
دوکتور بەیان عەزیزی و کاک ڕەزا عەلیپوور، دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری-ئەدەبی کاڵ و خەڵاتی پەیوەندیداری. ئەم ژن و مێردە خۆیان نووسەر و هۆنەرن و باش ئاگاداری گرنگی زمان و ئەدەب و فەرهەنگن، هەر بۆیە ساڵانێکە لێکۆڵینەوە لەم بوارەدا دەکەن و بەرهەم دروست دەکەن و گەنجانی ئارەزومەندی ئەدەب و ڕۆشنبیری پەروەردە دەکەن.
من نازانم هەوڵ و ماندووبوونێ کە چووە بۆ ئەنجامدانی ئەم ڕووداووە چەند کاتژمێری تێپەر کردووە، بەڵام دڵنیام کە لانی کەم چەندین مانگی کات بەسەرچووە و زۆر کەسانی زانا و خەمخۆری پێوە ماندوو بوون. لە راستیدا پێم خۆش بوو ئەم هەوڵە ببینم و حەزم دەکرد لێرەدا باسی بکەم، بەڵام زەریا لەناو پەرداخێکدا جێی نابێتەوە. بۆیە تەنیا ئاماژە بە چەند خالێ دەکەم کە وەک میوانێک لەم بۆنەیەدا سەرنجی ڕاکێشام.
1) گرنگترین خاڵ بەڕای من دادپەروەری و هاوسۆزی و یەکڕیزی بوو، کە لە قسەی ڕێکخەران و وتاردەران و دادوەرەکانی ئەم چالاکییەدا ڕەنگدانەوەی هەبوو. لە لێکۆڵینەوە لە بەرهەمەکان لە نێوان زاراوە جیاوازەکانی زمانی کوردی (سۆرانی، گۆرانی، کرمانجی و ...)، دادپەروەری بەدی دەکرا، و ئەو بەشانە بە جیا لێکۆڵینەوەیان بۆ دەکرا، دەرفەتەکانیش بۆ بەشداربووان یەکسان بوون.
2) بەشداری ژن و پیاو لەم ڕووداوە هاوتا بوو، ئەمەش لە سەرەتاوە کە کە ژنێک و پیاوێک رێکیانخست دیار بوو، تا دەگاتە وتاردەر و دادوەرەکان و ڕێزلێگیراوەکان و میوانەکان. هەردوو شان بە شان و بە هاوسۆزی ڕێزیان لە زمانی دایکوباوکی و میرات و گەنجینەی فەرهەنگی خۆیان گرت.
3) ئەوەی کە ڕووداوێکی ناحکومی بەو شێوەیە باش و بە کەمترین کەموکوڕی بەڕێوەچوو، بە لەبەرچاوگرتنی ئاست و توانی ئابوری و مرۆیی و ئەزموون، نموونەی پەندە بەناوبانگەکەی «ئەگەر بتەوێت دەیکەی» بوو و پێمان دەڵێت کە باشترە بۆ پشتگیری و پێشخستنی زمان و فەرهەنگ و نیشتمان متمانە و باوەرمان بێ بەخۆمان و بەجۆرێک بین کە خواست و ئیرادەمان بە سەر سنوورەکان و گێچەلەکانا زاڵ بێت.
4) بەکارهێنانی زانستگاییەکان بە پسپۆڕی جیاواز لە زمانەوانی و کۆمەڵناسی و دەروونناسی و فەلسەفەدا دەوڵەمەندی ئەم ڕووداوەی زیاتر کرد و ڕێگەی دا پرسی ئەدەب و ڕۆشنبیری لە ڕوانگەهایێکی جیاوازەوە بکۆڵرێتەوە و هەروەها زیان و گێچەل و دەرفەتەکانی داهاتوو باشتر ڕوون بکرێتەوە.
5) پێدانی دەرفەت لە دامودەزگا حکومییەکان بۆ ئەو جۆرە ڕووداوانە کارێکی باش و شایەنە کە هاوسۆزی نێوان خەڵک و حکومەت زیاد دەکات و بەشدار دەبێت لە پێشکەوتنی هەمەلایەنەی وڵات. کورد بەشێکی دانەبڕاوە و یەکێکە لە پایە و بناغەکانی ئێرانی خۆشەویستمان و بوونی زیاتری لە گۆڕەپانە جۆراوجۆرەکانی زانستی، فەرهەنگی، سیاسی، ئابووری، ئەدەبیدا دەتوانێت بەڵێنی داهاتوویەکی باشتر و بەرهەمدارتر بۆ وڵات بدات.
ئەم جۆرە کۆبوونەوانە زۆر بەنرخن و ئەنجامدانی ئەم بۆنەیە کە یەکەم چالاکیی بوو لە جۆری خۆیدا، زۆر ئومێدبەخشە. بەهیوای ئەوەی کە کال لە ڕووداوەکانی داهاتوویدا پێگەیشتووتریش بێت و رۆژ دوای رۆژ لە قۆناغەکەیدا شایستەتر و سەرکەوتووتر لە پێشوو بێت.
هەتاهەتایە، بژی کوردستان و ئێرانی سەرفەراز