فرمێسک شادی لە چاو "کانیوا" ئەتکێ
گەڵای"پەڵکەکانی چەم"پیر دێنەسەما
کۆترەکانی سەر پیرە"تایلەکەی میرحەج"بە گمەگم ڕوو لە کۆنە"هەوار"دەکەن
"حەشۆڵێ"بەرگی بەهاری ئەپۆشێ و
چووزە ڕێواسی"هەڵوێلان" باڵادەکا
"کانی سێف"چاوی ڕوونتر و
"میامەران" بانگەوازی شادی دەکا و
"کۆڕەمیانە" دەس لە دەست "کانی مشتەرەک"
بە گوێی دڵ گوێبیستی دەبن.
"بێوەر"
ئاوایی نسڵ لە چەمی شامیان سەر بەشارستانی سەوڵاوا لە داوێنی کوڕەمیانە و لە بەرانبەری کۆساڵان هەڵکەوتووە و لە کۆنەوە تا بە ئەمڕۆ مەکۆیەک بووە بۆ شانازی.
پێشتر چەند لاپەڕەیەکی ڕۆژانمان بە ناساندنی چەند کەسایەتیەکی خۆشناوی ئەم ئاواییە ڕازاندەوە و دیسان دەمانەوێ لاوێکی تری ئەم ئاواییەتان پێ بناسێنین کە تەژیە لە دەنگخۆشی و دەنگی لاوێنەری دڵەکان بووە و ڕەنگی دەنگی بڕیوەتە باڵای قورئانی پیرۆز و وەک قارییەکی نەتەوەیی و نێونەتەوەیی نێوبانگی دەرکردووە و ئەویش کەسێک نیە بێژگەلە قاری کاک ئەردەڵان یوونسی.
قاری کاک ئەردەڵان یوونسی کوڕی خوالێخۆشبوو کاک تەیۆب و خاتوون پڕشنگ له 28ی پۆشپەڕی 1369ی کۆچی هەتاوی لە یەکێ لە ئاواییەکانی چەمی شامیان له داوێنی کوڕەمیانە له ئاوایی هەمیشەسەربەرزی نسڵ سەر بە شارستانی سەوڵاوا چاوی بە ژیان هەڵێناوە.
باوکیان یەکێ لەو کەسایەتیه خۆشناوی ناوچەکەیە کە بناغەی وەرزشی لە ئاوایی نسڵدا داناوە و هەردەم هاووڵاتیانی هان داوە کە وەرزشوان بن و یەکێ بووە لەو کەسانەی کە نەخشێکی گەورەی بووە لە پەرەپێدانی وەرزش لە زێدەکەیدا کە بەداخەوە لە ساڵی 1376 کۆچی دووایی دەکات و بەمجۆرە ڕۆژگاریش هەر له تەمەنی منداڵیدا بەرگی هەتیوی بەباڵای ئەردەڵانی خاوەن بەهرەدا دەدوورێنێ.
وەک وتمان لە پۆلی یەکەمی سەرەتایی دەبێ کە باوکی ئازیزی لە دەست ئەدا و هەر لەوتەمەنەدا بۆ فێربوونی قورئانی پیرۆز دەچێتە خزمەت خوالێخۆشبووان مەلامۆختار فەرهادی و مەلا تەیووبی نسڵ و بەره بەرە فێری ڕووخوانی قورئانی پیرۆز دەبێ و پاش کۆچی دووایی مەلا مۆختار دزڵی[بەهۆی خنکان لە گۆماوێکدا]، ئەردەڵان واز لە فێربوون ناهێنێ و نەوار کاسێتێک بەناوی نەوار"قەسار ئەلسور"کە شریتێک بووە بە دەنگی قاری بەناوبانگ عەبدۆلباست چنگ خۆی دەخات و لەو ڕێگاوە دەست دەکات بە لاسایی کردنەوە و شێوازی گوتنەوەی شێخ عەبدۆلباست و وەک خۆیان ئەڵێن ڕەنگە هەر سوورەتێکی قورئانم سەدان کەڕەت دووپاتکردووێتەوە و بە سەوتەوە خوێندبێتەوە و بۆ ئەوی شارەزاتربم دەستم به ڕاهێنانی زۆرتر کردووە.
کاک ئەردەڵان خوێندنەکانی سەرەتایی خۆی هەر له زێدەکەی خوێدا تێپەڕ کردووە و بۆ خوێندنی ناوەندی ڕوو ئەکاتە ئاوایی گۆشخانی و دوواتر پاش ناوەندیەکەی لە شاری سەوڵاوا درێژە پێئەدا و لەو ماوەیەیدا کە قوتابی قوتابخانەکانی ئاوایی گۆشخانی بووە بەچاوبڕی له بانگوێژە هاوڕێیەکانی هەوڵی داوە فێری بانگوێژی بە شێوەی تایبەت ببێ و دەنگی لە مەنارەی مزگەوتەکانی ئاوایی دڵی خەڵکی لاواندبێتەوە.
پاشان لە کێبڕکیە قورئانیەکان بەشدار دەبێ و بۆ یەکەم جار مەقامی دووهەمی شارستانی ئەهێنێ بەڵام واز ناهێنێ و بەخۆی بەڵێن ئەدا کە ئەبێ ڕۆژێک ببێتە ئەوەڵ و تا ئەو پلەی یەکەمە بەدەست نەهێنێ کۆڵ نەدات
بۆیە دەست دەکا بە ڕاهێنانی زۆر وزۆرتر بەجۆرێ کە لە کاتی شوانیدا هەر خەریکی تەمرین بووە و لە کاتی ئاودێران و کاروباری تری ژیانیدا هەر خەریکی تەمرین دەبێ تاکوو بە ئاواتەکەی دەگەیێ و مەقامی سەرەکی شارستانیشی پێ دەبەخشیێ و دوواتر لە پارێزگایشدا مەقامی یەکەمی ئۆستانیش ئەهێنێ و پاشان لە بانگوێژی و لە خوێندنەوەدا دووبارە پلەی سەرەکی ئەهێنێ و بە شێوەی11جۆر بانگدان بە شێوازی تایبەت و شارەزا و حێرفەیی فێر ئەبێ و ڕوو ئەکاتە شاری مەشهەدبۆ موسابقاتی قورئانی و دوواتر بەشداری مۆسابقاتی تایبەتی ئەوقافی مەریوان دەبێ و سەردەکەوێ.
لەبیرەوەریەکانی کاک ئەردەڵان ئەوەیە کە لە بەرکەم دەسەڵاتی ونەبوونی کەرەستەی زەبت کردن و بەڵەنگۆ ومیکروفوون و...ژنێکی خزمیان بەناوی خاتوون شەتاو واکمەنێکی پێ دەبەخشێ [واکمەن جۆرە زەبتێکی شریت خۆری کۆنی بچووکە]و هەموو کاتێ قورئانی پێ گوێ داوە و تەلاوەتی سوورەتەکانی پێ فێر بووە و دوواتر بە پارەی کرێکاری گووشیێەک دەکڕێ و دەست دەکا بە ڕاهێنانی زۆرتر لەبابەتە قورئانیەکان.
و پاش هەوڵێکی زۆر بەرەبەرە فیری مەقاماتی قورئان دەبێ[مەقامەکانی سەبا، نەهاوەند، عەجم، بەیات، حیجاز، سەگاە، رست، کورد و...] و تەجوید و سەوت و لەحن بە شێوەی تایبەت بەبێ ئەوەی کە ئۆستادێکی ببێ فێر ئەبێ و 15بەش و جوزئی قورئان لە بەردەکا وبەتایبەت تەواوی تەلاوەتەکانی ئۆستاد عەبدولباست دەق بەدەق و ئایەت بە ئایەت لە بەردەکات.
دواتر بەشداری لە کێبەڕکێ نەتەوەییەکانی قورئانی دەبێت بە بەشداری زیاتر لە 50 وڵاتی تر، و، له بەشی تەلاوەت بە شێوەی دەنگی شێخ عەبدۆلباست ئەبێتە جوزئی دەنەفەری ئەوەڵی سەرکەوتووان لە دنیا.
دوواتر لە شاری سەوڵاوا ودێهاتەکانی دەوروبەردا پۆلی ڕاهێنانی قورئان دادەمزرێنێ و دەست بەچالاکی چڕوپڕی قورئان دەکات و لهو ڕێگایەدا خاوەن سەدان سپاسنامەی تایبەتیە لە لایەن لایەنە جۆراوجۆرەکان.
ساڵی 1389 پێ دەنێتە زانکۆی ڕازی لەکرمانشان و لە ڕشتەی ئەندازیاری کشت وکاڵ و گیاپزشکی سەردەکەوێ و
دوواتر وەک خۆیان دەڵێن لە ئازموونێکێ ئستخدامیدا بەشدار دەبێ و سەردەکەوێ لە بەشی مۆرەبی پەروەرشی قورئان و وەرزش بەڵام بە هۆکارگەلێک ڕەد دەبێتەوە، بۆیە ئەویش وەک زۆربەی هاووڵاتیانی تری بەرگی کارێکی ئازاد لە شارەکەیدا دەپۆشێ و بەتەمایە ببێ بە حافزی گشتی قورئانی پیرۆز ۆ ئێستەش هەربەردەوامە لەچالاکی و جیا لەتەلاوەتەکانی شێخ عەبدۆلباست خەریکی لە بەر کردنی تەلاوەتەکانی ئۆستادشەحات ئەنوەر و ئۆستادانی دیکەی وەکوو مستەفا ئیسماعیل و "منشاوی و مشاری راشدالعفاسی و
غلوش و هەروەها بانگی نوێژەکان وەکوو
اذان مکه،اذان انتظار روح الله کاظم زاده،
حسینعلی شریف، محمدحسین ابوزید، حسین کرمی، مرتضی فاطمی، عباس سلیمی، محمدحسین سعیدیان،محمودشحات انور "و کەسانی تره.
کاک ئەردەڵان لە ساڵی 1396 له پادگانەکانی عەجەبشێر و ئیسفەهان و دوواتر ئەرتهشی مەریوان جلی سەربازی لە بەر کردووە و دوواتر لە ساڵی 1397ک.ە ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە و خاوەن تاقانە کچێکە.
ئەم بەڕێزە جیا لە چالاکی قۆرئانی وەک وەرزشوانێکی لێهاتوو خاوەن مەداڵی تایبەتە و درێژە پێدەری ڕێبازی باوکیانن.
سەرچاوەکان:وتووێژ و دانیشتنی نووسەر لەگەڵ کاک ئەردەڵان یوونسی
ساسان مۆنفەرێد[بێوەر]
