وریا غەفووری کاپیتانی پێشووی تیمی ئێستێقلال لە ستۆریەکدا لە ئینستاگرام رایگەیاند کە ماڵاوایی لە فووتباڵ دەکات.
وریا لە ئێستۆریەکەیدا نووسیوەتی:
سڵاو بۆ خەڵکی خۆشەویست
نەمدەویست لەم بار و دۆخەدا بڕۆم بۆ یاریگە، بەڵام ویستم له دەرفەتی دێربیی و یاریی دوو تیمی هاوشاریی کەڵک وەربگرم بۆ ماڵاوایی لە فووتباڵ و لایەنگرانی خۆشەویستی تیمی ئێستێقلال و بەم بۆنەوە بەیانی ئەڕۆم بۆ یاریگە.
خۆم بە بهختهوهر دەزانم کە لە نێوان لایەنگران و فووتباڵدۆستانی تیمی ئێستێقلال و تیمی رەقیب (پێرسپۆلیس) کە تەواوی سامانی وەرزشن و وەرزشکار هی ئەوانە بهشدار ئهبم و وەکوو یەک یاریکەری کاردان ماڵاوایی بکەم.