29 پووشپەڕی ساڵی 1373 هەتاوی لە تاران، چەرخی چەپ گەرد زامێکی دیکەی بە دڵمانەوە نا. مرۆڤێکی زۆر بەهەڵوێست و نیشتمانخوازی لە ئامێزی کوردستان لێی ڕفاندین و بە دڵی خاکیدا کرد. ئەو ڕۆژە بۆکان پێناسەیەکی لە وەفاداری و ئەمەگناسی بەرامبەر بە جەنازەی "مەلا عەزیز" پیشان دا. شار یەکپارچە داخرا و خەڵک خرۆشا و بە ڕێزەوە جەنازەی مەلا عەزیزیان لە لای خۆشەویستەکانی خۆیان لە گۆڕستانی بۆکان بە خاک ئەسپارد.
لەو ڕۆژانەی کە شێرپەنجە (سرطان) میوانی جەستەمە وەکوو گورگی برسی دەلوورێنێ. من لەگەڵی لە زۆران دام، نازانم کاممان یەکتر لە عەرز دەدەین بەڵام پێم وایە ژیان لە خراپترین سات و کاتەکانی خۆی شتێکی بۆ بەخشین هەیە، بزەیەک، لێ بوردنێک، هیوا، عەشقێکی فەرامۆش کراو کە بزانین ژیان بەخشەندەیە: وەک شاخەوانێک کە شاخەوانی، سروشت و شاخ و ژینگە لە ژیانی مندا بە درێژایی تەمەن لە نێو مێشک و جەستەی من لە خولان دا بووە، تەنیا بۆ سڵامەتی و لەش ساغی شاخەوانیم نەکردووە. کە لە ئاوی کانیاوەکانی کوردستانم خواردۆتەوە بۆ وەی ببنە دایکم، کە چوومە سەر ترۆپکی شاخەکان، ببنە بابمان کە لە ڕکێفی ڕەشەبای ژیان خەیانەت بە دایک و بابمان نەکەیین و نیشتمانمان بپارێزین.
بۆ تەواوی ڕێزێک بۆ بیرەوەرییەکانم بەتایبەت ئەو هاوڕێیانە کە لیپاولیپ بوون لە بوێری، شەڕافەت. ئەلحانەکەشی لەگەڵ بێ بە چەشنێک لە ناخم هاڵاون کە دابڕینیان زۆر ئاستەمە. کە وەک شاخەوانێک بەم نووسراوەیە بۆ یەکەم جار بۆ 35 ساڵ لەوەبەر دەگەڕێتەوە کە لەگەڵییان بە شاخی دەماوەند لە قۆڵی (باکووری ڕۆژهەڵات)دا هەڵگەڕاین. بەتایبەت مەلا عەزیز کە بەم نووسراوەیە کەلێنێک لە نادیارەکانی مێژووی لێڵی نەتەوەکەم پڕ کردبێتەوە. و وەفایەک بێ بۆ یادی هاوڕێیانی کۆچکردوو، کە 5 کەسیان دەستەملانی خاک بوون. تەنیا من ماوم و دەروێش برایم. وەک شتێک دەرزی خانم دوکتور بۆ دەروێش بوو بە ودم و شفا. ئەلحانەکەشی لەگەڵ بێ بە دماخە و لەسەر پێ. منیش ئاتاج بە دۆعای خێری ئێوە. ئێوە سڵامەت، کوردستان ئاوەدان
ژیدەر: بۆ ڕوون کردنەوەی زیاتر لەسەر کۆچکردوو "مەلا عەزیز وەحیدی" و چۆنییەتی ئازادی کاک "مەزهەر خالەقی" و وەرگرتنەوەی جەنازەی "مەلا حەسەن قزڵجی" لەگەڵ ڕێزدار خێزانی هاوسەری مەلا عەزیز "سورەییا خانم حەقیقی" پێوەندیم گرت. هەرچەند ئەستێرەی بیر و فکری دوای ئەو کۆستە گەورەیە بە مەرگی تراژیدی مەلا عەزیز دوای 30 ساڵ تەم دایگرتبوو و خەم و ئازارەکان هەر تازە بوون بەڵام بە ڕووی ئاوەڵە و بە ڕێزەوە ئێمەی وەرگرت و وەڵامی زۆر پرسیاری دامەوە. گوتی: من وەک ئافرەتێکی کورد شانم وەبەر زۆر بەرپرسیاریەتی و ئەرکەکان داوە. بەتایبەت دوای مەرگی مەلا عەزیز و گەورە کردنی 4 منداڵ و پێ خوێندن و دامەزراندنی لە شاری تاران بەڵام مرۆڤێکی گەورە بوو، نابێتەوە، تایبەت بوو. گوتی: قازی پێداچوونەوە (قاضی تجدیدنظر) بوو کە دوای ئینقیلاب لە سەرەوە حوکمی قازی دادگای ئینقیلابی بۆ هاتبوو کە قەزاوەت بکا. هەڕەتی بگرە و ببڕەیەکی زۆر بوو. ڕۆژێکی هاتەوە ماڵێ زۆر پەرۆش بوو گوتی: 2 کەسی کورد دەسبەسەرن "مەزهەر خالەقی" کە سەرۆکی ڕادۆی کوردی تاران و کرماشان بووە، بێ تاوانە و ئەوی دی ئاغەی "پەناغی" لە ئاغاکانی دەوری مەهاباد کە سەرۆکی یانەی میراتی فەرهەنگی تاران بووە، بۆ ڕزگارییان حەول دەدەم گوتی: ڕۆژێکی پیاوێکی باڵابەرز بە چاوی بەستراو هێنایانە ژوورێ بۆ دادگایی. تازە سەروبەندی ئیعدامی "هووەیدا" و کاربەدەستانی پێشوو بوو. دیتم شکایەتی لەسەر نییە. تەنیا سەرۆکی بەشی کوردی ڕادیو بووە و گۆرانی گوتووە. پێوەندیم بە ئایەتوڵڵا قەددوسیشەوە گرت کە سەرۆکی دادگای شۆڕشی تاران بوو گوتم دەیناسم، بنەماڵەیەکی گەورەماڵی شێخەکانی سنهن، خەڵک ڕێزییان بۆیان هەیە بێ تاوانە، ئایەتوڵڵا "قەددوسی" ڕێزی مەلا عەزیزی زۆر بەلاوە بووە، گوتی: هەر جۆرێک بە سەڵاح دەزانی، حوکمی ئازادیم نووسی. هەر ئەو ڕۆژە ئازاد کرا. کاک مەزهەر خالەقی و هاوسەرەکەی "ڕێسان ساڵح" کە کچی "برایم ئەحمەد" و ئاوال زاوایی جەلال تاڵەبانی بوو، زۆر ژنێکی عاقڵ و دەستاوی خۆش کە بۆ ئەمەگناسی زۆر سپاسگوزاری مەلا عەزیز بوون، زۆر هاتووچوومان دوای ئازادی هەبوو. هەتا چوونە وڵاتی ئینگلیس. دوایی کارەساتی مەرگی مەلا عەزیز لە لەندەن زەنگی لێدا گوتی: بە مەرگی مەلا عەزیز تازە ئێرانم لەبەرچاو کەوت. ئەلحانەکەش هەر چوونەتەوە ئینگلیس، خێزانی مردووە، و کاک مەزهەر لەگەڵ کوڕەکەی "ڕەزا" دەژین و ژنی نەهێناوەتەوە. "مەلا عەزیز" دوای ئازادکردنی ئەو دوو کەسە کوردە وازی لە دادگای ئینقیلاب هێنا و "ئیستیعفای" دا و هاتەوە بەشی دادگای پێداچوونەوە و هەتا مرد قازی بەشی (تجدیدنظر) حقۆقی بوو.

دوای ئازادی مەزهەر خالەقی ئەو وێنەیە لە ساڵی 1358 هەتاوی لە ماڵی مەلا "عەزیز وەحیدی" لە تاران گیراوە:
لە ڕاست بۆ چەپ ڕاوەستاو 1- مەلا عەزیز وەحیدی 2- مامۆستا "مەزهەر خالەقی" 3- ناسر حەقیقی، ژن برای کاک عەزیز و کوڕی مامۆستا حەقیقی
دانیشتوو 1- تاهیر حسێنی ئاوەڵ زاوای مەلا عەزیز 2- ئەو منداڵە "ڕەزا" کوڕی کاک مەزهەر خالەقی

گوتم: قەت کاک مەزهەر گۆرانی بۆ نەگوتن. لە وەڵامدا گوتی: زۆرم پێ خۆش بوو لە نزیکەوە دەنگی بە گۆرانی ببیسم. خێزانیشی "ڕێسان خانم" زۆری پێ خۆش بوو کە کاک مەزهەر گۆرانیمان بۆ بڵێ. نازانم قەت ڕێ نەکەوت. زۆر پیاوێکی سەنگین و بەئەدەب بوو. نازانم لە دەرێ بۆ مەلا عەزیز گۆرانی گوتبێ، چونکینە زۆر دەهات بە شوێنی بۆ گەڕان دەیان بردە دەرێ. لە سەر "مەلا حەسەن قزڵجی" پرسیارم لێی کرد گوتی: بەڵێ هەتا مابوو لە زیندانی "ئەوین" ملاقاتی دەکرد کە تێدا چوو خۆی بوو بە زەمانەت و جەنازەکەی وەرگرتەوە. گوتم: ماڵە قزڵجی هاتن؟ گوتی: بەڵێ هاتن و کچەکەی "مەلا حەسەن قزڵجی" بۆ سپاسگوزاری لە "مەلا عەزیز" هاتە ماڵی ئێمە و زۆر ماڵئاوایی لە مەلا عەزیز کرد. گوتم: لە کوێ ناشترا؟ دوو جار سوێندی خوارد کە نازانم. مەلا عەزیزیش باسی هیچی لەوە نەکرد.
لەسەر کاک محەمەد نووری (مامۆستا عەتری گڵۆڵانی) کە زەمانی شا نوێنەری شاری بۆکان لە مەجلیس بوو کە دوای شۆڕش قاچاغ بوو پەنای بۆ ماڵی ئێمە هێنا. ئەودەم ماڵمان لە شەقامی "شێخ هادی" لە بەرامبەر کاخی "مەڕمەڕ" بوو. دە ڕۆژ لە ماڵە خۆمان شاردمانەوە. لە دێوێک نەمانهێشت کەس بزانێ. کوڕێکیشمان لە خزمەتی دابوو بۆ کاری نێو ماڵ بەڵام کەس و کاری دەهاتن، هەموو لایەک بۆی لە حەوڵدا بوون. لە دۆستانی "مەلا عەزیز" باسی کرد. کە 3 قازی بوون خەڵکی مەهاباد. یەکیان ئاغای خەڕڕازی کە قازی بوو لە تاران پارەکە ئەمری خودای بەجێ هێنا.
ئاغای سەییدی کە قازییە لە تاران و ئاغای عەبدوڵڵاپوور کە قازییە و لە تاران قەزاوەت دەکا گوتی: زۆرتر لەگەڵ ئەوانە پێوەندی هەبوو بەڵام ماڵێکی میواندار بووین، خەڵک بۆ زۆر گرفتی خۆیان ڕوویان تێ کردووین. دەرگای ماڵمان بە ڕووی خەڵکی ئاوەڵا بوو.
وێرای سپاس و ماڵئاوایی لە "سورەییا خانم" و کاک "کاوەی" کوڕی هیوام وایە کۆسپی ژیان تەگەرە نەخاتە سەر ڕێیان و تەمی خەم و مەینەتی نەبێتە شەریکی ژیانیان.
مەلا عەزیز وەحیدی لە بەهاری 1321 هەتاوی لە شاری بۆکان لە دایک بووە. نەفەری هەوەڵ لە تاقیکاری سەراسەری (کنکور سراسری) ئێران بووە و لە زانکۆی تاران حقۆقی خوێندووە و بەر لە شۆڕشی ئیسلامی ئێران یەکێک لە هەرە قازی دەستپاکەکانی تاران بووە کە لە بەشی پێداچوونەوە (تجدیدنظر) قازی داد بووە.
بەداخەوە بە کارەساتێکی دڵتەزێن لە هاوینی 1373 هەتاوی لە تاران دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و بە بەشداری جەماوەری خەڵکی بۆکان لە گۆڕستانی ئەو شارە تەسلیم بە خاک کرا. یادی پیرۆز بێ.
سهرچاوه: ڕۆژنامهی ڕۆژانلەسەر کاک محەمەد نووری (مامۆستا عەتری گڵۆڵانی) کە زەمانی شا نوێنەری شاری بۆکان لە مەجلیس بوو کە دوای شۆڕش قاچاغ بوو پەنای بۆ ماڵی ئێمە هێنا. ئەودەم ماڵمان لە شەقامی "شێخ هادی" لە بەرامبەر کاخی "مەڕمەڕ" بوو. دە ڕۆژ لە ماڵە خۆمان شاردمانەوە. لە دێوێک نەمانهێشت کەس بزانێ. کوڕێکیشمان لە خزمەتی دابوو بۆ کاری نێو ماڵ بەڵام کەس و کاری دەهاتن، هەموو لایەک بۆی لە حەوڵدا بوون. لە دۆستانی "مەلا عەزیز" باسی کرد. کە 3 قازی بوون خەڵکی مەهاباد. یەکیان ئاغای خەڕڕازی کە قازی بوو لە تاران پارەکە ئەمری خودای بەجێ هێنا.
ئاغای سەییدی کە قازییە لە تاران و ئاغای عەبدوڵڵاپوور کە قازییە و لە تاران قەزاوەت دەکا گوتی: زۆرتر لەگەڵ ئەوانە پێوەندی هەبوو بەڵام ماڵێکی میواندار بووین، خەڵک بۆ زۆر گرفتی خۆیان ڕوویان تێ کردووین. دەرگای ماڵمان بە ڕووی خەڵکی ئاوەڵا بوو.
وێرای سپاس و ماڵئاوایی لە "سورەییا خانم" و کاک "کاوەی" کوڕی هیوام وایە کۆسپی ژیان تەگەرە نەخاتە سەر ڕێیان و تەمی خەم و مەینەتی نەبێتە شەریکی ژیانیان.
مەلا عەزیز وەحیدی لە بەهاری 1321 هەتاوی لە شاری بۆکان لە دایک بووە. نەفەری هەوەڵ لە تاقیکاری سەراسەری (کنکور سراسری) ئێران بووە و لە زانکۆی تاران حقۆقی خوێندووە و بەر لە شۆڕشی ئیسلامی ئێران یەکێک لە هەرە قازی دەستپاکەکانی تاران بووە کە لە بەشی پێداچوونەوە (تجدیدنظر) قازی داد بووە.
بەداخەوە بە کارەساتێکی دڵتەزێن لە هاوینی 1373 هەتاوی لە تاران دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و بە بەشداری جەماوەری خەڵکی بۆکان لە گۆڕستانی ئەو شارە تەسلیم بە خاک کرا. یادی پیرۆز بێ.

آدرس کوتاه خبر: