rojanpress.ir | بەنرخترین بڕوانامەی جیهان چییە؟

بەنرخترین بڕوانامەی جیهان چییە؟

لە ڕاستیدا ئەمە پرسیار و پێشنیارێکە لە لایەن دوکتۆر ویکتۆر فڕانکڵ «۱۹۹۷ ـ ۱۹۰۵ «بە تەواوی مامۆستایانی جیهان.
ناوبراو چوار ساڵ لە بەندیخانەی کاری بێگاری ئاشویتس لەژێر زوڵم و بێدادی نازیەکاندا بەخراپترین شێوە ئەشکەنجەی دەروونی درا.
عەینی وتەکەی فڕانکڵ:
چاوەکانی من شتگەلێکی دیوە، نابێ هیچ مرۆڤێک بیبینێ. ئەو ژوورە ژەهراوویانەم دیت کە بە کارامەترین ئەندازیاران گەڵاڵەی بۆداڕێژرا.
دوکتۆرەکان دەرزییان بۆ فەوتانی منداڵەساواکان دەکوتا، بە ڕواڵەت ڕۆشنبیرانم دیت دیلەکانیان لەبڵێسەی ئاگردا دەسووتاند.
کۆی ئەم کردەوە نامرۆییانە منی لە پەروەردە گوماناوی کرد.
داواکاریم ئەوەیە پێش ئەوەی قوتابیەکان ببنە دوکتۆر و ئەندازیار و کارناس، مرۆڤی ڕاستەقینەیان لێ بەرهەم بێنن.
تاکوو سبەی نەبنە کۆمەڵێک ئاژەڵ و نەخۆشی دەروونی، دوکتۆر و… کارێکی ئەستەم نییە، هەرکەسێ بە چەن ساڵ هەوڵ و تێکۆشان دەتوانێ بڕوانامە وەربگرێ.
پێیان بسەلمێنن گرینگترین ماڵ و سامان مرۆڤ بوونە کە هیچ بڕوا نامەیەک لەگەڵی هاوتا و هاوتەریب نییە.
نووسینی، دوکتور ویکتۆر فڕانکڵ
وەرگێڕان لەفارسییەوە- حوسێن ئەندان (کوردە)

1 فروردین 1400, 00:00
بازگشت