ناحەزان حەز دەکەن کورد لە کوژرانی سەرۆکی حەماس تێوەبگلێنن
نازم دەباغ وتیشی: «هەر پریشکێک لە ناوچەکە بێت کوردی بەسەزمان دەگرێتەوە...ئەم بارودۆخە لە هەموو جار زیاتر پێویستی بەوەیە کورد یەک خیتابی سیاسی هەبێت.»
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، تیرۆری ئیسماعیل هەنییەی بە «کارێکی زۆر خراپ، بە تایبەت لەم قۆناغەدا» ناوبرد.
نازم دەباغ ڕاگەیانوه: «سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لە ناردنی درۆن بۆ ئێران دەکەن، ئەگەر درۆنەکە هی کوردستان بێت ئەم ورد پێکانە چۆن بووە؟ بێگومان بە جی پی ئێس دەبێت کرابێت. ناحەزانی کورد حەز دەکەن کورد تێوەگلێنن یان حزبەکان تێوە گلێنن لە هەر ڕووداوێکدا.»
دەباغ وتیشی: «بە ڕای من ئێستا هاوکارییەکی باش لە نێوان حکوومەتی هەرێم و کۆماری ئیسلامیی ئێران هەیە، ڕەنگە لە جاران زیاتر ڕاستییەکان ئاشکرا بن بۆ هەردوولا. کورد ئێستا دڵنیایی دەدات کە بەشێکە لە پرۆسەی سیاسی عێراق، هەندێک برادەرمان دەڵێن شانازیش دەکەین کە عێراقین، واتە کورد ئەگەر مەترسی نەبێت بۆ سەر جوگرافیای عێراق یان هەر وڵاتێکی تر کە دابەشبووە بەسەریدا، دەتوانێت بەشی خۆی ئارامی بەدەستبهێنیت لەو چوارچیوە جوگرافییەی کە بۆی دابین کراوە.»
ناوبراو وتیشی: «هەر پریشکێک لە ناوچەکە بێت کوردی بەسەزمان دەگرێتەوە...ئەم بارودۆخە لە هەموو جار زیاتر پێویستی بەوەیە کورد یەک خیتابی سیاسی هەبێت.»
شایانی باسه عهلی ئهلحهمیه، کارناسێکی بوواری عهسگهری عێراق، له وتووێژ لهگهّڵ شهبهکهی «العهد»ی عێراق، رایگهیاند ئهو ساروخهی که بووه هوی شههید بوونی ئیسماعیل ههنیه له ههرێمی کوردستانهوه ئاراستهی تاران کراوهآدرس کوتاه خبر: