تەمەنی گەڕان و دیتن بە شوێن شاراوەکانی ژیان و سروشت، بە درێژایی تەمەنی مرۆڤە، ئیرادە و سۆزی دەروون بۆ لای بەرزی و نزمییەکانی بردووە، کەندولەندی وەرد داوەتەوە و بڕیویەتی و زانیاری و ئەزموونی بووەتە سەرەتای ئاڵوگۆڕی لە ڕەوتی ڕۆژگار. عیلم و زانیاری گووراوە. خەون و خولیاکانی مرۆڤی ئەم سەردەمە بووەتە ھێمای خەون و ژیانی و ھۆگری لە ئاوەز و ناخیدا بووەتە ھۆکارێک بۆ وەدی ھاتنی ئوستوورە و ئەفسانەکان.
ڕۆژێک تیری تیژپەڕی مێژوو دەداتە دەست ئاڕەشی کەواندێر ھەتا لە سەر کێوی دەماوەند بیهاوێژێ و ھورموزد خودای گەورەی بە فرشتەی «با» دەستوور دەدا تاکوو ئاگای لەو تیری تیژپەڕە ببێ و سنووری ئێران و تووران بپێکێ و دیاری بکا. ڕۆژێک خودان و خاوەنی شەڕ و ئاژاوە لە جەستە دێودا، دێوکرداری وەک دۆڵپا (بوونەوەرێکی ئەفسانەیی ناحەز و دڕەندە لە نێو ئەفسانە کوردییەکاندا) لە قووڵایی ئەشکەوتی مێژوودا یەخسیر دەکا، بۆ وەی ئاشتی و سوکنایی باڵ بهسەر وڵات بکێشێ و ژیان ڕیشە دابوکتێ و ڕگاژۆ بکا. ڕۆژێک مەودای ژیانی چینایەتی، بڕستی لێ دەبڕێ، خۆزیا و بریای خۆی لە حەقایەتی «کوڕەکەچەڵە»دا دەبینێتەوە کە ئەویندار و عاشقی کچی پاشا دەبێ کە دەبێتە ئاوسانە و چیرۆکی شەوانی ساردی زستان و خۆشی لە دڵیان دەگەڕێ و کوڕەکەچەڵە بە پێزانین و لێزانین وا کارامە و خوێنشیرین دەبێ. کچی پادشا دڵی لێدەچێ و شووی پێدەکا و ئۆخژن دەخاتە دڵی ھەمووان، بەڵام ئەم نووسراوەیە بە نیازە ئێوە لە دنیای ئوستوورە و ئەفسانەکانی کێو و ئەشکەوتەکان دوور بخاتەوە و بەیەکەوە بچینە ئەرزی واقیع، ئەشکەوتێکی بەسام لە دڵی کێوێکی ڕژد کە بۆخوێ کەسایەتییەکی (character) تایبەتی ھەیە.
بە وتەی «جان میدلتۆن» و «دیوید جادسۆن»ی ئینگلیسی، دۆزەرانی ئەم ئەشکەوتە بەسامە، لە ساڵەکانی 1971 و 1970 زایینی ئەو بە ئێوێرێستی ئەشکەوتان ناودێر دەکەن.
ئەشکەوتی «پڕاو» یا پڕئاو، بە یەکێک لە دە ئەشکەوتی بێوێنە و ڕژد و پڕ لەمپەری دنیا دێتە ئەژمار کە لە بەرزترین شوێنی گۆی زەوی لە کوردستانی ئێران واتە 3050 میتر لە حاست زەریا ھەڵکەوتووە و بوونی لەو بەرزایییە کەسایەتییەکی تایبەتی بەو ئەشکەوتە داوە.
ئەشکەوتی پڕاو لە پارێزگای کرماشان لە 21 کیلۆمیتری باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەو شارە ھەڵکەوتووە و لە بەرزایی کێوێک ھەر بەم ناوە ناودێر کراوە کە بەرزی 3357 میترە.
ئەم ئەشکەوتە بەسام و تەنگەبەر و پڕ پێچ و گەوە، 1454 میتر درێژایی و 5/752 میتر قووڵایی هەیە کە بە دڵی ئەو کێوە مێژوویییەدا چووتە خوارێ.
ئەشکەوتی پڕاو لە لایەن ئەشکەوتەوان و شاخەوانانی وڵاتی ئینگلیز لە ساڵەکانی 1971 و 1970 زایینی دۆزرایەوە و بە دڵی ئەو ئەشکەوتە ھەزاربەھەزارەدا ڕۆچوون و خەریتەی تایبەت بەو ئەشکەوتەیان ئامادە کرد و فیلم و دکومێنتیان لێ ھەڵگرت و بە دنیایان ناساند. دوای ئەوان شاخەوانانی لەھستان و ئێران زانیاری پتریان پەیدا کرد. یەکێ لە دژوارییەکانی ئەم ئەشکەوتە ئەوەیە کە لە بەرزایی 3050 میتری ھەڵکەوتووە، چەند شەو و ڕۆژت پێدەچێ ھەتا بەو ئهنگوستهچاوهدا بۆ قووڵایی ئەشکەوت ڕۆچی و 278 چاڵاو ببڕی و تێپەڕیان بکەی. لە 26 چاڵاو بە تەناف و (یومار، کەرەسەیەکی شاخەوانی) کە تێیدا شارەزا بی سەر و خوار بکەی. دە وەرزی ھاوینیشدا بە ھۆی سەرمای لە ڕادە بەدەری یەک ھەتا چوار پلە سەرووی خاڵ وەکوو یەخچاڵێکی سروشتی وایە کە بەستەڵەکە. بە ھۆی خلیسکبوونی زۆربەی زارکەکانی ئەم ئەشکەوتە، بەردەوام مەترسی خلیسکان و بەربوونەوە هەیە. دڵۆپەی بن میچی ئەشکەوت بە سەر ئەشکەوتگەڕان وەکوو کوتکێکی قورس وایە کە دایمە دڵەخۆرپەت دەخاتە نێو دڵییەوە. دڵەڕاوکەیەکی تاقەتپڕووکێن ڕۆحت ئازار دەدا و بە تەڕ بوونی ئازای جەستەت، ھەست بە ترس و تەنیایی دەکەی. ئەوە لە کاتێکدایە تۆ سەرمەست لەو داکشانە بۆ خوارێ، زەمانت لێ ون دەبێ و پێت خۆشە ماندوویینەناسانە ھەنگاوەکانت ئەو قووڵایییانە ببڕێ و بگەی بە قاتی ئاخر؛ تازە نیوەی کارە، دەبێ بە ھەڵکشان ئهنگوستهچاوهدا کە وزە و توانات زۆر لە کەمێی داوە، گیان، تەڕ و لەش، ماندوو و برسی چۆن بێیتەوە سەرێ و ئەو 26 چاڵاوە کە ھەموو وەک دیوار ساف و لووسن بە پەت و تەناف و یومار، خۆت ھەڵکێشی. ئەگەر وزە و توانات نەمێنێ ترس و سێبەری مردن لەم ئەشکەوتە ھەزاربەھەزارە چۆکت پێدا دەدا کە پێنج ئەشکەوتەوان لە ڕێگای گەڕانەوە و ھەڵکشاندا تێدا چوون: غەدیر یەزدانی، سەعید ئەمینی، ویکتۆریا کیانیراد، ئەمیر ئەحمەدی کە تەرمی ویکتۆریا و ئەمیر لە چاڵاوی ژمارە 18 دا ماوەتەوە، بە ھۆی ئەستەمبوونی ھەڵکشان لە قووڵایی 400 میتری ئەشکەوتی پڕاودا بۆ ھەمیشە دەستەملانی ئەم ئەشکەوتە بوون و لە وێدا نێژراون. ھەر لە بەر ئەمە، ئەشکەوتەوانانی ئینگلیز، ئەشکەوتی پڕاو بە ئەشکەوتێکی بکووژ ناوزەد دەکەن کە یەکێک لە پڕمەترسیترین ئەشکەوتی جیهانە کە پلەی ڕژدیی و ئەستەمی (OD) ناودێر دەکەن کە باڵاترین پلەی ئاستەم بوونە بۆ ئەشکەوت.
ئەشکەوتی پڕاو کە وەک دیوار ساف و لوس خورپە دەخاتە دڵی ئەشکەوتوان
کێوی پڕاو لە بەشی قسڵی چینەکانی زەوی سەرووی کرماشان تێپەڕ دەبێ. ئەم شوێنە لە درێژەی باکووری ڕۆژئاوا ــ باشووری ڕۆژھەڵات هەڵکەوتووە یانی ھاوتەریبە لە گەڵ ھێڵی زەویناسیی سەرەکی زاگرۆس کە داوێنی کێوی پڕاو بە شیو و دۆڵی جۆراوجۆر داپچڕاوە. ڕژدبوونی کێوەکان، بەرزایی زۆر، ھەڵدێر و ھەڵەمووتی سروشتی و دۆڵودەرەی قسڵی و ویشک لە تایبەتمەندییەکانی کێوی پڕاوە.
با بە یەکەوە باسەکە بگوازینەوە بۆ بیرەوەری دۆزەرانی ئەشکەوتی بەسامی پڕاو. پێداچوونەوە و خوێندنەوەی ژئۆلۆژیکی ئەشکەوتی پڕاو، پیشانمان دەدا کە لە کاتی پێکھاتنی ھەتاکوو ئەوڕۆ، ئاڵوگۆڕی کەشوھەوای جۆراوجۆری بە خۆیەوە دیوە کە بووەتە پێکھێنەری ئەشکەوتی پڕاو.
ئێمە تازە لە دۆزینەوەی ئەشکەوتی مونت کۆکۆ لە وڵاتی ئیتالیا لە ساڵی 1970 گەڕابووینەوە کە جان میدلتۆن کوتی دەچم بۆ وڵاتی ئێران. لەوە پێش ئێمە لە ساڵەکانی 1961 ــ 1967ی زایینی دوو جار چووبووینە کێوەکانی تائورؤسی ناوەندی و دوو جار لە ساڵەکانی 1968 و 1969 زایینی چووبووینە لوبنان، ئەم چوار سەفەرە، تۆوی سەفەری بۆ وڵاتی ئێران و چوونی کوردستان لە نێو دڵی ئێمەدا گووراند. کێوەکانی زاگرۆس بۆ ئەم مەبەستە ئامانجێکی سەرەکی بوو کە لە ھەر شوێنێک ئاو هەبێ و جسنی شاخەکان لە جۆری بەردی قسڵی بێ، دوو ھۆکارن بۆ پێکھاتنی ئەشکەوت کە ئەو دوو ھۆکارە لە زاگرۆسدا دەبیندرا. ھاتینە ئەو باوەڕە کە کێوەکانی شاھۆ لە پاوە و پڕاو لە پارێزگای کرماشان بۆ ئەم مەبەستە یاریدەدەرن. مێژووی جۆگرافیای سروشتیی ئێران و کوردستانم لەو ناوچەیە سەروژێر کرد، دیتم زانیاری تەنیا لە سەر ئەشکەوتە مێژوویییەکانە و بەس وەک ئەشکەوتی قؤریقەڵا.
لە ئاکامدا یازدە کەس بۆ ئەم سەفەرە ھەڵبژێردران کە جان میدلتۆن بوو بە بەرپرس کە شاخەوان و ئەشکەوتەوانێکی بەئەزموون و لێهاتوو بوون کە دەتکوت خودا بۆ ئەو کارەی خوڵقاندووە.
قەرارگا و کەمپی حاوانەوەی سەرەکیمان لە بێستوون لێدا و گەڕان و پشکنین دەستی پێکرد. تەواوی شیو و دۆڵی شیروانە، تەنگلۆلان، بێستون و ئاوایی کەویاران و کۆفا، گەڕایین و پشکنیمان. جان و دیوید چوونە دۆڵی برنج، ئەوان پێیان وا بوو ھەر جێیەک ئاودڕ بێ شانسی بۆ وەدیھاتنی ئەشکەوت زۆرترە. بە شوێن کانیاوەکاندا دەگەڕاین.
ئاوایی چاڵادۆک، ئاوایی مانگھەڵات، لە بەرزایی 2300 میتری، ئامانجی جان میدلتۆن بوو کە دوایی کەمپی حاوانەوەمان ھێنایە شوێنێک بە ناوی خزری زیندە لە 20 کیلومیتری دەرەوەی کرماشان نزیک کێوی پڕاو و ئاوایی مانگھەڵات، کارێکی تاقەتپڕووکێن بوو. بە تەما بووین بچین بۆ شاخەکانی پاوە و نەوسوود، لە وێش زۆر ھەڵسووڕاین و ئاوی کانیاوەکانمان تاقی کردنەوە، بەڵام بێئاکام بوو. ھەتا جان میدلتۆن لە ئاوایی مانگھەڵات لە گەڵ کەلوپەلی پێویست بە کێوی پڕاودا ھەڵکشا. شەوانەش لە بەرزایی سێھەزار میتری کێوی پڕاودا دەمایەوە. دوای دیتنەوەی چەند کون و کاژێر، زارکی چاڵاوێک سەرنجی ئەوانی بۆ لای خۆی ڕادەکێشێ. بە دڵی ئەو چاڵاوەدا ڕۆدەچن ھەتا 18 چاڵاو دەچنە خوارێ، ڕۆژی دواتر عادڵ لەگەڵ جان میدلتۆن بە 10 وڵاخ بار و کەرەسەی کەمپی سەرەکی دێنە سەر کێوی پڕاو. ھەتا چاڵاوی 12 بە پەت و تەناف بە قووڵایی ئەشکەوتدا ڕۆدەچن، ھەتا ئێرە 500 میتر بە دڵی ئەشکەوتدا داکشابوون، خۆشی لە دڵی ھەمووان دەگەڕێ. دەبێتە سەرەتایەک بۆ دۆزینەوەی گەورەترین و مەترسیدارترین ئەشکەوتی عالەم لە سەر کێوی پڕاو لە بەرزایی 3050 میتری، بەڵام گرفتی کارەکە لە وەدایە چوونە خواری زیاتر زۆر پڕ مەترسییە و ھەمووی ئەو 11 کەسە لە باری فەننی و ئەشکەوتەوانی توانایی ئەوەیان نییە بە تەناف بچنە خوارێ، پووڵ و دراوی پێویست لە گۆڕێدا نەمابوو. ھەتا چاڵاوی 24 کە دەگاتە 500 میتری قووڵایی ئەشکەوتەکە چووینە خوارێ. جان میدلتۆن سەرۆکی لێژنەی ئینگلیسی باقی کارەکەی لە سەر ئەشکەوتەکە دواخست بۆ ساڵی داھاتوو کە بە گرووپێکی تۆکمە و پەرداخ، کارەکە بە ئاکام بگەیەنن.
تاران 20ی سێخوار(آذرماه)، ساڵی 1392ی زایینی، ڕۆژی جیهانی کوێستان
کۆبوونەوەی شاخەوانان و ژینگەپارێزانی ئێران لە ڕاستەوە: سەلام ئيسماعیلسورخ دوکتۆر حیشمەت حەیدەریان ناسراو بە “بەبری پڕاو” سارا ئەمجەدی
بە هەوڵ و چالاکیی بێوێنەی جان میدلتۆن و دیوید جادسۆن توانییان تا ئەوکاتە بەشێک لە دنیای شاراوەی ئەم ئەشکەوتە وەدیار بخەن و تۆماری بکەن، بەڵام ھەموو شاراوەکان نەدۆزرابوونەوە. خەڵکی ئینگلیز بە دڵگەرمییەکی زۆر کاری تۆژینەوەی ئەو لێژنەیان دەخوێندەوە و ھاودەنگی و ھاوکاریان دەکردن و شوێنپێی کارەکەیان دەگرت. شاخەوانی و ئەشکەوتەوانی لە وڵاتی ئینگلیس ھۆگری زۆرە. پێویستە بڵێم بۆ ھەوەڵین جار لە 1953ی زایینی «تێنسینگ» و «ھیلاری» کە ئینگلیزی بوون، توانییان وەسەر چیای ئیوێریست بکەون. بۆ جاری دووەم جان میدلتۆن گرووپێکی تۆکمە و شارەزا بە فەننی شاخەوانی و ئەشکەوتەوانی ھەڵبژارد کە بتوانن بە پەت و تەناف بەتایبەت گرێپرۆسیک (جۆرێک فەننی شاخەوانی بە تەناف) کار بکەن 1300 میتر تەناف، 750 میتر نێردیوان و کەلوپەلی پێویست و ماشێنی لەندروێر و ماشینێکی بارھەڵگر، گوێزرایەوە بۆ ئێران و گرێبەستێک لە گەڵ تەلەفزیونی ITN بۆ پشتیوانی ماڵی لە بەرامبەر بڵاوکردنەوەی کارەکەمان.
دووشەممە 17ی جولای، جارێکی دیکە بۆ درێژەدانی کاری ناتەواوی ئەشکەوتی پڕاو ھاتینەوە کرماشان و ڕێزدار «شاپووریان» نوێنەری سەفارت لە حەولی جێبەجێ کردنی کارەکانماندا بوو. چوار حەوتوو مۆڵەتی کارەکەمان بوو. لە ئێران لە لایەن دەنگوڕەنگی کرماشان لە زارکی ئەشکەوتی پڕاو فیلم و دکۆمێنتیان ھەڵگرتبۆوە و گرووپێکی ئەشکەوتەوانی وڵاتی لەھستان لە مانگی ژوئن بە شوێن ئێمەدا ھاتبوون، چووبوونە نێو ئەشکەوتەکە و پێمان وا بوو ھەتا ئەو شوێنی کە ئێمە چووبووینە خوارێ، ڕۆچووبوون، بەڵام ھەتا چاڵاوی 13 چووبوونە خوارێ و دەستیان لە کارەکە ھەڵگرتبوو. ئێمە ئەوکات ھەتا چاڵاوی 24 ڕۆچووبووین. شوێنی کارەکەمان بە وزە و توانایییەکی زیاتر، درێژە پێدا کە نادیارەکانی ئەو ئەشکەوتە بەسام و خۆفناکە وەدیار کەوێ و ھەنگاوێک بێ بۆ ناسینی دنیای شاراوە. داکشان و ڕۆچوون ھەتا چاڵاوی 26 درێژەی کێشا. ئێرە دوایین شوێنی ئەشکەوتی پڕاو بوو کە دەستمان پێگەیشتبوو ئیدی ڕێگا بەربەست بوو. هەوڵمان دا ئەوەی لە سەر ئەشکەوتی پڕاو دۆزیومانەتەوە، بە خەریتە و فیلم تۆماری بکەین و بە دنیای بناسێنین. وەک چۆن لە ئۆستوورەکاندا ھاتووە، ئەشکەوت نمادی لە دایکبوونە، ئێمەش لێرەدا لە شاهیدی لە دایکبوونی منداڵێکی دیکە بوون بە ناوی ئەشکەوتی پڕاو.
از
راست به چپ: سلام اسماعیل سرخ، محمود فتوحی(از مربیان کاردان کوهنوردی دوران گذشته)محمد نوری(هیمالیانورد و یکی از فاتحین غار پراو که پیمایش آن ها 10 روز طول کشید
که بعد از بازگشت به اندازه 20سال پیر شده بودند
فر چهارم مصطفی صلاحی یکی از کاشفین غار علیصدر(کوهنورد پیشکسوت و نویسنده مقالات غارنوردی)
ھەتا ساڵی 1370ی ھەتاوی بەرامبەر 1990ی زایینی لە دوای گرووپی ئینگلیزییەکان کارێکی ئەوتۆ لە سەر پڕاو نەکراوە. ھەوەڵین کەس توانی بە وزە و ئیرادەیەکی زۆرەوە ئەو تەلیسمە بشکێنێ و ئەو مێژووە بپێوێ و ئەو دابڕانە 20 ساڵە ڕاست بکاتەوە، کوردێکی کاکەیی بە ناوی دوکتۆر حیشمەت حەیدەریان بوو کە مامۆستای زانکۆ و شاخەوانێکی بەئەزموون بوو و لە ڕەزبەری 1370ی ھەتاوی ئەشکەوتی پڕاوی لە گەڵ گرووپەکەی پێوا و بە ساغی ھاتنەوە کە 6 شەو و ڕۆژ لەو تاریکەسەلاتەدا بوون، دوکتۆر حیشمەت بە بەبری پڕاو ناسراوە. لە پاش ئەو، گرووپی زیاتر ڕوویان لە ئەشکەوتی پڕاو کرد و پێیدا چوونە خوارێ.
ھەتا ئەوڕۆ، 67 ئەشکەوتەوان توانیویانە بچنە قاتی ئاخر کە 8 کەسیان ژن بوون و 5 کەسیان لە گەڕانەوە لە نێو ئەشکەوتەکەدا تێداچوون.
لە ڕەزبەری 1384ی ھەتاوی بۆ ھەوەڵین جار کچێکی ئێرانی بە ناوی لەیلا ئەسفەندیاری سەرکەوتووانە چووە قاتی ئاخری ئەشکەوتی پڕاو کە بەداخەوە لە شاخەوانیی ھیمالیا لە گەڕانەوە لە سەر گاشربڕومی 2 لە ساڵی 1990ی ھەتاوی ھەڵدێردرا و گیانی بەخت کرد. لە وێ کە لەم سەفەرەشدا ھاوڕێمان بوون و بە دڵی ئەو ئەشکەوتە بەسامەدا ڕۆچوون، ئەژنۆیان شل نەبوو، سەربڵیند و ڕاوەستاو بن، ھەتا زەردەی خۆری دەم کەلێکی دی و جێژوانێکی تر ماڵئاوا.
سەرچاوەکان:
1ــ ئەشکەوتی پڕاو: دیوید جادسۆن. چاپی ھەوەڵ. 1973
2ـ گاھنامەی ئەنجومەنی شاخەوانانی ئێران: ژمارە 12 بەفرانباری 1384
3ــ ئەشکەوتی پڕاو و ڕژدییەکانی: دوکتۆر حیشمەت حەیدەریان
4ــ کاری مەیدانی خۆم لە سەر ئەشکەوتی پڕاو
.......................................
«پراو» اورست غارها
تا امروز جان 5 غارنورد را گرفته است
غار در افسانههای
کردستان، نماد زایش و تولد است. دیر زمانی است در این کهندیر کوه و غار پیوستگی به درازای تاریخ در اشکال حقیقت در حکمت زندگی باورها و کردارهای مردم هنوز سرزنده است. کوهها به عنوان برج بلند زمین که تأمین کننده آب پاییندستها بودهاند؛ در دامنه و یال و گردههای خود پدیدآورندۀ یکی از ماندگارترین اثرات طبیعی غارها بودهاند که یادگاری است از گذر ایام.
غارها دریچهای میگشایند به سوی جهانهای فراسو، جهانهای رازناک که این زمین آشفتهسر چه داستانها در خود به یادگار دارد. در همسایگی زادگاهم روستای «عزیز کند» در دامنۀ کوه «ترغه» در 30 کیلومتری غرب شهرستان بوکان در حد فاصل روستا های «خوراسانه» و «ئاشی مهلا» در دامنۀ گردهای رو به شرق مشرف به رودخانه دهنۀ غاری تنگ و تاریک به نام «موکری قڕان» هویدا میگردد؛ نامی که پژواک مرگ و میر نیاکانمان در همین غار بهدست قمهکشان قزلباش صفوی در زمان شاه عباس به گناه «هویت خواهی» و مقابله با آسمیلاسیون صفوی که با دود در این غار خفه شدهاند در دوران دبستان همچون رازی سر به مُهر ما را به سوی خود میخواند. برایمان دستیافتنی بوده اما گویی مخاطب و بازدیدکنندۀ خود از هراس سقوط پا پس کشیدهاند تهدید میکرد.
غار موکری قڕان: که زمانی دست نیافتنی بود حالا در بحران زیست محیطی، جاده به دهنه غار رسیده است و این میراث ملی در معرض نابودی است
جایی بود مثل زمان، برای فتح آن باید به ابهام گرایید. به سالهای 1348 بر میگردد، همراه سپاه دانش «عبدالعلی مستشاری» و بعدها «نبوی نژاد» او هم سپاهی دانش و معلم روستا کند و کاوی در درون غار و دیدن استخوانهای بازماندۀ مردان و زنان این کهنزمین در درون دهلیزهای غار زایشی از هزاران پرسش و اوهام و ابهام برایمان که روشنایی فردا تجسم گردد و بیداری متنی سیاه از تاریخ این سرزمین که در خود خفته بود. گذشتهای بود که ما را به آینده باز میخواند. از همین رو غارنوردی و کوهنوردی برایمان در دل تاریکی اعماق زمان پناهگاهی شد که طلوع روز را نویدبخش باشد.
چه اسراری است بر گردش/ بر این کهسار آبیرنگ/ گمانم از زمانی دور میجویند و میپویند/ چه میجویند؟ فهم ما از تاریخ همین بود که میدیدیم، پاره پاره، بی هیچ آرشیو، آنچه که بعدها فهمیدیم! آن امپراطوری (صفوی) که چنان مردمانش را سلاخی میکرد که تا آن وقت بزرگترین ابداعات تاریخ بشری را از شکنجه به منصۀ ظهور در آورده بود آدمخواری به وسیلۀ قمهکشان قزلباش در آخر چنان راه انحطاط را میپیماید که در مقابل یک طاغی و راهزن افغان «محمود افغان» به زانو درآمده و تسلیم! عافیتطلبی حاکمان صفوی چنان اقتضا کند با دست خود تاج شاهی ایران را بر سر محمود افغان نهند و بر سر یر تخت شاهی رهنمون! از این غمانگیزتر زن و دختر خود را به عقد او در میآورند. بازی روزگار را ببین!، حکومت افغانها شروع میگردد. اینچنین، بزرگترین و حقیرترین انحطاط تاریخی ما شروع میگردد. ولی از قلمبدستان و عاقلان ما از این انحطاط نه چیزی نوشتند و نه لبی به ترانه از آن تر کردند!
بگذار به عمق تاریخ بر نگردیم که پر از تناقض زیستی میگردد و امری نا خوانا. به ارض واقع برگردیم، به جنبهای از هستی و تاریخ طبیعی.
قله و غار «پراو» در 21 کیلومتری شمال غربی کرمانشاه در
کردستان به این کوه پا برجا و استوار، نوبت ماست که ما هم از ستیغ آن بگذریم و برایتان از یکی از ده غار خوفناک و عمیق دنیا در فکر انسان نمیگنجد و در چکاد کوه جا خوش کرده است برایتان بازگو کنم. که در خواب سنگین قرون و هزارهاش با صبر ایوب وارش کسی سخن و حکایتی از آن نرانده بود و ندیده بود! تا عاقبت در سالهای 1970 و 1971 میلادی توسط غارنوردان جسور انگلیسی (جان میدلتون و دیوید جادسون و تیم همراهشان) یکی از از مخوفترین غار دنیا را در ارتفاع 3050 متری کوه «پراو» کشف و راهی به درون این دنیای رازآمیز و خوفناک غار پراو میگشایند.
آنها به تجربه میدانستند هرجا آب باشد و جنس کوهها از نوع آهک، در همان جا غارها متولد میشوند.
کردستان مناسبترین جایگاه برای کشف چنین غاری است. پلکانی به سوی تاریکی و راهی به درون این دنیای ژرف و تاریک و وهمآمیز. غار پراو آبستن خورشید دیگری است از اعماق تاریکی به فردای روشن.
دیوید جادسون و جان میدلتون هراسی از آن ندارند چرا که چشمانشان در غارنوردی به تاریکی خو گرفته است. نور امید رهایی است که میزاید، کار سنگین و طاقتفرساست. عاقبت بعد از 2 سال کار سخت، غار پراو نا گفتنیهای خود را آشکار میکند. غاری با 1454 متر طول و عمق عمودی 5/752 متر صاف مثل دیوار.
با طناب و فنون غارنوردی و گرههای کوهنوردی به انتهای غار دسترسی پیدا میکنند. غاری که به (اورست غارها) مشهور شد. و تا امروز جان 5 غارنورد همنودرمان را گرفته است (قدیر یزدانی، سعید امینی، ویکتوریا کیانی راد، امیر احمدی و...) که جنازۀ ویکتوریا کیانی و امیر احمدی در چاهک شماره 18 در عمق 400 متری غار دفن گردیدهاند. چون تلاش غارنوردان برای خارج کردن جنازهها بهجایی نرسیده است، برای همیشه آن جا مدفون شدهاند.
هرچند راه سخت است اما دل، سودای سفر دارد. پوتینها را به پا کنید و «پا تاوهها» را بر کشید، بیایید راه بیفتیم. که مرغ جانمان را از زندان تن رهایی بخشیم. این سفر، سفر نابلدی نیست، راه تا حدی هموار گشته است. بگذارید چگونگی کشف و تسخیر این غار رازآمیز را از زبان «جان میدلتون و دیوید جادسون» کاشفان غار بشنویم و برایتان با زبان مادری «کردی» بازگو کنم و آمیختگی باشد از فریاد نیاکانم در غار «موکریقران» که در این جهان بیقرار نفسشان نسیم دریا و نجوای جویباران است. کولهباری است سنگین، که از معبر پیچ اندر پیچ زمان و غار تاریک به سپیده دمان روشنایی روز برسانیم. و شما هم بدانید که داستان گوشهای از این کهن سر زمین و اسرار رازآلودش. بعد از کشف انگلیسها در سال 1971 و نقشهبرداری غار و فیلمبرداری از آن که کودکی تازه متولد شده است، اما زایمان سخت! سال بعد لهستانیها هم فقط تا چاه شماره 13 را پیمایش کردند. در عمق 400 متری، این سفر هنوز به پایان خود نرسیده است. این غار به مدت 20 سال سوت و کور، گویی خستگی در میکرد تا اینکه بار دیگر این جغد سالخورده با تجربۀ رازآمیزش از کشف و تجربۀ زایش سخت خمیازهای کشید و دوباره غارنوردان را به سوی خود فراخواند.
سکوت و سکون با کوهنوردان و غارنوردان بیگانه است. سرخوشان ساحل سلامت را با دردهایمان آشنایی نیست؛ تا اینکه در سال 1370 «دکتر حشمت حیدریان- کرد اهل حق، یارسان- استاد دانشگاه و کوهنورد- با گروهش از کرمانشاه» بعد از یک هفته تلاش پنجه به سنگ و دیوارۀ غار بند میکنند. بعد از یک هفته تلاش با طناب و حلقۀ گره پروسیک از انتهای غار به سلامت خود را بیرون میکشند تا از ماندن برایمان بگویند و بودن... از کوههایی که در نوشتهایم و از درههایی که بر گذشتهایم، از راههایی که رفتهایم و از چشمههایی که نوشیدهایم. در سال 1372 غارنورد و کوهنورد بزرگ ایرانی «محمد نوری» و زندهیاد «قدیر یزدانی» دو نفری راهی به ژرف و عمق غار «پراو» میگشایند که 10 روز طول میکشد تا رجعتی دوباره از این جهنم، خورشید و گردونهاش را باز ببینند که تنها شانس و قابلیتهای فوق انسانی آنها را از مردن نجات میبخشد که هر یک به اندازه 20 سال بعد از بازگشت پیر شده بودند. غارنورد و کوهنورد ایرانی «رضا نظام دوست» با مستندی از غار «پراو» به نام «پلکانی به سوی تاریکی» غار بیشتر از تاریکی بدر میآید و برندۀ بزرگترین جشنوارۀ فیلم مستند جهانی میگردد. این بار دختر ایرانی به نام زندهیاد لیلا اسفندیاری در سال 1384 برای اولین بار در میان بانوان کشور غار را پیمایش میکند.
اگر خسته نشدهاید بگذارید از عمق تاریکی غار به پیشواز آفتاب بشتابیم و دل به جذبۀ نور و سر به شیدایی آتش بسپاریم. میخواهم از عمق خلوت و نابودی نیاکانم در کوههای پر پیچ زمان در غار (موکری قران) با زبان نیاکانم (کردی) این حکایت و دفتر را واگویه کنم. بلکه به خلوتترینشان که غریبانه در انزوای خویش، از تاراج و مرگ و تباهی گریخته بودند، از خاکشان گردی برآورم که عشق را جاودانه سرودی کرده بودند، به آیینی زیستند که آزادگان و به بالی پر کشیدند که شایستۀ عاشقان بود. چون آموختن سرفرازی و آزادی که خود ’نسخ طغیان و فسخ خودکامگی است که پیروزی بر سستی و کژی و کاستی است. کوه را نماد زمین و زمین را نماد مادر بیابیم.
اما ماجرای چگونگی کشف غار «پراو» به اینجا ختم نمیشود دنباله ماجرا را پیشتر به زبان کوردی نوشتیم.
.........................................
پن: غار «موکری قڕان»: تحتالفظی به معنی محل نابودی موکریها.
موکوریان: منطقه جفرافیای حد فاصل شهرهای بوکان، میاندوآب، مهاباد تا سردشت و پیرانشهر را موکریان گویند که به گویش کوردی موکوری تکلم میکنند. در زمان یورش شاه عباس بیشتر مردمان این منطقه به غار پناه میبرند سپس دهانۀ غار را بسته و با دود آنها را خفه میکنند.
پا تاوه: به انگلیسی geter به کوردی دۆڵاخ، پووزه وان.