مامۆستا نالی ده‌فه‌رموون:
«شکاری وه‌حشیـان بــه‌س ده‌سته‌مـۆ کـه‌ن
نه‌وه‌ک به‌ر بێ شــــکاری خـــانــه‌زاتـان»
فارس وتنی: «چراغی که به خانه رواست به مسجد حرام است» په‌ندی پێشینیانی مه‌لا غه‌فووری ده‌بباغی:
بیستوومه له زۆر خاوه‌ن عه‌قڵ و فام

تا ماڵ بیهه‌وێ به مزگه‌وت حه‌رام
سه‌رده‌مانی به‌خۆداچوونه‌وه و ئه‌رک و نیشتمان و خۆت و ده‌ره‌وازی خۆناسین وئاوابوونی گرفته‌کانی سه‌رده‌مانی ئیبراهیمی یوونسی و موحه‌مه‌دی قازی و یاشار که‌ماڵ و کوردان پارسی گویی به وته‌ی مامۆستا هه‌ژاری نه‌مر کوردزمانی فارسی خوێنی عه‌ره‌بی نووس به سه‌رهاتووه و پانتای به‌رینی کۆسپ و له‌مپه‌ره‌کانی زمانی کوردی له داکشاندایه و پێم وانه‌بێ ئیتر جێی هه‌بێ من به حه‌مه‌دۆکی خۆم بڵێم «ئینجی مه‌مه‌د» و به زارا ئه‌وینی شوانه‌که‌ی موحه‌مه‌دی قازی بڵێم «زارا عشق چوپان.»
ئه‌مه به مانایی ده‌مارگرژیی چه‌قبه‌ستوانه نییه و ئه‌رکه ئه‌بێ ئه‌م شێوازه چوونه نێو بچکۆله‌کردنه‌وه‌ی خۆت و قه‌به‌کردنه‌وه‌ی ئه‌وی دیکه به‌ره‌و ده‌ربازبوون ببه‌ین و باسی گۆڕینی ده‌وران بکه‌ین، بۆ نموونه ئه‌بوو عه‌لی سینا یه‌ک وشه فارسی نه‌نووسیه و به زمانی زانستی ئیسلامی ئه‌و سه‌رده‌مه که عه‌ربی بووه به‌رهه‌مه‌کانی داهێناوه. پێی ناوێ به زمانی شیکاری کۆمه‌ڵناسانه هه‌ڵی سه‌نگێنین و توێکارێ بۆ بکه‌یین. بانه‌یی وته‌نی: «ئه‌بێ بده‌یت له بنی کووله‌که.» ئه‌مه به‌م هۆوه ده‌ڵێم: کاتێ کتێبی «خاطرات یک مترجم»ی موحه‌مه‌دی قازی و ڕۆمانه‌کانی «گۆڕستانی غه‌ریبان ،دلداده‌ها وخوش آمدی» ئیبراهیمی یوونسیم ده‌خوێنده‌وه وه‌ک ئه‌وه وابوو له پشت ملمه‌وه تیکه‌نان بهێنمه‌وه بۆ ده‌مم.هه‌رچه‌ند پاساو بۆ كاره‌كانی به‌ڕێز یوونسی هه‌یه. من له شارۆچکه‌ی ساحێبی سه‌ر به سه‌قز دانیشتووم و مه‌حه‌مه‌دی قازی له تارانه‌وه باسی گوندی چاخلوو و یه‌که‌م وانه‌ی خوێندنی له مزگه‌وتی چاخلووی پاڵ ساحێب ده‌کات. ئیبراهیمی یوونسی له سڵێمان به‌گه‌وه ده‌چێته نێو چاوه‌خانویه‌ک له تاران و دوایی به هه‌موو کون و که‌له‌به‌ره‌کانی بانه‌دا ده‌مانهێنێ و ده‌مان بات و ئه‌بێ باوه‌گه‌ورم وته‌نی: «بێژم ئه‌رێ سوغان چه‌س باوک و براکه‌م؟»
ئیتر شکاری خانه‌زا پێویسته و باشتر وایه پێنووس به‌ده‌ستان به زمانی زگماگی بنووسن و که‌سانی شاره‌زا وه‌ریبگێڕنه‌وه سه‌ر زمانی ئیداری و دراوسێ.
ئێوه ڕاتان چییه؟