لە درێژەی کاروانی ناساندنی قەڵەم بەدەستەکانی داوێنی کۆساڵان ڕوومان کردووەتە هانەولار و هانەوی...
ژیوار، ئاواییەک کە هەردەم بێشکەیەک بووە بۆ پەروەردەی ڕۆڵەگەلێ ئازا و ناودار؛ دەگایێک کە هونەرمەندە دەنگخۆشەکانی خاوەن هونەری تایبەت بەخۆیانن و قەڵەم بەدەستەکانیشی وەک سرووشتەکەی ناوازەن.
ئەمجارەش لە درێژەی کاروانی ناساندنی قەڵەم بەدەستەکانی داوێنی کۆساڵان ڕوومان کردووەتە هانەولار و هانەوی و دۆڵوو ئاوی و خۆرەگاڵی و دەگاکۆنێ وبێڵوو و هەوار قرچی و برەکوچی و تەژنەییمان به بەفراوەکانی کۆساڵان و ئاوی ئاوەتاڵ و چەمەوچەکێنە و کۆلار ودواڵان و هەنجیراو حەکیمی ماڕمێ و دەمێک تێکەڵی شنەی کۆنەهەوارەکانی هەورامان دەبین و خوێسمڵێ و هانەو لار و مرۆدۆڵ دەکەینە نشینگەی هەست و بە بۆنی بەرزەلەنگەکانی هەشەدۆڵ و سەرنەهاڵ ماڵی دڵ ئەڕازینینەوەو له کولار و دەربەن و چەمەداباشی و هانە خاڵۆبەگ وهانەوسەین و سورن تێکەڵ بە خوڕەی سەرحەوز و هانەپریان و هانەوی و هانەویرووله و هانە عودەله و باراما ڕێزێک دەگرین لە نووسەرێکی لاو کە قەڵەمی تاو داوە بۆ خزمەت بە ئەدەبی وڵات و ئەم ئازیزە کەسێک نیە بێژگە له ڕێزدار مامۆستا سەعد ئیدراکی کە بۆ ناسینی زیاتری چاوێک دەخشێنین بە ژیوانامەکەیدا:
کاک سەعد ئیدراکی کوڕی مەلاحامید و خاتوون حەفسە ڕەحمانی لە ڕۆژی 16ی ڕەشەمەی 1370ی کۆچی هەتاوی لە گوندی ژیوار سەر بە بەشی هەورامانی تەخت لە شارستانی سەوڵاوا چاوی بە ژیان هەڵێناوە و سێ مانگە دەبێ کە بنەماڵەکەی بەرەو شاری مەریوان کۆچیان کردووە و تا بەئەمڕۆ لەوێ ژیان بەسەر دەبەن.
باوکیان یەکێ لەکەسایەتیە ئایینیه بەناوبانگەکانی ناوچەکەیە و وەک خۆیان لە دەقێکدا دەڵێن: لەتەمەنی 4ساڵیدا لە خزمەت خوالێخۆشبوو مامۆستا مەل احامید ژیواری دەستی بەخوێندنی قورئانی پیرۆز و کتێبی" ڕۆڵەی بزانی"مامۆستا خزری ڕۆاری (کتێبێک بە زمانی دایکی]و زۆر داستان وحێکایەتی تری ئایینی کردووە کە بە شێوەی "حێنجە"یا هجاخوانی،سەرەتا فێری خوێندنەوەی قورئان بووە بە جۆرێک کە تا پێش ئەوەی هەنگاو بنێتە قوتابخانەکان توانیویه 12سوورەتی جوزئی سیی قورئانی پیرۆز و ژماردن وپیتەکانی ئەلفبا بەجوانی فێرببێ و پاشان خوێندنەکانی سەرەتایی لە قوتابخانەکانی شێخ شەڵتووت و فەلەستین و زەنگی ئینشا و نووسینی پێخۆشتربووە و لە چەند کێبڕکێ نووسینی ئەو کاتدا بەشداری کردووە و سەرکەوتووە (و ڕێکەوتی دەسپێکردنی نووسینەکانی گەڕاوەتەوە بۆ کەلاس حەوتی کە هاوکات بووە لە گەڵ نووسینی بیرەوریەکانی خۆی) ودوواتر قوناغی ناوەندیی له قوتابخانەکانی مێعراج و فیردۆسی و پاشان دوواناوەندیشی له دەبیرستانی دوکتۆر عەلی شەریعەتی و پێشدانشگاهیەکەی لە مەدرەسەی "غیرانتفاعی علوی"خوێندووە وله ساڵی 1388ک.هەتاوی له قوتابخانەی شەریعەتی مەریوان دیپلۆمی وەرگرتووە و له ساڵی 1390 له کولێژی کشت و کاڵی زانکۆی کوردستان وەرگیراوە و تا ساڵی 1394درێژەی بە خوێندن داوە و بەکارۆلیۆسی بە دەست هێناوەو هاوکات لەخزمەت باوکیاندا فێری وانەگەلی تایبەت بووە و هەروەها هاوکات لەگەڵ خوێندنەکانی تریدا لەگەڵ ناوەندی کوردستان ناسی زانکۆی کوردستان و گۆڤاری خۆرهەڵات هاوکاری کردووە(1391) و چەند بەرهەمێکی لە چاپ دراوە
لە ساڵی 1401له پلەی ماستەری ڕشتەی تاریخ- علم (مێژوو زانست) له زانکۆی تاران وەرگیراوە و خوێندکاری کارناسی باڵای "تاریخ علم"ە لە زانکۆی تاراندا.
شایانی باسە هاوکات لەگەڵ خوێندنی وانەی مەکتەب و زانکۆ لە خزمەت باوکیدا درێژەی بە خوێندنی ئایینی داوە و کەڵکی زانستی ئایینی لە خزمەت گەلێک لە زانایانی ناوچەی مەریوان و هەورامان وەرگرتووە بەم هۆیەوە له زۆربەی کۆڕە ئایینی و کۆمەڵایەتیەکاندا وتاری پێشکەش کردووە
له بۆاری نووسینیشدا چەند بەرهەمێکی ئامادەی چاپ کراوە کە ئاماژەیان پێدەکرێت:
1.ژیاننامەی عەللامە مەللائەبووبەکری مۆسەنێفی چۆڕی بەناوی(عەللامه مەلائەبووبەکر مۆسەنێف چۆڕێ، داشمند، فقیه، شاعێر و عارف برجستەی کردستان)
بە فارسی لە یەک بەرگدا چاپ کراوە و لە نەشری ئێحسان لە ساڵی 1402
2.(بەسەرهاتی ڕەقەمەکان لە قورئانی پیرۆزدا) بە کوردی 2بەرگ ئامادەی چاپ.
3.مێژووی ژیوار بە ناوی (ژیوار در آیینەای عهد قدیم و عصر جدید)بەفارسی لە یەک بەرگدا(ئامادەی چاپ)
4.(مشایخ مازی بن ، شجرە ، خدمات، عرفان)بە فارسی یەک بەرگ [چاپکراو]
5.(باڵندەکان لە ڕوانگەی قورئان و زانستدا)بە کوردی یەک بەرگ (ئامادەی چاپ)
6.مەلابەحری(زندگانی، خاطرات وخدمات، مامۆستا حامێد ژیواری)بە فارسی یەک بەرگ (ئامادەی چاپ)
7.وەرگێڕانی کتێبی (گلهای باغ نبوت، زندگینامەی دختران پیامبراسلام)بە کوردی بەناوی (گوڵەکانی باخی پێغەمبەرایەتی)یەک بەرگ (ئامادەی چاپ)
8.وەرگێڕانی کتێبی(مظاهر تمدن مدینە، در عصر پیامبر)بەکوردی بە ناوی (بناغه کانی شارستانیت لە مەدینەی سەردەمی پێغه مبەری ئیسلامدا)یەک بەرگ (ئامادەی چاپ)
9.وەرگێڕانی کتێبی (دەعوەتی مسیحیان به توحیددر پرتو تعالیم قران وانجیل)
لەفارسیەوە بۆ کوردی نووسراوی مۆستەفا حۆسەین تەباتەبایی، به کوردی
یەک بەرگ (ئامادەی چاپ)
10.برگی از تاریخ(کۆمەڵە ڕووداوەکانی سەردەمی ژیانی نووسەر)بە فارسی ، سۆرانی وهەورامی(ئامادەی چاپ)
11.یەکەمین فەرهەنگی زانستی فارسی،کوردی وشەکانی علومی دامی، یەک بەرگ فارسی کوردی(ئامادەی چاپ)
12.ژیانننامەی "عەللامە مۆحەممەد زاهید ضیائی ناسراو بە حاجی مامۆستای پاوە"بە فارسی لە یەک بەرگدا(ئامادەی چاپ)
13.ژیاننامەی مامۆستا عبدالخالق دزاوەری بەناوی "مدرس متمرس"بەفاسی ، مقاله
14.ژیاننامەی مامۆستا سەیید عەبدۆڵڵای هەورامی، بە فارسی، مقالە
15.ژیاننامەی مامۆستا مەلاباقری بالک به فارسی، مقاله
16."مسافری ازشرق:شرح حال ملاکاکە حەمە تالشی" وەرگێڕاو لە کوردی بۆ فارسی کە ئامادەی چاپه.
17.توێژینەوەیەک لە ژێر ناوی "اعجاز عددی قران"بە زمانی کوردی لە دو بەرگدا کە ئامادەی چاپە وچەندین وتاری تر".
کاک سەعد لە یەکێ لە بیرەوەریەکاندا کە بە زمانی فارسی نووسراوە ئاماژە بە شێوەی تایبەتی ڕاهێنان و وانە وتنەوەکانی باوکی دەکات و هەروەها دایکی ئازیزیان: خاتوون حەفسە ڕەحمانی و خاڵۆی شاعێریان مامۆستا مەلاڕەحمان ڕەحمانی ناسراو بە زەوقی بەیەکێ لە سەرەکیترین دڵسۆزان و هاندەرانی لە ڕێگای خوێندن و نووسین داناوە و وەک پاڵپشتێکی هەمیشەیی لە دایکیان دەڕوانێ و ڕستەیەکی دایکیانی کردووەتە گوارەیێ گوێچکەی کە وتوویە:
"ڕۆڵەم نمازدێ کتێبخانەکەو تاتەیتا بێ ناز گنۆ"
تازەترین کتێبی کاک سەعد ئێدراکی کتێبێکه لە ژێر ناوی مشایخ نقشبندی (مازی بن وحەوزووشێخی)کە لە لایەن دەزگای چاپەمەنی ئێحسانەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
سەرچاوەکان: وتووێژێ لە گەڵ کاک سەعد ئددراکی و هەروەها چاوخشاندنێک بە بەشێک لە بیرەوریەکانی [دەقێک به زمانی فارسی و کوردی ]
سپاس بۆ کاک ئێحسان ئەداک ژیواریش کە سەبارەت بە کۆساڵان و سیروان بڕێک زانیاری زۆرتری گەیاندە دەستمان.
نووسین و کۆکردنەوە: ساسان مونفەرید[بێوەر]
آدرس کوتاه خبر: