ژمارەی بریندارانی تەقینەوەکەی بەندەری شەهید ڕەجایی بەندەر عەباس لە باشووری ئێران بەرز بووەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەندەری شەهید ڕەجایی، بەندەر عەباس لە باشووری ئێران ڕوویدا و بەو هۆیەوە ژمارەیەکی زۆر خەڵک گیانیان له دهسدا و بریندار بوون.
بە گوێرەی هەواڵەکان تا ئێستا گیان لەدەستدانی چوار کەس پشتڕاست بووەتەوە و بریندارانیش گەیشتووەتە 516 کەس.
چەندین سهذیاره و بینایەکی ئیداری خەساری بەرکەوتووە. ئاگرێکی بەهێز کەوتەوە کە ئاگرکوژێنەوەکان سەرقاڵی کوژاندنەوە و هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی قەیران و فریاکەوتنیش دۆخەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە.
برینداران بە ئامبۆلانس و کۆپتەر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی بەندەر عەباس و شارەکانی دەوروبەری.
تەقینەوەکە هی هوماری نەوت و سووتەمەنی نەبوو بەو جۆرەی کە لە سەرەتا گومان دەکرا. کانتینێرێکی ماکی کیمیایی تەقیەوە لەو شوێنەی کە کانتیرەکان کەڵەکە دەکرێن تاکوو لە سەر لۆری بگواسترێتەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی پارێزگای فارس ڕایگەیاند: 4 باسی ئەمبولانس و 2 هێلیکۆپتەر و 2 ئەمبولانس لە فارسەوە ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون.
غولامی ئاماژەی بەوەدا کە سەرجەم ناوەندەکانی فریاگوزاری لە فارس لە ئامادەباشیدان بۆ یارمەتیدانی قوربانیانی ئەم ڕووداوە کارناسان و بەرپرسی گۆمرۆکی بەندەر عەباس لە لێدوانێکدا بۆ تەلەفزیۆنی تاران وتی: هەڵگرتنی ماکی کیمیایی لە کانتینر لەو بەندەرە کە پلەی گەرمای زۆر بەرزە مەترسیدارە و پێشتریش بە بەرپرسانی ئەو بەشە هۆشداریی دربوو کە دەبێ ڕچاوی خاڵە پێویستەکان بکەن. وتیشی: کانتینری هەڵگری مادەی کیمیایی تەقیوەتەوە.