توێژینەوەی فرووزان فەزڵی ( ف. هەتاو) مەستێری وێژەی زمانی فارسی
«وان» شارێکی گەشتیاری و نزیک بۆ ئێرانیەکان
قەڵای هوشاب- لە پەنجا کیلۆمەتری شاری وانە کە ئەم قەڵایە زۆر قەدیمییە و ئەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەدەی شەشەم تا نۆهەمی پێش زایین و درووست کردنی ئەم قەڵایە بۆ سەرەتای سەردەمی پاشایەتی ئورارتوو ئەگەڕێتەوە.
گەورەترین شار لە ڕۆژهەڵاتی تورکیا شاری وانە و لەڕۆژهەڵاتی گۆلی وانایە، ئەم شارە لە ڕۆژئاواوە بە بتلیس و لە باشورەوە بە شرناق و حەکاری و لە باکورەوە بە ئاغری بەستراوەتەوە.نزیک بە یەک ملوێن کەس لەم شارە نیشتەجێن و پانتایی ئەم شارە ١٩ هەزار کیلۆمەتری چوار گۆشەیە.
ئەم شارە بووە بە دوو بەش، بەشێکی سوونی و بەشێکی شیعەن.
شاری وان بەشێک لە ناوچەی ئازەربایجانی قەدیم بووە، ئەم شارە کە لە ئێران زۆر نزیکە مێژینەی بە هەزارەی ئەوەڵی پێش زایین ئەگات، لە سەدەی نۆهەمدا ئەم شارە ناوێکی تری بووە و پێیان وتووە (توشپا) کە پێتەختی ئیمپڕاتووری (ئورارتوو) بووە لە سەدەی حەوتەمی پێش زایین وان ژێر دەسەڵاتی ئەروەندییەکان و ئەرمەنییەکان بووە دوای شەڕی مەلازگرد لە ساڵی ١٠٧١ وان کەوتە ژێر دەسەڵاتی سەلجووقییەکان و دوای شەڕ وپێکدادانێکی زۆر لەناو عوسمانییەکان و سەفەوییەکانا لە ئاکامدا لە ساڵی ١٥٥٥ کەوتۆتە دەست عوسمانییەکان.
زۆربەی دانیشتوانی ئەم شارە کوردن و بە زمانی کوردی کرمانجی (کوردی وانی) قسە ئەکەن ونووسینیان لاتیینە و کەمترینیان تورکن و بە زمانی تورکی قسە ئەکەن.
هێمای ئەم شارە پشیلە سپییەکانیەتی کە چاوێکیان شین و چاوەکەی تریان زەردە،
کێش و هەوای ئەم شارە زستانی سارد و بەفراوی و هاوینی گەرم و وشکە، خۆشترین کات بۆ سەفەری گەشتیاران وەرزی بەهار و پاییزە.
زۆرترین بارانی لە وەرزی بەهار و پاییزایە کە بارانی زۆر بۆتە هۆی سەر سەوزی ئەم شارە.
جێگە گەشتیارییەکانی وان زۆرە کە برییتە لە:
(قەڵای وان)- کەمێ دوورتر لە گۆلی وان ئەم قەڵایە ئەبییندرێ کە لە داوێنی کێوەکانی کەنارێنی ڕۆژ هەڵاتی ئەم گۆلەیە، بڕێک ستون بە بەرد دروست کراوە کە زۆر بەرزە و قەڵایەکی قەدیمی و لە مێژینە بە چاو ئەبییندرێ کە ئەم قەڵایە لە سەردەمی پاشایەتی ئورارتوو بە جێ ماوە و ئی دوو هەزار ساڵ بەر لە ئیستایە و لە سەدەی حەوتەم هەتا نۆهەم پێش زایین بینا نراوە.
دوورگەی ئاکدامار- سرووشتێکی بێ عەیب و زۆر جوان کە ئاختاماریشی پێ ئەڵێن، پانتایی ئەم دوورگە ٧٠٠٠٠٠ مەتری چوارگۆشە کەدووهەمین دوورگەی گەورە لەم مەڵبەندەیە.
ئەم دوورگە چیرۆکێکی خۆشی هەیە، ئەڵێن شازادەیەک ئەبێ کە دڵی بە کوڕێکی ئاساییە و
هەموو شەوێک بە چرا لەنتەرێک ڕووناکی ئەنارد بۆ ئەو خۆشەویستەی کە بە مەلە بچێت بۆلای
هەتا شەوێ باوکی کچە ئەزانێ و چراکەی بۆ ئەشکێنێ. شەو کە کوڕە ئەیەوێت بچێت بۆلای کچەکە ئیتر ڕۆشناییەک نابینێ، ئەوەندە مەلە ئەکا تاکوو لە ئاوەکەدا ئەخنکێت و لە دوایین هەناسەکانیا ئەڵێ oh tamara و بە هەناسە ساردی گیان ئەدات. کە دوای ماوەیەک ئەم وشە ئەگۆڕدرێ و ئەبێ بە( ئاکدامارا)
مۆڵی -AVMشوێنێکی زۆر مۆدێرنە بۆ کڕینی تەواوی پێداویستییەکانی خەڵکی ئەم شارە بە پانتایی30 هەزار مەتری چوار گۆشەیە کە زیاتر لە سەدو پەنجا دووکانی گەورەی تیایە و لە گەڕەکی ئیپێک ئوڵوو وەکوو گەوهەرێک ئەدرەوشێتەوە.
شالاوی مردایە- کە لە شوێنێکی زۆر خۆش و سەر سەوز لە هەشتا کیلۆمەتری شاری وانە و کێش و هەوای زۆر خۆش و دڵنەوازە، ئەڵبەت دەنگی پڕ جۆش و خرۆشی ئەم شاڵاوە گوێی هەر ڕێبوارێک ئەخارێنێ و دیمەنی جوانی ئەم تاڤگە یەکێ لە جوانترین دیمەنەکانی ئەم شارەیە.قەڵای هوشاب- لە پەنجا کیلۆمەتری شاری وانە کە ئەم قەڵایە زۆر قەدیمییە و ئەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەدەی شەشەم تا نۆهەمی پێش زایین و درووست کردنی ئەم قەڵایە بۆ سەرەتای سەردەمی پاشایەتی ئورارتوو ئەگەڕێتەوە.
کەتیبەی خەشایارشا- بە زمانی فارسی کۆن، عیلامی و بابێلی لە حەمدو سەنای خودا نوسراوە و لە سەر بەردێک بە درێژایی بیست مەتر کە بە دەستووری داریوش دروست بووە و خەشایارشا تەواوی کردووە.
مووزەی وان- مووزەی ئورارتوو- ماڵی پشیلەکان- کلیسای خاچی موقەدەس- پارکی کورلوتوش شوێنە خۆشەکانی دیکەی ئەم شارەن.
خواردنی خۆشی و بە چێژی ئەم شارەبرییتیە لە: کەباب، دووسەد جۆر کفتەی بە تام و چێژێ جۆراوجۆر، دۆڵمە، بورەک و شیرینی بە ناو بانگیان باقلاوە و باسلوقە.
هیوادارم توانیبێتم ڕێنمایی باشتان بکەم بۆ گەڕان لەم شارەدا.
آدرس کوتاه خبر: