چەندین چیرۆك و گێڕانەوە سەبارەت بە هۆكاری دووركەوتنەوەی فەتانە لە گۆرانی و میوزیك باس دەكرێن كە رەنگە بڵاوترینیان گیرۆدەیی ئەو لەگەڵ ئەوینێكی تراژیدیك و بێ ئەنجام بێت.
"فەتانە" کچی هونەرمەند "شەریف وەلیدی" لە مانگی گوڵانی ساڵ ۱۳۲٦ هەتاوی لە شاری سنە لە دایک بووە. باوكی فەتانە، هەم ژەنیاری ڤیۆلۆن بوو، هەم دەنگبێژێكی سەردەمی خۆی. هەر ئەویش یەكەم هاندەری فەتانە بوو بۆ گەیشتن بەو پلەیە لە هونەر و مۆسیقای كوردیدا.
لە تەمەنی ٦ یا ٧ ساڵاندا بە هۆی مامۆستا حەسەن کامکار باوکی کامکارەکان نێردراوەتە ڕادیۆ سنە و لەوێ سەرەتای دەست پێ کردنی گۆرانی خوێندنی بووە. لەو سەردەمەدا لەگەڵ گۆرانیبێژانی وەکوو ساڵح پیرزەهیری، بەهائەدین نەورۆزی، هەروەها هوشەنگ شگێرف، بێهروزی تەوەکولی لە رادیوی سنە چالاکی بووە.
ژەنیارەکانی ئەو سەردەمەی رادیۆ سنە کە لەگەڵ فەتانە هاوکارییان کردبوو: لەم کەسانەن: "گریشا میکائیلزادە، حەسەن کامکار، موزەفەر کامکار و بیژەن کامکار. فەتانە نزیک ٥٦ گۆرانی لە رادیۆ سنە و کرماشان تۆمار کردووە کە تەنیا یەک ئەلبوومی لە بەردەستدایە و زۆربەی بەرهەمەکانی دیکەی بڵاو نەکراوەتەوه. بۆ نموونە گۆرانی: "ئەی وەی بەلەرزانە گیانە بەلەرزانە"، "گێل گێلەکەی دەوری سەری پەخشە پەرێشانە" و... ئەم گۆرانیشە دواتر لە لایەن "حسێن شۆخ کەمان" (گروپی برایانی زێ زێ) وتراوە و "ناسر ڕەزازیش" لە بەرهەمی ساڵی ١٩٨٤دا لە شاری سلێمانی لە بەرهەمی "بەردە بەردە" تۆماری کردووە.
بەداخەوە ژیانی هونەری ئەو هونەرمەندە بە هۆی باری نالەباری ژیان و نەخۆشی دەروونیەوە زۆر زوو کۆتایی پێ هات. بەڵام لەو تەمەنە کورتەشدا توانی ڕۆڵێکی مێژوویی لە هونەری مۆسیقای کوردیدا ببینێ.
چەندین چیرۆك و گێڕانەوە سەبارەت بە هۆكاری دوور كەوتنەوەی فەتانە لە گۆرانی و میوزیك باس دەكرێن كە رەنگە بڵاوترینیان گیرۆدەیی ئەو لەگەڵ ئەوینێكی تراژیدیك و بێ ئەنجام بێت كە بووە هۆی تووشبوونی بە نەخۆشی دەروونی و خوڵقانی دۆخێكی دەروونیی ئاڵۆز؛ لەگەڵ ئەوەش، ژن بوون و گۆرانی بێژبوون لە سەردەمێكدا كە هونەر بۆ ژن كارێك بووە لە دەرەوەی نەریت و نۆرمەكان و لەلایەن كۆمەڵگاوە وەك كارێكی نەشیاو بۆ ژن تەماشا كراوە و تەنانەت پیاوانی هونەرمەندیش بە "لۆتی" ناوبراون، هۆكارێكی دیكە بووە بۆ دووركەوتنەوە لە جیهانی هونەر و مۆسیقا.
بەداخەوە نزیک بە نیو سەدە فەتانە گۆشەیی تەنیایی هەڵبژارد؛ تهنیا جاروبارێک بە هۆی وەفادارییەوە کەسانێک سەردانیان کرد و ڕێزیان لێنا کە ئەویش بەدوای مردنی باوکی لەساڵی ٢٠١٧ بەهۆی بێکەسو کارییەوه کۆتایی پێهات و سەرئەنجام خانمە هونەرمەندەکه گۆزراوە بۆ شوێنێکی خێرخوازی.
بەداخەوە لە ڕێکەوتی ٣ی ڕەزبەری ١۴٠٣ هەتاوی لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.
آدرس کوتاه خبر: