حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، لەماوەی چەند رۆژی داهاتودا هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە، لەئێستاشدا سۆمۆ سەرقاڵی رێکەوتنە لەگەڵ کۆمپانیاکانی کڕیاری نەوت.
به گوێرهی ههواڵێ که خهندان بڵاوی کردووهتهوه حەیان عەبدولغەنی لە لێدوانێکدا بەئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی راگەیاند، «حکومەتی ناوەند گەیشتە قۆناغی کۆتایی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ هەولێر سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە».
ناوبراو وتویهتی: «کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) کە سەرپەرشتی پڕۆسەی وەرگرتن و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەکات، ئێستا لە پرۆسەی واژۆکردنی گرێبەستدایە لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە کە نەوت دەکڕن».
ئاماژەی بەوەشکرد، لەچەند رۆژی داهاتودا دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەفەرمی رادەگەیەندرێت.
رۆژی 4ی ئەم مانگە، (15ی خاکهلێوه)دوای هەفتەیەک گفتوگۆ، هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق گەیشتنە رێککەوتن و نوسراوی رێککەوتنەکەش لەنێوان هەردولا واژۆکرا.
رێککهوتنی ههرێمی کوردستان و بهغدا لهبارهی نهوت لهکاتێکدایه له 25ی ئازاری ئهمساڵهوه ههناردهی نهوتی ههرێم له رێگهی بهندهری جهیهانهوه راگیراوه، ئهوهش دوای بڕیاری دادگای نێوبژیوانی نێودهڵهتی دێت که له بهرژهوهندی حکومهتی عێراق بڕیاریدا.
دوێنێش رۆژنامەی شەرق الاوسەت لە زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، لە دوای راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم نزیکەی 850 ملیۆن دۆلار زیان بەر ئابوری هەرێمەکە کەوتوە، بەردەوامبونی ئەم دۆخە هەرێم لە «ئیفلاسبون نزیکدەبێتەوە و قاسەکانی بەتاڵ دەبن».
هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ماوەی یەک مانگە ڕاگیراوە هێشتا تەم و مژاویە.