دادوەرانی بەشه‌کانی پێشبڕکێی یازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک

ئەندامانی دەستەی دادوەرانی به‌شی پێشبڕکێی کورته فیلم
بەڕێوەبەری هونەریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: ئەندامانی دەستەی دادوەرانی کورتە فیلمەکانی بەشی ڕکابه‌ریش بریتین لە: خاتوو "گۆری نایێر" Gouri Nair سەرۆکی دەستەی دادوه‌ران و ئه‌کته‌ر له هیندستان، "عه‌لی حه‌کیم" Ali Hakim دەرهێنەری ئه‌فغانستانی دانیشتووی ئه‌ڵمانیا، خاتوو "بێلیبان زۆ ستۆلبێڕگ" Beliban Zu Stolberg سیناریۆنووس له ئه‌ڵمانیا و هه‌روه‌ها "کاردۆ مه‌نسوور" Kardo Mansur دەرهێنەر لە نۆڕوێژ.
ئەندامانی لیژنەی دادوەرانی ڕەخنەگرانی فیلمی "فیپرێشی"
"شەوکەت ئەمین کۆرکی" له درێژه‌ی قسه‌کانیدا جەختی لەوە کردەوە: ماوه‌ی چەندین ساڵە که فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ڕەخنەگرانی فیلم "فیپرێشی" FIPRESCI لە ته‌نیشت فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" به‌شداری و ئامادەییهکی کاریگەرانەی هەیە و ئەمساڵ له سه‌ده‌مین ساڵوه‌گه‌ڕیی دامه‌زراندنی ئه‌م ڕێکخراوه گرینگ و ئاکادیمیا سینه‌ماییه‌دا؛ سێ ڕەخنەگر، دادوەریی ئەم بەشەیان له ئه‌ستۆ دایه کە بریتین لە: خاتوو "ئێلینا ڕۆباشێڤسکا" Elena Rubashevska ده‌رهێنه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس و ڕه‌خنه‌گری فیلم لە ئۆکڕاین، "ئێرگین ئۆپێنگین" Ergin Opengin توێژه‌ر و لێکۆله‌ر لە تورکیا و "جیلم سالۆتێک" Jim Slotek ڕه‌خنه‌گری فیلم لە که‌نه‌دا.
سینه‌مای وڵاتی هیندستان، میوانی تایبه‌تی فێستیڤاڵ
"مەسعوود عارف" له درێژه‌ی ئه‌م کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌دا گوتی: فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک"، له یازده‌یه‌مین خولیدا، هه‌نگاوی دیکه به‌ره‌و سینه‌مای جیهان هه‌ڵده‌گرێت و له‌م گه‌ڕه‌دا، له لایه‌نی ناوه‌رۆک و فۆڕمیش گۆڕانکاریی به‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه‌دا دێت و شاری دهۆک له ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا، ڕۆژان و شه‌وانێکی دیکه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت. ئه‌مساڵ، هیندستانمان به‌ناونیشانی وڵاتی میوان له فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" ده‌ستنیشان کردووه و هه‌روه‌ها گرووپێکی سه‌ماکاری پیشه‌گه‌ڕ پێکهاتوو له شه‌ش که‌سیش له‌م وڵاته، میوانی فێستیڤاڵ ده‌بن و له درێژایی ڕۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م فێستیڤاڵه‌دا، به‌رنامه‌کانی خۆیان پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
چوار ئه‌ستێره‌ی سینه‌مای عه‌ڕه‌ب، میوانی تایبه‌تی فێستیڤاڵ
وتەبێژی فێستیڤاڵی فیلمی "دهۆک" سه‌باره‌ت به میوانانی تایبه‌تی ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه ڕایگه‌یاند: ئه‌مساڵ چوار ئه‌ستێره‌ی به‌رچاوی سینه‌مای عه‌ڕه‌ب، له‌وانه: خاتوو "ئیلهام شاهین" Elham Shahein ئه‌کته‌ری ناوداری میسری، خاتوو "ئیلهام سه‌فی ئه‌دین" Elham Safi El Din ئه‌کته‌ری به‌ناوبانگی میسری، خاتوو "کیندا حه‌نا" Kinda Hanna ئه‌کته‌ری له سووریا و هه‌روه‌ها "ناجی تێعمی" Nagi Teameh ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی سووریا، میوانانی تایبه‌تی ئه‌م خوله‌ی فێستیڤاڵن.
په‌رده‌لادان له پۆسته‌ری فێستیڤاڵی فیلمی "دهۆک"
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌دا "شەوکەت ئەمین کۆرکی" سه‌باره‌ت به پۆسته‌ری یازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک" گوتی: پۆسته‌ری ئه‌مسال، له لایه‌ن "یانا ڤێکشینا" Yana Vekshyna هونه‌رمه‌ندی ئۆکڕاینی دیزاینی بۆ کراوه. ئه‌م پۆسته‌ره، به ئیلهام له دروشمی سه‌ره‌کی فێستیڤاڵ؛ یانی "وه‌رزش و سینه‌ما" خوڵقێندراوه. له‌م به‌رهه‌مه‌دا، ئه‌سپ که له پۆسته‌ری ساڵی ڕابردووش‌دا ئاماده‌بوو؛ به ناونیشانی هێما و سیمبولی هێز و وزه و هه‌روه‌ها له درێژه‌ی پۆسته‌ری ساڵی ڕابردوو، خه‌ریکه دێته ناو پۆسته‌ری ئه‌مساڵیشه‌وه. لۆگۆی فێستیڤاڵ که‌وتۆته سه‌ر هه‌تاو و شاخ و کێوه‌کانیش به ناونیشانی سروشتی کوردستان نیشاندراوه. تیشکه‌کانی هه‌تاویش که له ڕێگای پڕۆژێکتۆرهوه ده‌که‌ونه سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما؛ لێره‌دا به‌دیده‌کرێت.
ئه‌م پۆسته‌ره ڕۆحی جمووجۆلی زۆریی ناوچه‌که‌ی نیشانداوه
له ناساندنی ئه‌م به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌دا هاتووه: ئه‌م پۆسته‌ره، به نیشاندانی که‌سانێک که له وه‌رزشه جۆراوجۆره‌کان له پشته‌وه‌ی کوێستانه به‌رزه‌کاندا چاڵاکی ده‌که‌ن، ڕۆحی جمووجۆلی زۆریی ناوچه‌که‌ی نیشانداوه. وه‌رزشوانه‌کان هێماکانی وه‌رزش و به‌رده‌وامی فێستیڤاڵ ده‌نه‌خشێنن، ئه‌وه له حاڵێکدایه که شاخه به‌شکۆکان، هێمای دره‌وشانه‌وه و ئیلهامن. تێكه‌ڵاویی گوشینی تۆکمه‌ی هه‌ستی به‌هێز له کۆمه‌ڵگا و جه‌ژن ده‌گوازێته‌وه و به‌رپرسیارییه‌تی فێستیڤاڵ به په‌ره‌پێدانی که‌لتووریی خۆماڵی و بانگهێشت له بینه‌ران بۆ دۆزینه‌وه‌ی تێکه‌ڵاویی هونه‌ر، وه‌رزش و سروشتی کوردیی به‌رجه‌سته کردووه.
په‌رده‌لادان له تڕه‌یله‌ری فێستیڤاڵی فیلمی "دهۆک"
بەڕێوەبەری هونەریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" سه‌باره‌ت به تڕه‌یله‌ری فه‌رمی فێستیڤاڵ گوتی: "ماڕتینا ساکۆڤا" Martina Sakova فیلمسازی سلۆڤاکیا، تڕه‌یله‌ری فێستیڤاڵی ئه‌مساڵی ساز کردووه. فیلمی "خه‌باتکارانی هاوین" Summer Rebels له به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌ش له به‌شی تایبه‌ت به "منداڵان" پیشان ده‌درێت. ئه‌م تڕه‌یله‌ره، به ئیلهام له دروشمی سه‌ره‌کی فێستیڤاڵ؛ یانی "وه‌رزش و سینه‌ما"، منداڵان که سه‌رقاڵی وه‌رزشن و هه‌روه‌ها سروشتی کوردستان خوڵقێندراوه.
ئه‌م تڕه‌یله‌ره، جه‌وهه‌ریی گۆڕان پیشان ده‌دات
له ناساندنی ئه‌م به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌دا هاتووه: ئه‌م تڕه‌یله‌ره، به کچێک که سواریی ئه‌سپه ده‌ست پێده‌کات. ئه‌و سه‌یری ئاسۆی تهپومژاویی کوردستان ده‌کات. ئه‌م کچه، تیرێک به‌ره‌و ئاسمان ده‌هاوێت. په‌یکانه باڵنده‌که ده‌بێته تیشکه‌کانی ڕووناکی که له زه‌وییه جۆراوجۆره‌کانه‌وه ده‌دره‌وشێته‌وه و جووڵه جیاوازه‌کانی ژیمناستیک، زۆرانبازه‌کان و ئه‌و گه‌نجه کوردانه‌ی که هه‌ڵده‌په‌ڕن له خۆ ده‌گرێت. هه‌مووی ئه‌مانه هێمای جووڵه و ده‌وڵه‌مه‌ندیی که‌لتووریی کوردییه. له کۆتاییدا، تیشکی ڕووناکی ده‌بێته کوڕێک که یاریی تۆپی پێی ده‌کات و تۆپه‌که به دیواردا ده‌کوتێت و پارچه پارچه ده‌بێت. ئه‌م تڕه‌یله‌ره، که هه‌ست ده‌بزوێنیت، جه‌وهه‌ریی گۆڕان پیشان ده‌دات.
یادی "یەڵماز گۆنای" دەرهێنەری کوردیی براوەی خەڵاتی "چڵە خورما"
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" Duhok کە بە یادی سینەماکاری هەرمانی کورد "یەڵماز گۆنای" Yılmaz Güney دەرهێنەری ناوداری کوردیی براوەی خەڵاتی گەورەی "چڵە خورمای" فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان"ی فەڕەنسا (1982) و بە مەبەستی پردی پەیوەندیی نێوان دەرهێنەرە کوردەکان و سینەماکارانی سەرتاسەری جیهان و هەروەها ڕەخساندنی ئاڵووگۆڕی کەلتووری نێوان نەتەوەکانی دنیا دامەزراوە، یازدەیه‌مین خولی به سه‌رۆکایه‌تی "ئه‌میرعه‌لی محه‌مه‌دتاهیر"، بە دەرهێنانی هونەریی سینه‌ماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی"، به دروشمی "وه‌رزش" و "وه‌رزش بۆ هه‌موان" و به نمایشی ١٠٧ به‌رهه‌م له سینه‌ماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چوارچێوەی فیلمە بڵیندە سینەماییەکان، کورتە فیلم و بەڵگەفیلمەکان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی و هه‌روه‌ها به پشتیوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ڕۆژانی ٩ تا ١٦ی دێسامبه‌ر/ کانوونی یه‌که‌می ٢٠٢٤ لە هۆڵی "کۆنگرە"ی زانکۆی دهۆک و کۆمه‌ڵه‌ی سینه‌مایی "دهۆک مۆڵ" لە شاری دهۆک لە هەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.