پەژارە و مەینەتی و لێقەوماوی خەڵکی شارە دێرینەکەی سەقز لە بوارە جۆراوجۆرەکانەوە(ئابووری، کەلتوری، وەرزشی و...) لە ماوەی چەن ساڵی ڕابردودا ئەوەندە زۆر بووە کە ئۆقرەی لە ئەژنۆمان بڕیووە...!
ئەگەر چی ئەم پەژارانە هەر بەردەوام لەگەڵ مەرگی رۆژانەمانا ژیان تێپەرئەکەن! بەڵام سەرکەوتنی دووبارە و چەن بارەیی پاڵەوانی زۆرانی ئازادی شارەکەمان کاکە مۆبینی عەزیمی لە کێبەرکێکانی زۆرانی نەتەوایەتی و نێونەتوایەتی توانیەتی بۆ چڕکە ساتێک دڵی بەشێکی زۆر لەم خەڵکە نەحەساوە شاد کات.
ئێستا کە هەموو نەتەوەکانی ئێران بەتایبەت مازنیەکانیش لە بەرانبەر مۆبینی عەزیمی لە سەقزەوە چۆکیان داداوە، کاتی ئەوە گەیشتوە لە کۆمەڵگای سەقز و پارێزگای کوردستانیشدا باوەر بکەین کە مۆبین کەڵە پاڵەوانی کورد ئەتوانێت ڕچەشکێنی پاڵەوانی و گەورەیی بەشێکی زۆر لە لاوانی ئەم گەلە لە بواری وەرزشی و هەڵسوکەوتەکانی دیکەی کۆمەڵگا بێت.
بە باوەری زۆربەی پسپۆرانی وەرزشی، مۆبین هەروا کە لە کێبەرکێکانی ئاسیا و جیهان پلەی یەکەمی بە دس هێنا ئەتوانێت لە کێبەرکێکانی گەورەساڵانی جیهانی و ئۆلەمپیکیشدا سەرکەوتوو بێت...
ئەمە نارەخسێت مەگەر گەلی کورد و وەرزشوانانی زۆرانی شاری سەقز واز لە دووبەرەکەیی بێنن و بە تەواوی و یەکگڕتویی پاڵپشتی ئەم پاڵەوانە و پاڵەوانەکانی داهاتوو بن و چی دی ئیجازە نەدەن نەێاران و ناحەزانی ئەم گەلە بەرد لە سەر رێگەی مۆبین و مۆبینەکانی دیکە دانێن.
* فەرهەنگی دانیشتووی شاری سەقز