نووسینەوەی تابلۆی ئاواییەکانی مەریوان بە ڕێنووسی کوردی
نووسینەوەی تابلۆی ئاواییەکانی مەریوان بە دوو زمانی کوردی و فارسی، هاتە بواری جێبەجێ کردن.
نووسینەوەی تابلۆی ئاواییەکانی مەریوان بە دوو زمانی کوردی و فارسی، وەک یەکێک لە پرۆژەکانی "ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان" بە هاوکاریی فەرمانداری شارستانی مەریوان، هاتە بواری جێبەجێکردن.
بهگوێرەی هەواڵی ڕۆژان کومیتەی فەرهەنگی "ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان" لەپێناو بەڕێوەبردنی ئەو پڕۆژەیە، ناوی هەموو ئاوایییەکانی بەخشەکانی ناوەندی، خاومیراوا و سەرشیو و کۆماسی بە ڕێنووسی زمانی کوردی ئامادە کرد و لەسەر ئەرکی فەرمانداری مەریوان و دڵسۆزی دێهیارە بەڕێزەکان، تابلۆکان بە دوو زمانی کوردی و فارسی ئامادە کران و لە شوێنە تایبەتەکان دانران.
ئەنجومەنی فەرهەنگی_ ئەدەبیی مەریوان، وێڕای بەرزنرخاندنی نووسینەوەی تابلۆی ئاواییەکانی مەریوان بە ڕێنووسی کوردی، هیوادارە ئەم ڕەوتە بەردەوام بێت و وەک ئەرکی نیشتمانی خۆی بەردەوام بۆ پەرەپێدان و بەکارهێنانی زمانی کوردی لە هەموو ناوەند و شوێنە گشتی و ئیداری و پەروەردە و فێرکاری و کاروباری ڕۆژانە لە هەوڵ و تێکۆشانی شێلگیرانەدا بووە و دەبێت.
آدرس کوتاه خبر: