پنج شنبه، 27 دی 1403
روژان پرس » اخبار » با پاڵپشتی پاڵەوانەکەمان بین

حەیدەر بایزیدی *

با پاڵپشتی پاڵەوانەکەمان بین

0
کد خبر: 2438

با پاڵپشتی پاڵەوانەکەمان بین

سەرکەوتنی  دووبارە و چەن بارەیی توانیەتی  بۆ چڕکە ساتێک دڵی بەشێکی زۆر لەم  خەڵکە  نەحەساوە  شاد کات.
پەژارە و  مەینەتی و لێقەوماوی خەڵکی شارە دێرینەکەی سەقز لە بوارە جۆراوجۆرەکانەوە(ئابووری، کەلتوری، وەرزشی و...) لە ماوەی چەن ساڵی ڕابردودا ئەوەندە زۆر بووە کە ئۆقرەی  لە ئەژنۆمان بڕیووە...!
ئەگەر چی ئەم پەژارانە هەر بەردەوام لەگەڵ مەرگی  رۆژانەمانا ژیان تێپەرئەکەن! بەڵام  سەرکەوتنی  دووبارە و چەن بارەیی پاڵەوانی زۆرانی ئازادی شارەکەمان کاکە مۆبینی عەزیمی لە کێ‌بەرکێ‌کانی زۆرانی نەتەوایەتی و  نێونەتوایەتی  توانیەتی  بۆ چڕکە ساتێک دڵی بەشێکی زۆر لەم  خەڵکە  نەحەساوە  شاد کات.

ئێستا کە هەموو نەتەوە‌کانی ئێران بەتایبەت مازنیەکانیش لە بەرانبەر مۆبینی عەزیمی  لە سەقزەوە چۆکیان داداوە، کاتی ئەوە گەیشتوە لە کۆمەڵگای سەقز و پارێزگای کوردستانیشدا  باوەر بکەین کە  مۆبین  کەڵە پاڵەوانی کورد ئەتوانێت ڕچەشکێنی پاڵەوانی و گەورەیی بەشێکی زۆر لە لاوانی ئەم گەلە  لە بواری وەرزشی و هەڵسوکەوتەکانی دیکەی کۆمەڵگا بێت.
بە باوەری زۆربەی پسپۆرانی وەرزشی، مۆبین هەروا  کە  لە کێ‌بەرکێ‌کانی  ئاسیا و جیهان پلەی یەکەمی بە دس هێنا ئەتوانێت لە کێبەرکێ‌کانی گەورەساڵانی جیهانی و ئۆلەمپیکیش‌دا سەرکەوتوو بێت...
ئەمە نارەخسێت مەگەر گەلی کورد و وەرزشوانانی زۆرانی شاری سەقز واز لە دووبەرەکەیی بێنن و بە تەواوی و یەکگڕتویی پاڵپشتی ئەم پاڵەوانە و پاڵەوانەکانی داهاتوو بن و چی دی ئیجازە نەدەن نەێاران و ناحەزانی ئەم گەلە بەرد لە سەر رێگەی مۆبین و مۆبینەکانی دیکە دانێن.
* فەرهەنگی دانیشتووی شاری سەقز

تبلیغ

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید