لە سەردەمی سەرۆک وەزیری “وسووقۆلدەوڵە” لەگەڵ پەیمانی ١٩١٩دا دژایەتی کرد و هەر لە بەر ئەوەیش لە سجنی شارەوانی بەندکرا، جارێکیتر لەگەڵ هەڵگیرسانی پاشاگەردانی سێی ڕەشەمێ، لەگەڵ بڕێک لە ئازادیخوازان لە باخی “سەردار ئیعتیماد” گیرا و لە سجن کرا.
“میرزا موحهممەد فهڕڕوخی یهزدی” ناسراو بە “تاج الشعرا” له 1268ی ههتاوی، (١٨٩٠ی زایینی) له شاری “یهزد” لهدایکبووه.
باوکی ناوی “موحهممهد ئیبراهیم” و کاری دەڵالی و خەریکی کڕین و فرۆشتنی کەل و پەلی ماڵ بووە، براێکی بوو به ناوی “عهبدول غهفوور” که یازده ساڵ لهو گهورهتر بوو، فهڕروخی زانستی سهرهتایی له “یهزد” تهواو کرد، ماوهێک له مهکتهبخانه و پاشان له قوتابخانهی “موڕسهلین” خهریکی فێربوونی ئینگلیزی بوو.
ئهو تا تهمهنی شانزه ساڵی خهریکی فێربوونی زبانی فارسی و عهرهبی بوو، بهڵام له تهمهنی پانزده ساڵیدا شێعری کوتووه، جا ههر لهبهر ئهو شێعرانهی که دژ به مامۆستاکانی قوتابخانهکهی ئهیوت له قوتابخانه دهرکرا و نهیتوانی دهرسهکهی بخوێنێ.
فهڕروخی ههر له تهمهنی منداڵی شێعری پێخۆشبووه، ئهو بۆ خۆی وتوویهتی که له شێعرهکانیدا چاوی له سهعدی کردووه، هەروەها له نێو شاعێره پێشووەکاندا زیاتر له ههموویان چاوی له “مهسعوود سهعدی سهلمان” کردووه.
گر در همه شهر، یک سر نیشتر است
در پای کسی رود که درویشتر است
با این همه راستی که میزان دارد
میل از طرفی کند که آن بیشتر است
واتە: (ئەگەر لە هەمووی شاردا دەرزیەکی لێ بێ بە قاچی ئەوەیا ئەچی کە فەقیرترە، شایەنیش بەو هەموو ڕاستیە بە لای زۆرا دائەشکێ)
شێعڕەکانی سیاسین، بەڵام غەزەڵی عاشقانەشی وتووە، کە نە تەنیا شاعێرە ئێرانیەکانی ئەو سەردەمە بەڵکوو شاعێرە غەزەڵ بێژەکانی ئەفغانستانیش ڕێزیان بۆ شێعرەکانی فەڕروخی داناوە.
ئەو یەکێک لە لایەنگرانی ڕاستەقینەی حیزبی دموکڕات لە شاری “یەزد” بووە، جا هەر لە بەر ئەو بیروباوەڕە کە بوویەتی شێعرەکانی هەمووکات تینووی ئازادی و سەربەستی بوون.
لە ساڵی ١٢٧٦ی هەتاوی فەڕووخی بە پێچەوانەی زۆربەی شاعێرەکان کە قەسیدەکانیان لە مەدحی حاکمەکانی ئەو سەردەمە بوو، شێعرێکی زۆر جوانی لە قاڵبی “موسەممەت”دا وتووە کە لەوێدا زۆری رەخنە لە کاری ئەوحاکمانە گرتووە و زۆر پێشوازی لە ئازادیخوازان کردووە.
جا هەر لەبەر ئەوە حاکمی یەزد فەرمانیدا کە دەمی بە دەرزی بدروونەوە و لە بەندیخانەی بکەن. خەڵکی شاری یەزد هەموو زۆر بەم کارە نالەبارەی دەوڵەت قەڵس بوون و شۆڕشیان کرد. پاش دوو مانگ لە بەندیخانە ڕای کرد لە ئاخری ساڵی ١٢٧٧ی هەتاوی کۆچی کرد بۆ تاران و لە وێدا بڕێک وتار و شێعری سەبارەت بە ئازادی وەک ئەم شێعرەی خوارەوە لە ڕۆژنامەدا بڵاو کردەوە.
قسم به عزت و قدر و مقام آزادی
که روحبخش جهان است نام آزادی
به پیش اهل جهان محترم بود آنکس
که داشت از دل و جان، احترام آزادی...
پاشان لە شەڕی جیهانی یەکەمدا چوو بۆ بەغدا و کەربەلا، جا کاتێ کە ئەیەویست بگەڕێتەوە بۆ ئێران، لە لایەن سەربازەکانی ڕووس دەسڕێژی لێ کرا بەڵام نەپێکرا.
لە سەردەمی سەرۆک وەزیری “وسووقۆلدەوڵە” لەگەڵ پەیمانی ١٩١٩دا دژایەتی کرد و هەر لە بەر ئەوەیش لە سجنی شارەوانی بەندکرا، جارێکیتر لەگەڵ هەڵگیرسانی پاشاگەردانی سێی ڕەشەمێ، لەگەڵ بڕێک لە ئازادیخوازان لە باخی “سەردار ئیعتیماد” گیرا و لە سجن کرا.
فەڕڕوخی لە ساڵی ١٣٠٠ی هەتاوی لە تاران ڕۆژنامەی “تووفان”ی بڵاو کردەوە. ئەم رۆژنامەیە زیاتر لە پانزە کەڕەت تەوقیف کرا، جا ئەو لە بەر تەوقیف کردنی ڕۆژنامەکانی ئەم شێعرەی کوتووە.
هر خامه نکرد ناکسان را توصیف
هر نامه نکرد خائنان را تعریف
آن خامه ز پافشاری ظلم شکست
آن نامه به دست ظالمان شد توقیف
لە ساڵی ١٣٠٧ی هەتاوی فەڕڕوخی بوو بە نوێنەری مەجلیسی شۆڕای مللی لە دەورەی حەوتەمی یاسای خەڵک لەلایان خەڵکی یەزد، ئەو هیچ کات لە فیداکردنی گیانی خۆی بۆ خەڵک باکی نەبوو، جارێکیش لە لایان نوێنەری “مەهاباد” ڕژانە سەری وزۆریان لێدا، بەڵام ئەم کارە ساتە ئەوی لە شۆڕش نەئەترساند.
دوای ماوەیەک چوو بۆ “ڕووسیا” جا لەوێوە چوو بۆ “ئاڵمانیا”، پاش ماویەک لە رۆژنامەیەک بە ناوی “پەیکار” کە خاوەنەکەی ئێرانی نەبوو، بيروڕای شۆڕشگێڕانەی خۆی لەو ڕۆژنامەدا بڵاو کردەوە.
پاشان بە دەسکیسی “تەیموور تاش” هاتەوە بۆ ئێران و دووبارە لە سجن کرا و بە تاوانی (جنێودان بە بارەگای پاشایەتی) سی مانگ بە زیندان مەحکووم کرا. تا ١٣١٨ بە تاوانی جۆراوجۆر چەندین جار زیندانی کرا جارێک لە زیندان ویستی خۆی بکوژێ بەڵام بە ئەنجام نەگەیی ئەو لە زیندانیشا هەر شێعری سیاسی ئەوت و بە خەڵووز لە سەر دیوارەکان ئەینووسی تا ئەوەی کە بە دەستوری ڕەزا شا لە نەخۆشخانەی زیندان بە دەسکیسی دوکتوور “ئەحمەدی” لە ٢٥ی ڕەزبەری ١٣١٨ی هەتاوی بەرامبەر بە ١٨/١٠/١٩٣٩ بە دەرزی هەوا کوژرا.
سهرچاوه: ڕۆژنامهی ڕۆژان
آدرس کوتاه خبر: