خاڵا تارییا
فیلمێکی کوردی چوار خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی فیلمی ئیسته‌نبووڵی به‌ده‌ست‌هێنا
فیلمه‌که، باس لە هەوڵی تیمێکی ئەڵمانی دەکات کە دەیانەوێت بەڵگەفیلمێک لە بارەی ژیانی "ئەیووب ئازیز چاپکورت"، پارێزەری مافەکانی مرۆڤ بەرهەمبێنن.
مەنسوور جیهانی ـ فیلمی کوردی "خاڵا تارییا" In The Blind Spot لە بەرهەمهێنانی "مەمەد ئەکتاش" و له دەرهێنانی سینەماکاری کورد "ئایشە پۆلات"، چوار خه‌ڵاتی له چل و دووهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ئه‌سته‌نبووڵ" له تورکیا به‌ده‌ست هێنا.
ئه‌م فیلمه لە بەرهەمهێنانی کۆمپانیای سینه‌مایی "میتۆس فیلم" بە به‌ڕێوه‌به‌ری سینەماکاری کورد "مەمەد ئەکتاش" Mehmet Aktaş و له نووسین و دەرهێنانی "ئایشە پۆلات" Ayşe Polat دەرهێنەری کوردی تورکیا، له بەرهەمهێنەری هاوبەشی کۆمپانیای "پۆنکت" و ته‌له‌ڤیزیۆنه‌کانی WDR و Arte و به‌رهه‌می وڵاتی ئه‌ڵمانیا، له نوێترین و دووهه‌مین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا له به‌شی پێشبڕکێی "نه‌ته‌وه‌یی" له چل و دووهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ئه‌سته‌نبووڵ" نمایش کرا و توانی چوار خه‌ڵاتی ئه‌م رووداوه گرینگه سینه‌ماییه به‌ده‌ست بێنێت، له‌وانه: خه‌ڵاتی باشترین فیلم بۆ "مەمەد ئەکتاش"، خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ بۆ "ئایشە پۆلات"، خه‌ڵاتی باشترین مۆنتاژ بۆ "سه‌رحه‌ت مۆتلۆ" و "یۆرگ ولکمار" و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی "فیپێڕشی" واته فیدڕاسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ڕخنه‌گرانی فیلم به هۆی "ته‌رکیز له‌سه‌ر جیاوازییه ئه‌خلاقییه‌کان له کرده‌وه‌ی رۆژانه‌ی که‌سه‌کان و گرینگ‌ترین بایخه‌کانی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا".
"ئایشە پۆلات" ده‌رهێنه‌ری ئه‌م به‌رهه‌مه سینه‌ماییه، دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ؛ به شانازییه‌وه ئه‌م خه‌ڵاته پڕبایخه‌ی خۆی پێشکه‌ش به دایکانی شه‌ممه کرد که منداڵان و بنه‌ماڵه‌کانیان له لایه‌ن حکومه‌تی تورکیاوه ساڵانێکی دوور ر درێژه بێسه‌ر و شوێن کراون.
"مەمەد ئەکتاش" بەرهەمهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی "خاڵا تارییا" لە وتارێکدا رایگه‌یاند: زۆر به‌خته‌وه‌رین که چالاکی چالاکڤانانی مافی مرۆڤ له لایه‌ن فیلمه‌که‌ی ئێمه‌وه گرینگی ئه‌وتۆی پێدرا.
"خاڵا تارییا" که له لایه‌ن کۆمپانیای "ئارت هوود ئینتەرتەیمنت" له ئاستی دنیادا بڵاوده‌بێته‌وه، له یه‌که‌مین نمایشی جیهانی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی "به‌رکه‌وتنه‌کان" Encounters لە حەفتا و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "بەرلین" لە وڵاتی ئەڵمانیا نمایش کرا و کاندیدی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئەم رووداوه پڕبایخ و پله یه‌که‌می سینەمای جیهان بوو.
فیلمه‌که لە رێگەی چیرۆکی یەکێک لە دایکانی شەممە، باس لە هەوڵی تیمێکی ئەڵمانی دەکات کە دەیانەوێت بەڵگەفیلمێک لە بارەی ژیانی "ئەیووب ئازیز چاپکورت"، پارێزەری مافەکانی مرۆڤ بەرهەمبێنن.
چل و دووهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ئه‌سته‌نبووڵ" به نمایشی ۵۹ به‌رهه‌م له ده‌رهێنه‌رانی وڵاتانی جیهان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی لەوانە؛ بەشی پێشبڕکێی نێوده‌وڵه‌تی، بەشی پێشبڕکێی نه‌ته‌وه‌یی، بەشی پێشبڕکێی نه‌ته‌وه‌یی "کورته فیلم"، بەشی پێشبڕکێی نه‌ته‌وه‌یی "به‌ڵگه‌فیلم" و چه‌ندین به‌شی دەرەوەی پێشبڕکێی له رۆژانی ٧ تا ١٨ی ئه‌پریلی ٢٠٢٣ لە شاری ئه‌سته‌نبووڵ لە وڵاتی تورکیا به‌ڕێوه‌چوو.
آدرس کوتاه خبر: