دەروێش نووڕەڵڵا حوسەینی نیا کوڕی مۆحەممەد ڕەحیم ناسراو بە لالۆ نوورەڵڵای دێوەزناوی لەساڵی 1304ی کۆچی هەتاوی لە بناری شاهۆ لە ئاوایی مێژوویی دێوەزناو سەربە شاری سەوڵاوا چاوی بە ژیان هەڵێناوە.
به پێی ههواڵی ڕۆژان؛ دەروێش نووڕەڵڵا حوسەینی نیا کوڕی مۆحەممەد ڕەحیم ناسراو بە لالۆ نوورەڵڵای دێوەزناوی لەساڵی 1304ی کۆچی هەتاوی لە بناری شاهۆ لە ئاوایی مێژوویی دێوەزناو سەربە شاری سەوڵاوا چاوی بە ژیان هەڵێناوە.
هەر لە منداڵیەوە لەگەڵ دنیای پڕ لە جوانی هونەر فرچکی گرتووە و دەنگی زوڵاڵی تێکەڵاوی هاژەهاژەی سیروان و سەختەسەرکەشەکانی شاهۆ کردووە و پەیتا پەیتا بەرەو گۆڕەپانی پاراستنی فەرهەنگی ڕەسەنی نەتەوەکەی هەنگاوی هەڵگرتووە و لەپاڵی ژیانی ئاسایی و لادێنشینی هەوڵی داوە سینەبە سینە سیاچەمانەگەلێک و شێخانەگەلێکی تایبەت لە مۆتەی فەوتان ڕزگاربکات
لالۆ نووڕەڵڵا پاش ماوەیێ دەبێتە دەروێشی تەرێقەی قادریەی کەسنەزانی و هەستی بەرەو عێرفان هان ئەدات و بە شێخانە وتن سۆزی دەنگی دەکاتە ئەهوەنی دڵان و لە مەولوودنامە و ڕێوڕەسمە ئایینیەکانی ناوچەکەدا چالاکیەکی بەرچاوی هەبووە ، بەداخەوە زۆرێک لە شێعر وگۆرانیە عێرفانیەکانی لەناوچووە و بڕێکی تۆمار کراوەوخاوەن چەندین گرتەڤیدیۆ و گۆرانی ڕەسەنی تایبەتن.
لالۆ نووڕەڵڵا تا دووایین ساتەکانی تەمەنی دەستی لە گۆرانی وتن هەڵنەگرتووەو توانیویە له تەمەنی پیریدا دڵەکان بەسۆزی دەنگی ئاوپرژێن بکات.
لالۆ نوورەڵڵا خاوەنی 7کوڕ و3 کچە و کاک ئێکرامی دێوەزناوی یەکێ لە سیاچەمانەبێژانی بەناوبانگی هەورامان توانیوە بە شێوەیەکی تایبەتی تر درێژەدەری ڕێبازی باوکیان بێ.
بەداخەوە لە ساڵی 1391ی کۆچی هەتاوی بە هۆی نەخۆشینەوە گەڵای داری تەمەنی هەڵدەوڕێت و ماڵاوایی لە دنیای هونەر دەکات و تەرمەکەی لە داوێنی خاکی زێدەکەی خویدا لە گۆڕستانی مەلامۆستەفا ئەسپەردە دەکرێت.
سەرچاوەکان: وتووێژێ لەگەڵ بەڕێز کاک ئێکرامی حوسەینی نیا کوڕی لالۆ نووڕەڵڵا
وتووێژێ له گەڵ خاتوون زانستە خێری کچەزای لالۆنووڕەڵڵا
نووسین و لێکۆڵینەوە: ساسان مۆنفەرێد (بێوەر)
دسته بندی: کوردی
آدرس کوتاه خبر: