یکشنبه، 1 تیر 1404
روژان پرس » اخبار » زمانی دایکی؛ گەورەترین بابێنی و خەڵاتی ئێمە بۆ نەوەکانی داهاتوومان

نووسەر: دوکتور ئارمان ڕەحیمی

زمانی دایکی؛ گەورەترین بابێنی و خەڵاتی ئێمە بۆ نەوەکانی داهاتوومان

0
کد خبر: 2392

زمانی دایکی؛ گەورەترین بابێنی و خەڵاتی ئێمە بۆ نەوەکانی داهاتوومان

ئەگەر بە تێکڕا هەر کوردێک لە ماوەی ژیانیدا تەنیا دوو لاپەڕە کتێب بە زمانی کوردی بنووسێت یان وەریبگێڕێت، ئەوا لە هەر نەوەیەکدا زیاتر لە یەک ملیۆێن کتێبمان دەبێت.
دوو خوشک لەگەڵ دوو منداڵی چکۆلەیان هاتنە ناو دوکانێکی جلوبەرگەوە و لەکاتی وەرگرتنی نرخ و تاقیکردنەوەی جلوبەرگدا، بە فارسی لەگەڵ فرۆشیارەکە و کڕیارە کورد زمانەکانی ناو دوکانەکە قسەیان دەکرد. دواتر کە لە دوکانەکە رۆشتنە دەره‌وه، ڕاست لەبەردەم دەرگای فرۆشگاکە خوشکەکان دەستیان کرد بە قسەکردن لەگەڵ یەکتر، بەڵام ئەمجارە بە زمانی کوردی. لە دڵی خۆمدا بیرم کردەوە بۆچی و پێم خۆش بو بیر لە هەموو ئەگەرێک بکەمەوە جگە لەوەی زمانی دایکی خۆیان بە زمانی دووەم بزانن و ئەگەر وا بوبێت چی فێری ئەو دوو منداڵە دەکەن کە لەگەلیان بوون و بەشێکن لە نەتەوەی داهاتوو. بەم بۆنەوە بڕیارمدا بە کورتی باسی هەندێک تایبەتمەندی زمان بە واتایه‌کی گشتی بکەم و سەبارەت بە ڕەسەنایەتی و دێرینەیی و دەوڵەمەندی زمانی کوردی چەند خاڵێکتان بۆ بنوسم.
لە بواری زمانەوانیدا زمانەکان بە پشتبەستن بە برەویان بە چوار پاژ دابەش دەکرێن، کە ناوەکانیان لەگەڵ دەستخۆشی هەریەکەیان لە درێژەدا دێت:
ڕێکخراوەیی: ئەم زمانە فەرمییە و لە نامەنووسی فەرمی و کارگێڕی و زانستگاییدا بەکاردێت.
جێگیر: ئەم زمانە بە شێوەیەکی فەرمی و کارگێڕی بەکارناهێنرێت، بەڵام هێشتا لە کۆمەڵگا ناوخۆییەکان بەکاردێت و هەموو منداڵان ئەم زمانە لە دایک و باوکیانەوە فێر دەبن.
لە مەترسی لەناوچوون: فێربوون و بەکارهێنانی ئەم زمانە لەلایەن منداڵانەوە ئیتر باو نییە.
لەناوچوو: زمانەکە بەکارناهێنرێت و کەس هەستی ناسنامەی نەتەوەیی پەیوەست بەوەوە ناپارێزێت.
ئەمڕۆ لە جیهاندا نزیکەی ٧٢٠٠ زمانی زیندوو هەیە کە ٤٣ لە سەدیان مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە و بە تێکڕا هەر ٤٠ ڕۆژ جارێک زمانێک لەناو دەچێت. ئەم خێراییە لە لەناوچوون تا ڕادەیەکی زۆر، بە هۆی زیادبوونی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی لە نێوان کۆمەلگاکان و زۆرهێنانی برێ لە زمانە بەهێز و هەمەلایەنەکان بەسەر زمانە ناوخۆییەکان دروست بووە و ئەمەش خۆی گرنگیی پاراستن و فراوانکردنی زمانە ڕەسەنەکان بیردەخاتەوە، کە بە هەندێک ڕوو وەک فێرکاری، میدیا، نووسین و وەرگێڕان دەتوانرێت بە دی بهێنرێت.
بە ئاماژەدان بە زانستنامەی ناوبانگداری ئێتنۆلۆگ، بە شانازیەوە ئەمڕۆ زمانی کوردی لە زمانە بەهێز و ڕێکخراوەییەکانی جیهانە، کە زمانی دایکی ٦٠ ملیۆن کەسە لە پانتایی جیهاندا، لەوانەیە رۆژئاوای ئاسیا، قەفقاز و ئەوروپا، بەجۆرێک کە بە پێی ڕاپۆرتی ئینستیتیوتی کورد لە پاریس، تەنیا لە ئەڵمانیا نزیکەی یەک ملیۆن و دووسەد هەزار کورد دەژین و بە گشتی ژمارەیان دەگاتە زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لە ئەوروپا. جگە لەوەش هەر چوار وڵاتی ئێران، تورکیە، عێراق و سوریا ژمارەی دانیشتوانێکی یەکجار زۆریان هەیە کە دەیان ملیۆن کوردن.
لە ڕووی دەوڵەمەندی وشەسازییەوە، زمانی کوردی لە دوای فینلاندی و کۆری، سێیەم دەوڵەمەندترین زمانی جیهانە، کە یەک ملیۆن و دووسەد هەزار وشە و دەربڕینی هەیە. زمانێک کە تەمەنی زیاتر لە چوار هەزار ساڵە و لە ڕیزبەندی کۆنترین زمانەکانی جیهاندایە، کە قسەکەرەکانی توانیویانە لە ڕێگای پڕ لە هەوراز و نشێوی مێژوو ڕەسەن و دەوڵەمەند بیهێڵنەوە.
بەڵام بەشە تاڵەکەی چیرۆکەکە ئەوەیە کە ئەم کارە بەڕواڵەت سادەیەی کە ئەو دوو دایکە، جا بە کەمتەرخەمی بێت یان خۆ کەم بینین، دەتوانێت زمانێکی ئاوا خاوەن پێگەیەک لە ماوەی یەک تا دوو نەوەدا بخاتە مەترسی لەناوچوون. منداڵەکانمان فێری قسەکردن و خوێندنەوە و نووسین بە زمانی خۆیان بکەن. هەر یەکێک لە ئێمەی کورد بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی و مەترسیدارمان لەم بوارەدا هەیە و ئەرکی سەرشانی ئێمەیە ئەمیندارێکی شایستە بین و بیپارێزین. ئەگەر بە تێکڕا هەر کوردێک لە ماوەی ژیانیدا تەنیا دوو لاپەڕە کتێب بە زمانی کوردی بنووسێت یان وەریبگێڕێت، ئەوا لە هەر نەوەیەکدا زیاتر لە یەک ملیۆێن کتێبمان دەبێت، ئەمەش دەبێتە میراتێکی گەورە بۆ نەوەکانی داهاتوومان.
بازنشر با ذکر منبع مجاز است

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید