شنبه، 1 اردیبهشت 1403
روژان پرس » فرهنگی » ژیاننامەی ئەحمەد شاملو (١٣٠٤-١٣٧٩)

فرووزان فەزڵی

ژیاننامەی ئەحمەد شاملو (١٣٠٤-١٣٧٩)

0
کد خبر: 1701

ژیاننامەی ئەحمەد شاملو (١٣٠٤-١٣٧٩)

باوکی “حەیدەر” ئەفسەری سپای ڕەزاشا بوو و دایکی خاتوو “کەوکەبی عیراقی” کە لە کۆچەرەکانی قەفقاز بۆ ئێران بووە.
تۆ کێی کە من وا بە متمانەوە
ناوی خۆم بە تۆ ئەڵێم
کلیلی ماڵەکەم ئەنێمە نێو دەستت
نانی شادیەکانم لە گەڵ تۆ بەش ئەکەم
تۆ کێی؟

کیستی که من
این گونه
به اعتماد
نام خود را با تو می‌گویم....
کلید خانه‌ام را در دست‌ات می‌گذارم...
نان شادی‌هایم را با تو قسمت می‌کنم!

لە پاش ژیانێکی پڕ لە کێشە، هونەرمەندێک، نووسەرێک، بە لێکۆڵینەوەکانی خۆی لە ڕۆژنامەی ژیانی وشەکانی وا بە جوانی یەک ئەخات، کە شاعیرێکی بەرز بە ناوی “شاملو” بەدی دێ.
شاملو باوکی شێعری سپی ئێران یان شێعری “شاملویی”یە و کتێبەکانی بە زیاتر لە ١٤ زمانی دنیا وەرگێڕدراوەتەوە.
“ئەحمەد شاملو” لە ٢١ی سەرماوەزی ١٣٠٤ی هەتاویی بەرامبەر بە ١١/١/ ١٩٢٦ی زایینی لە تاران لە شەقامی “سەفی عەلی شا” لەدایکبووە.
باوکی “حەیدەر” ئەفسەری سپای ڕەزاشا بوو و دایکی خاتوو “کەوکەبی عیراقی” کە لە کۆچەرەکانی قەفقاز بۆ ئێران بووە.
لەکاتی منداڵیدا لەبەر کاری باوکی کە ئەفسەری ئەرتەش بوو هەر ساڵ لە شارێک بووە، جارێک لە “ڕەشت”، جارێک لە “سەمیرۆم” یان لە “ئیسفەهان” و “شیراز” و شارەکانی‌تری ئێران. جا هەر لەبەر ئەوەیش ناسنامەکەی لە شاری ڕەشت بۆ وەرگیراوە.
پۆلی ناوەندی و دوا ناوەندیشی لە شارەکانی “زاهیدان” و” مەشهەد” و” بیرجەند” و... تێپەڕ کردووە. ساڵی سێهەمی دوا ناوەندی لە گەڵ بنە‌ماڵەی چووە بۆ “گۆرگان”.
دوایی لە “تاران” بە هۆی پێوەندی گرتن بە بەرەی دیموکراتی “ئازەربایجان” لەگەڵ باوکی ئەیگرن و ئەیبەن بۆ بەندیخانە. دوای ئازاد بوونی لە زیندان ئەچێ بۆ “ورمێ” و لەوێ پۆلی چوارەمی دواناوەندی دەستپێئەکات. پاشان ئەگەڕێتەوە بۆ “تاران” و بۆ هەمیشە دەست لە خوێندن هەڵئەگرێ.
ئەحمەد لە ساڵی ١٣٢٦دا لە گەڵ “ئەشرەف المولوک اسلامیه” هاوسەرگیری ئەکات و خاوەن چوار مناڵ ئەبن. هەر لەم ساڵەدا کۆمەڵە شێعرییەکەی بە ناوی (آهنگ های فراموش شده) لە چاپ ئەدرێت، لە هەمان کاتدا کاری ڕۆژنامەوانیی خۆی لە گۆڤارێک بە ناوی (هفتەی نو) دەستپێئەکات.
لە ساڵی ١٣٣٠دا کۆمەڵە شێعری بە ناوبانگی خۆی بە ناوی (قطعنامە) چاپ ئەکات کە لە بابەت ڕێزگرتن لە شەڕی وڵاتی “کورە” لە گەڵ “ئامریکا” ئەبێت.
لە ساڵی ١٣٣١ کاری ڕاوێژکاری کەلتووری وڵاتی “مەجارستان” بە ئەستۆ ئەگرێ.
لە دوای پاشاگەردانی ٢٨ی گەلاوێژ کۆمەڵێک لە شێعرەکانی (آهن‌ها و احساس) لە چاپخانە ئەسووتێ و کۆمەڵێکی‌تریش بە بۆنەی هێرشی ڕاسپاردەکانی ساواک بۆ ماڵەکەی لە ناو ئەچێت. بەڵام دوای چەند ڕۆژ کە لە دەست ڕاسپاردەکانی سەر بە حکومەتی پەهلەوی ڕائەکات لە چاپخانەی ڕۆژنامە ئەیگرن و ئەیبەن بۆ زیندان.
ئەحمەد لە زیندانیش شێعری ئەوت و هەر لەوێدا دەستی بە نووسینی چیڕۆکی درێژ وەک چیرۆکەکانی “ئەمیر ئەرسەلان” و “مەلیک بەهمەن” کردووە. کە ئەم چیرۆکانەش لە ئاڵ و گۆڕ کردنی زیندانەکاندا لە ناو چوون.
لە ساڵی ١٣٣٤ پاش یەک ساڵ و چەند مانگ ئازاد ئەبێت و لە گەڵ “حاییری تووسی” هاوسەرگیری ئەکات.
ئەمە دووهەمین هاوسەرگیری شاملو ئەبێت کە پاش سێ ساڵ ژیانی هاوبەش لە ساڵی ١٣٤٠ لەم ژنەش جیا ئەبێتەوە لە هەمان کاتدا دەست لە نووسینی کتێبی (کوچە‌ها) کە گەورە‌ترین کەلتووری فۆلکلۆری خەڵکی ئێرانە هەڵ ئەگڕێت و هەر لەم ساڵەدا باوکی ئەمرێت و لە هەمان کاتدا کۆمەڵە شێعرییەکەی خۆی بە ناوی (هوای تازە) بڵاو دەکاتەوە.
ئەو هەمێشە لە وتنی شێعردا ڕەوشتێکی نوێی پێ خۆش بووە، شاملو وتوویەتی لە شێعردا سەروا (قافیە) و کێش (وزن)، شێعرەکەمان بەر ‌تەنگ ئەکات و ناهێڵێ کە شاعیر بەزمانی ئاسایی خۆی قسەکانی بکات.
یەکێ لە گرینگترین شێعرەکانی (پریا و دخترای ننە دریا)یە.
شاملو خەریکی کارێکی نوێ وەک وتنی چیرۆک بۆ مناڵان ئەبێت و چیرۆکی (خروس‌زری پیرهن‌پری) ئەڵێت.
لە ئامادە کردنی فیلمێک لە پارێزگای سیستان و بلوچستاندا بەشدار ئەبێ، ئەو تەنانەت لە دیالۆگ نووسینیشدا زۆر پڕ کێشی کردووە.
شاملو وەک خۆی ئەڵێ: کاری سینەمایی لەبەر نان کردووە.
لە ساڵی ١٣٤١دا لە گەڵ “ئایدا سەرکیسیان” ئاشنا ئەبێت و ئەم ئاشناییە کاریگەری زۆر لە سەر ژیانی دائەنێت و ئەبێتە پاڵدەری بۆ دانانی کتێبی “کوچە” کە فەرهەنگی فۆلکلۆری ئێرانە و تا ئێستا ١١ جڵدی لە چاپ دراوە و تا پیتی ج چوە.
شاملو لە خاکە‌لێوەی ساڵی ١٣٤٣دا لە گەڵ ئایدا هاوسەرگیری ئەکات و لەگەڵ ئەو ئەچێت بۆ “مازەندەران”  و تا دوایین کاتەکانی ژیانی لە گەڵ ئەو ئەبێ.
شاملو هەر بە بۆنەی ئەم ئاشناییە شێعرەکانیشی هەر بۆ ئایدا ئەڵێت کە بریتییە لە “آیدا در آینە”، “لحظە‌ها و همیشە”، “ترانه شرقی” و...
هەروەها بڕێک شیعری دیکلەمە کردوە وەک وەرگێڕاوی هۆنراوەکانی “فدریکو گارسیا” لورکا و وەرگێڕاوی هۆنراوەکانی “لنگستون هیوز” و وەرگێڕاوی هۆنراوەکانی “مارکۆت بیگل” بە دەنگی خۆی.
ئەو چەندین ڕۆمانی بە فارسی وەرگێڕاوەتەوە وەک ”درها و دیوار بزرگ چین”، “پابرهنه‌ها”، “دن آرام”، “شازده کوچولو” و “گیل گمش” و چەندین فیلمنامەیشی نووسیوە وەک “بن‌بست”، ”فرار از حقیقت”، “میراث شوم”.
شاملو لە پێش شۆڕشی ئیسلامی ئێران چەندین جار بۆ وەڵاتانی ئەوروپی و ئامریکا چووە و لە کۆبونەوە ئەدەبییەکاندا وتاری خوێندۆتەوە و لە پاش شۆڕشیش یەکێک لە بناخەداڕێژەرانی ئەنجومەنی نوسەرانی ئێران بووە.    
ئەم شاعێر، نوسەر، وەرگێڕ، فیلمنامەنوس و لێکۆڵەرە گەورەی ئێران لە پاش ژیانێکی پڕ لە کێشە لە ساڵەکانی دوایی ژیانیدا بە هۆی نەخۆشی شەکرە لە نەخۆشخانەی “ئێرانمێهر “لە “تاران” قاچی ڕاستی ئەبڕنەوە و لە بەر ئەم نەخۆشیە لە ٢ی مانگی گەلاوێژی ١٣٧٩  بەرامبەر بە ٢٣ی مانگی ژوئیەی ٢٠٠٠ی زایینی کۆچی دوایی ئەکات و لە “ئیمامزادە تاهیری کەرەج” بە خاکی ئەسپێرن.

سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌ی ڕۆژان 

دسته بندی: فرهنگی / کوردی
تبلیغ

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید