rojanpress.ir | بەلەمێكی كۆچبەران لە دەریای ئیژە نوقم بوو

بەلەمێكی كۆچبەران لە دەریای ئیژە نوقم بوو

بەلەمێكی كۆچبەران لە كەناراوەكانی یەكێك لە دورگەكانی یۆنان، ژێر ئاو كەوت و نوقم بوو. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانی، چەند كۆچبەر له‌م رووداوه‌دا خنكاون.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی هێزی كەناراوی یۆنان، بەلەمێك كە ۶۰ كۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو، لە توركیاوە بەرەو یۆنان دەهات و لەكاتی تێپەڕبوونی لەنزیك كەناراوەكانی دوورگەی لیسبۆس لە دەریای ئیژە، بەهۆی خراپی رەوشی كەشوهەواوە، خۆی بە ناوچەیەكی شاخاویدا كێشا و بەو هۆیەوە نوقم بوو.
هێزی كەناراوی یۆنان ئاماژەی بەوە كردووە، دوای رووداوەكە، تیمەكانیان بەهانای كۆچبەرەكانەوە چوون و ۵۷ كۆچبەر رزگاركران، بەڵام دوو كۆچبەر بە خنكاوی دۆزرانەوە. چارەنووسی كۆچبەرێكی دیكەش نادیارە.
تائێستا دەسەڵاتدارانی یۆنان ناسنامەی كۆچبەرەكانی ئاشكرا نەكردووە.
ساڵانه سەدان کۆچبەر که زۆربەیان کورد و ئەفغانستانین لەڕێگای کۆچی نائاساییەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا له گێژاوی دەرای ئیژه گیانیان لەدەست ئەدەن.
11 بهمن 1402, 17:35
بازگشت