rojanpress.ir | کتێبی "ناسیۆنالیزم؛ حکومەت و شناس لە جیهانی عەرەبیدا» بڵاوکرایەوە

کتێبی "ناسیۆنالیزم؛ حکومەت و شناس لە جیهانی عەرەبیدا» بڵاوکرایەوە

ڕۆژان‌پرێس: کتێبی "ناسیۆنالیزم؛ حکومەت و شناس لە جیهانی عەرەبیدا» نوێترین بەرهەمی نووسەر و لێکۆڵەری کورد لوقمان قەنبه‌ری بڵاوکرایەوە.
ئاشنا بوونی ڕۆشنبیرانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بە مۆدێرنیتی ڕۆژئاوا و کاریگەری حاشاهەڵنەگری مەسیحییە عەرەبەکانی دانیشتووی خاکی ئیمپراتۆریەت لە هۆکارە سەرەکییەکانی سەرهەڵدان و بەرەوپێشبردنی ناسیۆنالیزمی عەرەبی لە کۆتایی سەدەی نۆزدەهەمدا بوون؛ بەڵام قۆناغێکی گرنگی دیکەی گەشەی ناسیۆنالیزمی عەرەبی کۆتایی هاتنی شەڕی جیهانی یەکەم و داڕمانی خەلافەتی عوسمانی بوو، دواتر سەرهەڵدانی دژە بزووتنەوە کۆلۆنیالیەکان و دواجار پێکهێنانی حکومەتی "وێستفالی" لە ناوچەکەدا.
لە ڕاستیدا، لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم، کۆمەڵگا عەرەبییەکان لە نێوان "ناسیۆنالیزمی عەرەبی/ پان عەرەبیزم" بە سروشتێکی زمانەوانی و نەتەوەیی، "پان ئیسلامیزم" بە سروشتێکی ئایینی و لە کۆتاییدا "ناسیۆنالیزمی خاکی" بە سروشتی خاکی و پێکهاتەیەکی سیاسی مۆدێرن.
ئەم سێ ڕێبازە لەگەڵ ئایدۆلۆژیاکانی وەک عەلمانیزم، لیبرالیزم و سۆسیالیزم، بوونەتە ڕەوتی گەورەی ڕکابەری و دژ بەیەک لە جیهانی عەرەبیدا تا ئەمڕۆ.
لەم ڕووەوە و بە گشتی ئەم کتێبەی ئێستا بە ڕوانگەیەکی مێژوویی- شیکارییەوە هەوڵ دەدات لە سروشتی بیناسازیی دەوڵەت و کۆئۆردینیاتی شوناسە نەتەوەیی و ئایینییەکان لەم کۆمەڵگایانەدا بکۆڵێتەوە، لە هەمان کاتدا مامەڵە لەگەڵ بناغە مێژوویی و فیکرییەکانی هۆشیاری نەتەوەیی دەکات و ناسیۆنالیزم لە نێو کۆمەڵگا عەرەبییەکان.
ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی هەزارەی ئەندێشەی سێیەم/ تاران 1402
به‌ڕێز لوقمان ڤەنبه‌ری دانیشتووی قەسری شیرین لە پارێزگای کرماشانە و دوکتۆر لە بوواری علوومی سیاسیە و تا ئێستا بابەتگەلێکی زۆری لە چاپەمەنیەکانی کوردستان، لەوان ڕۆژان بڵاو کراوەتەوە.
31 اردیبهشت 1402, 17:25
بازگشت