rojanpress.ir | رەغد سەدام حسێن بە حەوت ساڵ زیندان سزادرا

رەغد سەدام حسێن بە حەوت ساڵ زیندان سزادرا

دادگایەكی عیراقی، «رەغد»ی كچی سەدام حسێن، سەرۆكی حزبی بەعسی بە حەوت ساڵ زیندانیكردن سزادا.
دادگای تاوانەكانی كەرخ، ئەمڕۆ یەكشەممە، بەبێ ئامادەبوونی خۆی رەغد-ی بە حەوت ساڵ زیندانیكردن سزادا.
به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانی ماڵپه‌ره‌کانی عیراق بڵاویان کردوه‌ته‌وه لە سزاكەی دادگادا، رەغد تۆمەتبار كراوە بەوەی لە ساڵی 2021 دا لەچاوپێكەوتنە تەلەڤزیۆنییەكانیدا بانگەشەی بۆ گەڕانەوەی حزبی بەعس كردووە.
دوای ڕووخانی رژێمی بەعس، رەغد كچی گەورەی سەدام حسێن لەگەڵ منداڵەكانی لە ئوردن نیشتەجێیە.
30 مهر 1402, 20:20
بازگشت