مه‌رگ؛ له لای من هێنده وشه‌یه‌کی قورسه، مه‌گه‌ر ته‌نیا فه‌لسه‌فه ده‌رقه‌تی بێت، واده‌زانم وه‌ڵامی پرسیاره‌کان ده‌رباره مه‌رگی مرۆڤ، ته‌نیا له‌سه‌ر ده‌ستی فه‌لسه‌فه مانابه‌خشن؛ مه‌رگی مرۆڤی ئاسایی، مه‌رگی مرۆڤی باڵانوێن، مه‌رگی مرۆڤی ترسنۆک، مه‌رگی مرۆڤی چاونه‌ترس، مه‌رگی شاعیر و پۆلیس و مه‌لا و كرێكار و ئه‌فسه‌ر و جه‌لاد و گوڵ‌فرۆش و زبڵه‌چی و سۆزانی و عابد و پێشمه‌رگه و هتد.
ئه‌مجاره نازانم بۆچی هه‌واڵی مه‌رگی شاعیری سه‌وداسه‌ر و یاخی‌ڕۆح و ژیان‌تال و شیله‌شیعر و ئه‌وین‌ئاژۆ، کاک جه‌لال مه‌له‌کشا، ئه‌وه‌نده تووشی ژانه‌سه‌ر و ژانه‌دڵ و ژانه‌هزری کردم. لێره‌دا نامه‌وێت ده‌رباره‌ی ئه‌ده‌بی به‌رنگاره‌ی، زمانی شیعریی، ستاتیکای دڵداری، نوستالوژیای دابڕان، چێژی کورددۆستی و جوانی‌ناسی ڕه‌ش‌بینانه‌ی ته‌نیایی و سیحر و داوی دروشمه‌شیعری ئه‌م شاعیره یان پێوه‌ندی جه‌لال له‌گه‌ڵ "ڕوانگه" و هاتووچۆی له‌گه‌ڵ کۆڕی شاعیرانی فارس به تایبه‌ت "شاملوو" قسه بکه‌م.
ڕۆژێک سرووشتی تازه‌گه‌ری مامۆستا گۆران، له لایه‌که‌وه شه‌ڕ بوو له‌ته‌ک ئه‌ده‌بی چه‌ق‌به‌سته‌وی باوی سه‌رده‌م و له لایه‌کی دیکشه‌وه ده‌با جڵه‌وکێشی جیلی تازه بێت... ڕۆژێک سرووشتی زمانی شێرکو بێکه‌س وابوو، بۆ نه‌مری بچێته ناو گۆمی په‌خشانه‌شیعری ده‌ربه‌ندی په‌پووله‌وه و بۆ هه‌تاهه‌تایه نه‌گه‌ڕێته‌وه... ڕۆژێکیش عه‌بدوڵڵا په‌شیو، پا‌نتایی زمانی گڕ و وشه‌ی گڕ و گه‌رووی تووڕه‌ئاسای ده‌ستبه‌ر کرد بو ئه‌زموون شیعرییه‌که‌ی... هه‌میشه ژیانی هونه‌ری که‌سایه‌تیه ڕچه‌شکینه‌کان ڕۆژێکی جیاوازی تێدایه... لێره‌دا ته‌نیا یه‌ک شت ده‌ڵێم: ئه‌و ڕۆژه بۆ جه‌لال زۆر جیاوازه؛ جه‌لال، “نوێنه‌ری به‌ره‌ی ره‌نج" بوو، بێ‌ترس دوو په‌رده‌ی هه‌ڵدایه‌وه؛
یه‌که‌م: په‌رده‌ی به‌ڕووی دژبه‌ران و هۆگران و نووسه‌ران و ڕه‌خنه‌گرانی سوننه‌تی و هه‌ندێ ڕه‌خنه‌گری مودێڕن و تئۆریزه‌بووی پاش خۆی هه‌ڵدایه‌وه هه‌تا ڕای خۆیان ده‌رببڕن.
دووه‌م: به‌ته‌نیا بوو به نوێنه‌ری جیلێک له شاعیران و نووسه‌ران و وه‌رگیڕان و چیرۆک‌نووسان و سیاسییه‌کان و عاشقان و ڕۆژنامه‌نووسان که خۆویستانه کۆڵی دایه ژێر باری ڕه‌نجی به‌ره‌یه‌ک... .
سەرنج؛ به‌بۆنه‌ی ساڵ‌یادی
مه‌رگی شاعیر «جه‌لال مه‌له‌کشا»