سەردەمانێک کە نە هەواڵێ لە چەمەنی دەسکرد بوو
، نە لە کەرەستە و ئێمکاناتی تایبەتی وەرزشی، لە ئاواییەک لە چەمی شامیان پیاوێک هەڵدەخێزیێ کە لەو پەڕی بێ ئێمکاناتیەوە هەوڵ ئەدا لاوانی زێدەکەی و ئاواییەکانی تر هان بدا بەرەو وەرزش و وەرزشدۆستی.
پیاوێک کە لە ژێر سێبەری کوڕەمیانەدا باڵای کردووە و ورەی کۆساڵان ئاسا قاییم و هزری تێکەڵاوی ئەوین بەوڵات بووە.
هەڵاڵەیەک بووە له کانی سێف و ناوی هاژەیەکە لە دڵی کانیاوەکانی حەشۆڵێ ومیامەران هەڵدەقۆڵێ و یادی چەشنی پیرە پەڵکەکانی چەم پیر و دارتایلەکانی میرحەج لە دڵی وڵاتدا سەوزە.
خوالێخۆشبوو کاک تەیۆب یوونسی کوڕی مەڵائەحمەد لە ساڵی 1338ک.هەتاوی لە ئاوایی نسڵ سەربە شارستانی سەوڵاوا چاوی بەژیان هەڵێناوە.
باوکی بەڕێزیان یەکێ لە کەسایەتیه خۆشناوەکانی ناوچەکەیە کە ماوەیێ لە ئاوایی شایەر سەربەناوچەی کۆماسی[کۆرەوێز]ژیانی بەسەربردووە و لەوێ مامۆستایی کردووە وپاشان بەهۆی نەخۆشین ماڵاوایی له ژیان کردووە و مەزاریشیان هەرلەوێیە.
کاک تەیووب لە پۆلی دووهەمی سەرەتایی ئەبێ کە بەرگی هەتیوی بە باڵایدا دووراوە و پاشان هەرلەوتەمەنەدا لە شایەرە وە بەرەو نسڵ گەڕاونەتەوە وئەرکی سەرپەرەشتی بنەماڵەکەی وچوار خۆشکەکەی [ڕاحلە، ڕەعدە، ڕەحمینە وشەهلا ]دێتەسەرشانی و لە پاڵیشیدا شەوانە درێژە بەخوێندنەکانی ئەدا و تا بەڵگەنامەی دیپلۆمی قەدیمی شاهەنشاهی وەردەگرێ [بە مەعەدڵی 18ونیو لە ڕشتەی تەجرۆبی]و دوواتر ئەویش وەک هەزاران لاوی بەشخۆراوی تر بەرگی کرێکاری لەبەردەکا و پاشان وەک بەننا و وستاکار و شۆفێرێک بژیوی ژیانی پەیدا دەکات.
کاک تەیۆب لە ماوەی ژیانیدا دوجار ژیانی هاوبەشی پێکهێناوەکە یەکیان لە ساڵی 1365ی کۆچی هەتاوی بووە لەگەڵ خاتوونێک بە ناوی پڕشنگ حەبیبی و خاوەن کچێک بەناوی مێهری و هەروەها سە کوڕ بە ناوەکانی ئەردەشیر، ئەردەڵان، ئەحسەنە و ئەویشیان لەگەڵ خاتوونێکی تر بەناوی سەفوورا خانم بووە و مۆحەممەد و شیما دو منداڵی تری کاک تەیووبن.
[کە دوواتر پاش فەوتی کاک تەیۆب سەرپەرەشتی منداڵەکان دەکەوێتە ئەستۆی خاتوون پڕشنگ حەبیبی و کاک ئەردەشیر لە بەرگی وەرزشوان و کارمەندێکی سەرچاوەئاوییەکان دەردەکەوێ و کاک ئەردەڵان وەک قارییەکی نێونەتەوەیی ناوبانگ دەردەکا و کاک ئەحسەنیش لە بەرگی پەرەستاریدا خزمەتی خۆی دەنوێنێ و ئەمانیش له پاڵی خوێندنەکانیاندا وەک وەرزشوانێک هەوڵ ئەدەن ئاڵای شانازی لە زێدەکەیاندا له بۆاری وەرزشیەوە هەر بەرزبێ]
کاک تەیۆب دوواتر وەک چالاکێکی بۆاری وەرزشی و وەک وەرزشوانێکی دڵسۆز له کۆمەڵگاکەیدا چالاکی وخزمەتی نواندووە و بەجۆرێک هۆگر ولایەنگەری وەرزش بووە کە چیرۆک و بە سەرهاتەخۆشەکانی ئەو دەمی ئێستەش بووەتە وێردی زارانی خەڵکی ناوچەکە و هەروەها وەک وەرزشوانێکی دڵسۆز کە ڕۆڵێکی گرنگی بووبێ له پەرەپێدانی فەرهەنگی وەرزش لە دڵ کۆمەڵگا کە لەوپەڕی بێ ئێمکاناتیدا توانیویه بۆ یەکەم جار تیمی وەرزشی بەتایبەت یاری تۆپی پێ لە ئاواییەکەیدا ڕێکبخات و ئەو گرووپەش ببنە تیمێکی قارەمان و لە شارستان و پارێزگادا ناوبانگ دەربکەن.کاک تەیۆب وەک کەسایەتیەکی وەرزشوان و وەرزشدۆست بە زووترین کات توانیویە وەک خۆشەویستێک لە دڵی خەڵکدا جێگەی خۆی بکاتەوە و هەردەم هەوڵی ئەوە بووە لاوەکان ومنداڵان بەرەو وەرزش هان بدا و ڕێگای ژیانیان بەرەو دووکەڵ و مادەهۆشبەرەکان نەچێت و ئاواتی سەربەرزی نیشتمان و قارەمانی لاوانی وڵات بەتایبەت لاوانی زێدەکەی بووە هەربۆیه لەساڵی 1372 بە وەرگرتنی مەقامی دووهەمی شارستانی و له ساڵەکانی 1375و 1374 به وەرگرتنی مەقامی یەکەم توانی ئاڵای شانازی لە گوندەکەیدا شەکاوە ڕابگرێ.
ئەم وەرزشوانە خۆشناوە بەداخەوە لە تەمەنی 38ساڵیدا لە ڕێکەوتی 26ی جوەزەردانی ساڵی 1376ی کۆچی هەتاوی بە ڕووداوی هاتووچوو لە ڕێگای تاران لەگەڵ 36مۆسافری دیکەدا ماڵاوایی لە ژیان دەکات.و بەدوای ئەو کارەساتە هەرلەو ساڵەدا کێبڕکێیەکی فووتباڵ بە یادی ئەو وەرزشوانە له شاری مەریوان بەڕێوە دەچێت.
پاش کۆچی دوایی کاک تەیۆب یوونسی شاگرد و هاوڕێیەورزشوانەکانی توانیان ئەو بۆچونە وەرزشیه لە نێو کۆمەڵگادا گەشە پێبدەن و ئەو زەنجیرە چالاکیه پچڕپچڕ نەبێت کەسانێک وەکوو هاوڕێیان: کاک ئەنوەر مۆرادی، خوالێخشبوو کاک ئێبراهیم مۆحەممەدی، مامۆستا مەلا موحەممەد عەلیزادە و یاریزانانێ وەکوو پژمان حەبیبی، ئۆمید مورادی، ئەسکەندەر[ئەحمەدخەڵیفه] مورادی، عەبدۆڵڵای عەزیزی، سەیفۆڵڵای فەرەجی، عێرفان بەراری، کاوە فەتاحی، برزووم بەراری، شەریف و ناسر و سالار مورادی، حاج لۆقمان ئەحمەدی، سالارعەزیزی، حاتهم و عهزیز مورادی و زۆرێک تر لە هاوڕێیانی تری دەهەی 50 توانیان ئە و ڕێگایه درێژە پێبدەن و پاش ئەوانیش تیمگەل و یاریزانگەلێ تر پێکهات و کەسانێ وەکوو فەتحۆڵڵای فەرەجی، مادێح مورادی، مادێح بەراری، کاوەی موحەممەدی[عەبباس]، ناسێح و بێهرووز بەراری، موحەممەد و مێهدی ومادێح مورادی، شهباز فەتاحی، یهحیا براری وموحەممەد ئەحمەدی و زۆرێک تر لە دهەی 60یەکان یاریزانیگەلێ جوانتریان پەروەردە کرد و مەیدانیان بۆ لاوگەلێ تر وەک ئەم بەڕێزانە چۆڵ کرد: بەڕێزان کاک یووسف، یەعقووب، ناسێح، سالار، ئاسۆ و دارا و تالب مۆرادی، فەریدوون و ئەردەشیر و ئەردەڵان یوونسی، پەیمان و سۆهراب فەتحی، جهانگیر، کۆسار، قانێع و دانا بەراری، حەمید، ڕەحمەت، وەفا و داوود و دانیار ئەحمەدی، ئاسۆ فەتاحی، ئەرسەلان و سەرکەوت نەورۆزی، هیوا پیرخزرانی و زۆرێک تر وەرزشوان کە لە هەژمار نایێن و پاشان تۆپی پێ خراوە گۆڕەپانێ بۆ دهەی 70یەکان و لاوانێ وەرزشوان وەکوو ئەم ئازیزانە لەو گوندە پەروەردە بوون:
بەڕێزان؛ کاک کەیهان فەتاحی، ئەرسەلان بەراری، ئەحسەن و مۆحەممەد یوونسی، هەژیر مورادی، دانیار عەزیزی و ئەشکەوت ئەمانی و مورتەزا مورادی و سامان ئەمانی و دیاکۆ مۆنفەرید، نیزام ئەمانی، بەختیار و نەوزاد و مووسای فەتحی و ئاوات ئەمانی و زۆرێک تر وهکە ئەمانە تەنیا مشتێکن لە خەروار و مەبەست لە ناو هێنانی ئەو یاریزانانە ئەوەیە کە شۆڕشێکی فەرهەنگی و وەرزشی کە لەو گوندەدا بە پێی بێدەسەڵاتی کرابێت، شتێکی تایبەتە و کەمتر دیتراوە و ئەو کاروانەش تا بە ئەمڕۆ درێژەی هەیه و خاوەن دەیان تیمی شارەزا لەو بۆارەدا بوونە و دەهەی 80 و 90یەکانیشی شوکر گرتووەتەوە و یاریزانانێ تایبەتیان تێیایدا هەڵکەوتووە کە ئەتوانین ئاماژە بکەین بە بەڕێزان نیما بەراری کە ئەندامی تیمی شارەداری مەریوان و چەند تیمێکی هەڵکەوتووی تری وڵاتە، کاک پێشکەوت فەرەجی کە هەڵبژاردەی تیمی مەنسووری شاد کاشانە(لیگ برتر ایران) ،شاهین حەبیبی کە ئەویش ئەندامی تیمی شارەداری مەریوانە، شایان حەبیبی، ئاریا مۆرادی، شادمان فەتحی،سارۆ نەورۆزی،مۆبین عەزیزی، دیار مۆنفەرید، ئاکام مۆنفەرید، مۆعین و مۆبین عەزیزی، بێستوون بەراری و زۆرێک تر لە هاوڕێیانی هاوتەمەنیان و دوواتر تازەلاوانێ وەکوو ژیار و ئاکام مۆنفەرید، چالاک، سەهەند و ماهان، ئاکار، ئارشا، ئارشیا، ڕێبین و هەژار و هێمن مورادی، چالاک حەبیبی، پشتیوان، پێشەوا و هێژا فەرەجی، هەستیار و ماهان فەتحی، بەختەوەر بەراری، ساکۆ و ساتیار نەورۆزی، پژمان میری، شوان، بەرهەم وبڕیار وژوان بەراری،کاویان خانی، ئاراکۆ ئەحمەدی، موحەممەد ڕەحیمی، ژیارموحەممەدی و زۆرێک تر لە تازەلاوانێ کە بەعەشقەوە شەوقیان خستووەتە مەیدانی یاری پێیەکانی ناوچەی شامیان بە گشتی و لە زۆرێک لە کێبڕکێ و یارییە جۆراوجۆرەکانی ناوچەکەدا چالاکن و سەرکەوتوون.
لە کوڕەکانی خوالێخۆشبوو کاک تەیۆب، کاک ئەردەشیر و کاک ئەردەڵان توانیویانە زۆرتڕ درێژە بە ڕێبازی باوکیان بدەن و وەرزشوانێک لە گۆڕەپانی خزمەتدا لە کۆمەڵگادا چالاکی بنوێنن و خاوەن مەقامگەلێکی زۆرن لە و بۆارەدا و تابە ئەمڕۆکەش خەریکی پەروەردە و ڕاهێنانی منداڵان و لاوان وتازەلاوانن لە زێدەکەیاندا.گەر چاوێک بە کارنامەی وەرزشی ئاوایی نسڵد بخشێنین بۆمان دەردەکەوێ کە ئەم ئاواییە خاوەن قارەمانیگەلێکی تایبەت و سەرەنجڕاکێشە و لە بۆاری وەرزشیەوە توانیویه لە ساڵەکانی 1385 و هەروەها 1386 وەک نائێب قارەمانێ بن لە شارستاندا و دوواتر لە ساڵی 1387و 1389کۆچی هەتاویش لە بەینی 65تیمدا جۆزئی 4تیمی سەرەکین و هەڵدەبژێرێن و دەبنە خاوەن مەقام، و له ساڵی 1390هەمدیسان دەبنە قارەمان و پلەی یەکەمی شارستانی بە باڵای پڕلە شانازیاندا دەبڕیێ و ساڵی 1391 دیسان دەبنە قارەمان و مەقامی سەرەکی لە نێو تیمگەلی ئاواییەکان[روستایی عشایری]،ساڵی 1392 دەبنە نائێب قارەمان لە کێبڕکێ شاڕستانی یاریگەلی بوومی مەحەللی و هەروەها له ساڵی 1394 دیسان دەبنەوە نائێب قارەمان لە بەینی 36تیم و لە ساڵی 1396 لە نێو 26تیمدا دیسان تیمی شەهید یوونسی وەک قارەمانێک لە شارستاندا مەقامی سەرەکی ئەهێنێ و لەساڵی 1400دیسان دەبنەوە نائێب قارەمان لە نێو34تیمی بەشداربوودا،لە ساڵی 1402لە نێو 18تیمدا دەبنەوە قارەمان لە جامی ئاوایی دەگاگا سەربەشارستانی سەوڵاوا و دیسان هەر له ساڵی 1402دەبنەوە قارەمان لە نێو 16تیمدا، و هەر لەو ساڵەدا هەمدیسان لە بەینی 20تیمدا دەبنەوە قارەمان لەبەشی یاریزانانی تازەلاو[نونهالان، با مربیگری اردشیر یونسی]و هەروەها لە نێو 22تیمدا دیسان دەبنەوە قارەمان و له ساڵی 1403 تیمی لاوانی له بەینی 16تیمدا دیسان دەبنەوە قارەمان لە شاری کانی دینار[تیم نوجوانان با مربیگری اردشیر یونسی]وهەروەها لەجامی کۆماسیدا[1403] بەبەشداری 36تیم دەبنە چوارەم و دواتر هەرلەو ساڵەدا له سەوڵاوا بەبه شداری 18تیم دەبنەوەقارەمان وهتد.
بە ڕوانین بەم کارنامەی پڕ له شانازی ورزشیەی ئاوایی نسڵدا بۆمان دەردەکەوێ کە لاوانی خوێنگەرمی ئەو ئاواییە چەندە خولیای وەرزش بوونە و ئەو بیرۆکەی وەرزشدۆستیه چەندە تەشەنەی سەندبێ لە نێو ئەو کۆمەڵگادا.
یەکێ لە ئاواتەکانی خوالێخۆشبوو کاک تەیوب یوونسی و سەرجەم وەرزشوانای ئەو ئاواییە بوونی مەیدان و شوێنیکی پۆختە بۆ یاری کردن بوو کە بەختەوەرانە لەساڵەکانی 90بووە خاوەن مەیدانێکی خاکی فووتباڵ کە دوواتر لە ساڵی 1401 چەمەنی دەسکردیشی بۆ ساز کرا و کاک ئەردەشیر یوونسی کوڕی کاک تەیووب یوونسی پاش گرتنی بڕوانامەی داوەری پلەی D ئاسیا [درجەی مربیگری dآسیا] بە فەرمی لەو شوێنەدا دەستی بە ڕاهێنانی لاوان وتازەلاوانی ئاوایی نسڵ کرد و ڕۆژ له دوای ڕۆژ تا بە ئەمڕۆکەش شاهێدی گەشە و پەروەردەی هزری وەرزشی زۆرترین لەو ئاواییەدا و بە مەبەستی ڕێزگرتن ویادێک لە وەرزشوانێکی نموونەی ناوچەکە تیمێکی تایبەت بە ناوی تیمی شەهیدیوونسی ئەمڕۆژانە ناوبانگی خۆی دەرکردووە و بەڕۆژانە له سالۆن و شوێنە جیاجیاکانی شارستان خەریکی چالاکی وەرزشی و پەروەردە و ڕاهێنانی زۆرتری لاوانی وڵاتن.
هیوامان سەرکەوتنی زۆرتری لاوانی ورزشوانی وڵاتە.
ئافەرین بۆ بیری بەرزتان قارەمانانی وەتەن
کەڵ بژێن و شاد بمێنن شۆڕە لاوانی وەتەن
ئێوە ڕەنگی سووری ئاڵای ئێفتخارن بێ گۆمان
پاڵەوانن هەر هەمووتان یاریزانانی وەتەن
تۆپی ژێر پێ ئێوە وەک چەقڵە لە چاوی دۆژمنان
با سەری زاڵم ببێتە تۆپی مەیدانی وەتەن
سەربڵێندی خاکی من لاوانی ئازاوشێردڵن
خیرەتی دڵ ئێوەیه لابەر خەم وژانی وەتەن
ئێوە بەوری بێشەڵانی وەرزشن، تافی حەزن
دەست لەدەست یەک تێبکۆشن، ببنە قۆربانی وەتەن
هێزی بڕوای ئێوەیه دەسمێ قەڵای بەردینی خەم
داڕمانی بیری ئێوە یانێ ڕووخانی وەتەن
قەت مەهێڵن باخی ئاواتی دەروونتان زەردببێ
تێبکۆشن بێ وچان، سەرکەوتنە، مانی وەتەن
ڕەنجی ئێوە ڕەنگی دووکەڵ لەم وڵاتا کەم دەکا
ئێوە نەورۆزێ دووبارەن پاشی زستانی وەتەن
لێدە چەپڵە با دڵی بێوەر بە گۆڵتان شاد ببێ
سەرفرازی وشەوقی ئێوەیانێ شادمانی وەتەن
وەک مەداڵێ هەرلە گەردەن ئەم وڵاتا دەرکەون
سەرکەون، هەر پایداربن، قارەمانانی وەتەن.
بێوەر
سەرچاوەکان: وتووێژێ لەگەڵ بنەماڵەی کاک تەیۆب یوونسی و هاوڕێیانی وهەروەها وتووێژ لەگەڵ پۆلێک لەوەرزشوانانی ئاوایی نسڵ.
