سه شنبه، 3 تیر 1404
روژان پرس » اخبار » نرخی هونەر هونەرمەند دەزانێ و نرخی زێڕ زێڕنگەر

شیلان گەیلانی

نرخی هونەر هونەرمەند دەزانێ و نرخی زێڕ زێڕنگەر

0
کد خبر: 2401

نرخی هونەر هونەرمەند دەزانێ و نرخی زێڕ زێڕنگەر

جاروایە لەبەر خۆمەوە دەڵێم: لەوانەیە یەحیا هەناردەی خوا بێت. ئاخر لەم سەردەمەدا بەشەر فریای کێشەکانی خۆیشی ناکەوێت. ئەو هەموو دڵەڕاوکێ و دەغدەغە بە کێ دەکرێت.
کاک یەحیا سەمەدی شاعیر و ڕۆژنامەوان و بەرپرسی «ئەنجومەنی ڕێزلێنان لە هونەرمەندان» پیاوێکی ژیرمەند وتەڕفام، دڵسۆزێکی مەزن و پاپۆڕەوانێکی لێهاتوو بۆ هونەرمەندان و نووسەران و شاعیران. زیاتر لە بیست و پێنج ساڵە ئەو ئەنجومەنەی داناوە و چەن هونەرمەندی تریشی وەک لێژنە هاوبەش کردووە هەتا بە شیاوترین شێواز ڕێز لە هونەرمەندان بگرێت.
ئەو ئەمەگناسی و قەدرگرانییە لە هەرکەسێک ناوەشێتەوە، چونکە لەم قۆناغە ئاستەنگەدا کە تەنانەت خوشک و برایش نایانپەرژێتە سەر یەک، یەحیا بەوپەڕی حورمەتەوە نەک هەر لە کاتی ژیاندا کە لە وەفاتی هونەرمەندا بە جوانترین شێوە ئەسپەردەی خاکیان دەکات.
کاک یەحیا بە تێکۆشانی بێوچانی لە شارەداری زەمینی وەرگرت بۆ قەتعەی هونەرمەندان، هەتا شوێنەوار و ناوی ئەوان مەزنتر ڕاگرێ و خەڵک وشیار بکاتەوە کە زیارەتی تایبەتی خۆشەویستانی گەلەکەیان بناسن و نرخی هونەر بزانن.
وەک وتوویانە، هونەرمەند و ژیانی خؤش مەحاڵە، ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە کە بەشێک لەوان دەسکورت و هەژارن. بۆیە کاک یەحیا بۆ ئەو کەسانە جگە لە هەدیە، پووڵی نەختیشیان پێشکەش دەکا. یەحیای دڵفراوان و خەمخۆر، سەرەتای دەستپێکی پووڵی لە هونەرمەندان و نووسەران کۆ دەکردەوە و خۆیشی سەری دەخست بۆ یارمەتی نەداران، بەڵام هەنووکە چەن ساماندارێکی لایەنگری هونەر قۆڵی کوردانەیان هەڵماڵیوە و خەرجکێشی ڕێزلینان لە هونەرمەندانن کە لێرەدا جێی خۆیەتی وەک شاعیرێک دەستی کاک یەحیا و هاوڕێیانی ماچ کەم و لە میری مەزن داوای تەمەندرێژیان بۆ بکەم هیوادارم، لەم ڕێچکە و ڕێبازەدا بەردەوام بن.
بۆ خوالێخۆشبووی گۆرانیبێژ «فەتانە وەلیدی» کاک یەحیا مانگانە بێجگە لە پووڵی نەختی خواردن و کەلوپەلیشی بۆیان دەبرد. فەتانە کاتی خۆی لەگەڵ باوک و براکەی دەژیا.یەحیا ئێستایش لەسەر ئەو ڕێبازە پیرۆزە بەردەوامە.
جاروایە لەبەر خۆمەوە دەڵێم: لەوانەیە یەحیا هەناردەی خوا بێت. ئاخر لەم سەردەمەدا بەشەر فریای کێشەکانی خۆیشی ناکەوێت. ئەو هەموو دڵەڕاوکێ و دەغدەغە بە کێ دەکرێت.
لە وشەیەک یان ڕستەیەک یان کورتەوتارێکدا ئەو هوموو گەورەیی و پشوودرێژییەی کاک یەحیا پێناسە ناکرێت، دەڵێم: پیاوە هەرەپیاوەکە، خێرخواز و لایەنگری هونەرمەندان، یاخوا تەمەندرێژ و دڵخۆش بیت و هەرگیز خەم و ئازار نەچێژی و لەم ڕیچکە و ڕێبازەدا بەردەوام بیت. گوڵزاری مرۆڤایەتیت کەسک و ئاوەدان بێت.
سەرماوەزی ١٤٠٣
دسته بندی: اخبار / فرهنگی / کوردی

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید