وریا حەمەکەریم ساڵی ١٩٨٧ لە هەڵەبجە لە دایکبووە و هەر لەو شارەش نیشتەجێبووە، وریا بەرکەوتەی چەکی کیمیاوی بووە.

سەربەیانیەکی بێدەنگ کە هێشتا ئاسمان ساف و ساماڵە، تەنانەت باڵندەیش نادات لە شەقهی باڵ؛ ڕۆژنامەنووسە تاقانەکەی هەڵەبجە، ئەو کەسەی کە یەکێک بوو لە بەرکەوتەکانی کیمیابارانی هەڵەبجە ئەو ڕۆژنامەنووسهی کە باوکی خۆی نەدەیبوو بەڵام باوکی دوو منداڵ بوو بەیانیەک بەر لەخۆرکەوتن بوێرانە هاتە دەر بە مەستی کارەکانی ناو کانالی تەلەفیزیون، بەڵام لە جادەی عەربەت و سلێمانی کاتێک ئەیەوێت یارمەتی کەسێک بدات کە سهیارەکەی لەکار کەوتووە، بە دڵ خۆشییەوە لە سهیارەکەی خۆی دادەبەزێت بێ ئاگا لەوەی کە جارێکتر ناتوانێت سواری سهیارەکەی بێتەوە و دەست بەسۆکانی سیارەکەیدا بەهێنێت، لەناکاو قەدەری خودا وا دەبێت کە سهیارەیهکی بارهەڵگر کە بارە تەماتەی پێیە لەو جادەدا تێدەپەرێت و بارە تەماتە دەبێتە میوانی کۆچی ناوەختی وریا حەمەکەریم ڕۆژنامەنووسی هەڵەبجە و دەستبەجێ وریای ڕۆژنامەنووس ڕوحی بەرهۆ ئاسمان هەڵدەفرێت و
یەکێکی تر بوو بەقوربانی لە پێناو جادە و ڕێگە و بان.
ئەڵێن مردنی پیاوی هەژار دەنگ و سەدای نییە، بەڵام مەرگی وریا بەهۆی پێنووس و پەیامەجوانەکانییەوە وەک پەیامنێر دەنگی دایەوە لە سەرانسەر دونیا و جارێکی تر ناوی هەڵەبجەی بردهوە ناو مێژوو.
وریا نەدهوڵەمەند بوو نەسیاسەتمەدار بەس دڵپاک و ڕاستگۆ بوو لەناو خەڵکدا و خەمخۆری خەڵک بوو.
وریا کێ بوو؟ وریا حەمە کەریم خەڵکی هەڵەبجە بوو، هێشتا چاوی بەم دونیا بێ ئەرزشە هاڵنەهێنابوو که گەورەترین قەڵا و پشت و پەنا کە باوکیەتی لە لایەن بەعسیەکانەوە لە خۆپیشاندانەکەی ساڵی (1987) بەبرینداری لە نەخۆشخانەیەکی هەڵەبجە دەست و چاوی دەبەستن و دواتر لە نزیک هەڵەبجە زیندە بە چاڵ دەکرێن لەگەل دوانزە هاوڵاتی شاری هەڵەبجە.
دواتر وریا بەبێ باوک دێتە دونیا و لە ئامێزی دایکێکدا گەورە دەبێ کە هەموو گیان و جەستە و ڕۆحی دایکی گازی کیمیاباران هەنجن هەنجنی کردووە. بەهەزار مەینەتی و بە هەتیوی وریا گەورە دەبێت و لەگەڵ پیشەی ڕۆژنامەنووسی ڕێدەکا و دەبێتە سیمبولێکی جوانی شاشەی تیڤی و دەیان بەرنامە و پرۆگرامی جۆراوجۆر پێشکەش دەکات و لەزۆرینەی شارەکان بە کوڕە ڕۆح سوک و دەم بە خەندەکە دەناسرێت.
وریا تاقانەی کیمیاباران بوو، زۆرینەی کەس و کارەکەی شەهیدی تاوانی کیمیابارانن.
هەڵەبجە هێشتا دەیان و سەدان چیرۆکی هاوشێوەی وریای تێدایە کە تەنها دڵە گەورەکەی هەڵەبجە نازیان هەڵدەگرێت. دەیان و سەدان چیرۆک کە هێشتا لە سینەی پەنگخواردووی خەڵکەکەیدا ماوەتەوە. بۆیە دەڵێین ئەم شارە هەموو گیانی برینە. هەموو بستێکی شوێنی ئازار و چیرۆکی تاڵی تاوان و ستەمکارییە.
وریا دەیویست لەڕێگەی پەیامەکانیەوە ئەمەمان پێ بڵێت و زۆرینەی کارەکانی ئەم ئاراستەیەیان گرتبوو؛ بۆیە هەواڵی مەرگی هەموانی هەژاند و برینی هەڵەبجەی کولاندەوە .
ئەحمەد موختار بەگی جاف چەن جوانی ووتووە
بەبێ قەدری بەسەریا ڕامەبورن حورمەتی بگرن
کەلاوە ڕوخاوی ئەم شارە، خوێناوی جگەرتانە
وریا حەمەکەریم ساڵی ١٩٨٧ لە هەڵەبجە لە دایکبووە و هەر لەو شارەش نیشتەجێبووە، وریا بەرکەوتەی چەکی کیمیاوی بووە و خاوەنی دوو منداڵ بووە، بەناوی ترێ و محەممەد. ماوەی زیاتر لە ١٢ ساڵە وەکو پەیامنێر و پێشکەشکار لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی کاریکردووە، و لە ڕێگەی پێنووس و پامنێر بوونیەوە کێشە و گرفتەکانی هاوڵاتیانی خستووەتەڕوو.
لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە زۆرترین پرسی گەندەڵی ئاشکراکردووە و بەهۆی دەستبردنی بۆ کەسیە هەستیارەکان زیاترلە ١٠ جار توشی گرتن و دادگایی کردن بووەتەوە و بەشێک لە کەیسەکانیشی تائێستا یەکلایی نەکراونەتەوە.
وریا کەسێکی دەم بەخەندە و رووخۆش بووە و بەردەوام لەگەڵ خەڵکدا بووە جێگای خۆی لە دڵی بینەر و بیسەرانیدا کردبووەوە.
وریا حەمەکەریم لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە پۆستێکدا لە فەیسبوکدا نوسیوویەتی: "هەموو سەرەتایەک کۆتاییەکی هەیە، بۆیە دەبێت خۆمانی بۆ ئامادە بکەین".
بەداخەوە کۆتایی ئەو لە بەرەبەیانی ٦ی ٢ی ٢٠٢٥دا و لە کاتژمێر ٤:٣٠ خولەکدا بوو، لەکاتێکدا کە وریا بەمەبەستی هاوکاریکردنی ئۆتۆمبێلێکی دیکە دەوەستێت لەسەر رێگەی عەربەت-سلێمانی و لەگەڵ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەی دیکەدا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکە دەبن، لەو کاتەدا بارهەڵگرێک کۆنترۆڵ لەدەستدەدات و خۆی دەکێشێت بە ئۆتۆمبێلەکەیاندا و هەردووکیان گیانیان لەدەست دەدەن.
مرۆڤێک کە لەناو خەڵکدا بەسەر بەرز بژی، لەوه دڵنیا بن دوای مردنیشی هەر سەربەرز دەبێت؛ بۆیە ڕۆژنامەنووسەکان هەمیشە خەباتکارانە کار دەکەن و گیانی خۆیان لەڕێگەی نووسیندا سەرەف دەکەن.
ئەمجاریش هەورێکی ماتەم و ڕەشپۆش نیشتمانی کردە خامۆش و گەڵاکانی هەڵوەڕاند. ڕۆژنامەنووسەکەی هەڵەبجە سیس بوو بەجوانی ئیتر وەک خۆی ووتی گوڵەیش هەرگیز نایەتوە لەکانی، وشەی سەر زاری هەر پێکەنین بوو، حەیف کە خامۆش بوو هەروەکو چرا، هەمیشە وریاکان کە سیمبولی مایک و پێنووسی جوانن تاقانەی ڕۆژنامەنووسەکانن.
کاک وریا هەمیشە بە زمانێکی کوردی پەتی شیرین قسەی دەکرد بۆیە لەناو خەڵکدا جێگەی خۆی کردەبووەوە، چونکە ڕوحی هاوکاری مرۆڤایەتی تیا بوو، شاری هەڵەبجە تاکوو دوێنی سوڵتانی جیهان بوو چونکە ڕۆژنامەنووسێکی هەبوو بەناوی وریا، هەواڵەکانی هەڵەبجەی ئەنووسی و خەمخۆری ئەو کەسانە بوو کە بەرکەوتی چەکی کیمیاوی بوون، خۆی بێ کەس بوو بەڵام دەسی زۆر کەسی دەگرت و یارمەتیدەری خەڵک بوو.
دانەیە لەهاوڕێکانی نووسیبووی بۆی: ماڵئاوا مرۆڤە جوامێرەکەی شاری هەڵەبجە
چیمان لەدەست دێ
تەنها فرمێسک شک ئەبەین
بەس ئەتوانین ئاه و هەناسەی سەرد هەڵکێشین، کێمان وەک تۆ وریابووین پەی بەهەموو شتێک ببەین، گەڕیدەبین بەدوای نیشاندانی خەم وئازارەکان، دڵخۆشی وجوانیەکان، کێ وەک تۆ ئەیتوانی بەوهەموو برینەوە هیوا لەناوەکەیدا چرۆی کردبێ.
چ قەدەرێکە ژیان جێی وریاکانی تیا نابێتەوە، مەرگی وریا وریایی بەهەموومان دا، گرنگ نیە بێکەس و پشت و پەنابی گرنگ ئەوەیه بەهێز و پڕهەگبە و خۆشەویست بیت، دنیا فانیە. وریا ماڵئاوا مرۆڤە جوامێرەکەی شار، بۆ ئەبەدی بچۆ سەرباڵی فریشتەی مەرگ و مەگەڕێوە، ژیان ئەرزشی بەخشینی ساتێکی نیە وریاکان پێی ببەخشن، ئاسودەبە هەگبەت بەشی. گۆچانی پیری دایکت و چرۆ و گەشەی جگەرگۆشەکانت پڕە، حەسرەتی بێباوکیت وا یەخەی مناڵەکانتی گرت دادپەروەری خودایە وریا ویستی مرۆڤ بڵقی سەرئاوە، تۆ نەمری نیشتمانێک پرسەت بۆدەگێرێت ئاسمان بۆت دەگری ئەوخاکەی باوکتیان بەزینوویی خستە ناوی، ئێستا بەشکۆوە باوەشی بۆ ڕۆحی تۆ واڵاکردوە.
ڕەوانت شاد، یادت زیندوو.
مرۆڤ لە هەر شوێنێک و لە هەر کاتێکدا بێت پێویستە جێ پەنجەی خۆی بە جوانی جێبهێڵێت و وەک خۆرێک ڕووناکی خزمەتی پەخش بکات بەبێ جیاوازی، کاک وریا حەمە کەریم نموونەی خەمخۆری کۆمەڵگەی کوردی و سەکۆ و گەیەنەری خەم و پەیامەکانی کۆمەڵگاکەی بوو.
هەمووی هەڵەبجە یان باشتر بڵێم هەموو کوردستان بۆی بەپەرۆشن، چونکە کەسێکی خاکی و مرۆڤدۆست بوو. وریا کەسێ نەبوو تەنیا دایکی نەبێت، ئەویش گیرۆدەی نەخۆشینی شێرپەنجەیە، نەباوکی بوو نە برا و نه خۆشک، تاقانەی هەڵەبجە بوو بەڵام بەمردنی نیشتمان بوو بەباوکی، بۆیە وەک کچێکی هەڵەبجەیی و وەکوو ڕۆژنامەنووسێک وەکوو وەفایەک بۆ شارەکەم بەپێویستم زانی لەسەر کاک وریا بنووسم، ئەو وریایە بەهیواوە هەڵفری بەرەو ئاسمانی شین و بێگەرد، دواین پەیامی ئەوە کە بڵێت تاکە شتێک لێمانەوە نزیکە مەرگە کە ئەم نووسینهی منیش شتێک نیە بێجگە قسەی دڵ.
آدرس کوتاه خبر: