جمعه، 31 فروردین 1403
روژان پرس » کوردی » کتێبی "ئاسیاوانی" چاپ و بڵاو بووەوە

پیشە کۆنەکانی شاری سنە

کتێبی "ئاسیاوانی" چاپ و بڵاو بووەوە

0
کد خبر: 742

کتێبی "ئاسیاوانی" چاپ و بڵاو بووەوە

زەمانی سازکردنی ئاسیاو ئەگەڕێتەوە بۆ دەورانێ کە مرۆڤ، لە قەراخ چۆمەکاندا ئاواییەکانی پێک هێنا و تێیدا ژیا و هاوکات دەستی بە وەرزێری کرد. پێشتر لەوەیش بە دەساس (هارە)، نیازەکانی خۆی بەراوەردە کردووە.
لە شەشەمین هەنگاوی کۆکردنەوەی پیشە کۆنەکانی شاری سنەدا، ئەم جارە نۆرە گەیشتە ئاسیاوانی و بەرگی شەشەم لەم زنجیرە کتێبانە لە ژێر ناوی ئاسیاوانی و بە لێکۆڵینەوەی فەرەیدوون حسەین‌پەناهی کەوتە بەردەستی خوێنەران.
ئاش، لە کوردیدا. لە بناغەی "ئاس"، لە ئاوێستادا بە مانای بەردە. وشەی ئاسیاویش هەر لەو بناغەیە. ئاس، بە مانای بەرد، لە "ئاسمان" (ئەوێستایی ئەسمەنە واتە لە جنسی بەرد)، هەروەها لە وشەی "ئاسۆ"یشدا ئەبینرێ. مرۆڤ بۆ ئاسانکاری ژیان هەوڵی داوە مادە سرووشتییەکان بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆی و کەڵکیان لێ وەربگرێت. هەر بۆیە لە کاتێکەوە و دەغڵ و دانی ناسی، هەوڵی داوە نەرمی بکاتەوە تاکوو ئاسان بۆی بخورێت. لە ڕەوتی زەماندا بەم ئاکامە گەیشت کە ئەگەر بیکوتێت، بیهاڕێت جا بیبرژێنێت خوەش خۆراکتر دەبێت. لەم ڕووەوە، بۆ هاڕێنی دەنکە جۆراوجۆرەکان، لە دوو بەرد کەڵکی وەرگرت. وردە وردە بەردەکانی بە شێوەی هارە دەرهێنا. جا بەرە بەرە بەردە سەرگینەکەی خستە گەڕیان و دەنکەکانی پێ هاڕی.
زەمانی سازکردنی ئاسیاو ئەگەڕێتەوە بۆ دەورانێ کە مرۆڤ، لە قەراخ چۆمەکاندا ئاواییەکانی پێک هێنا و تێیدا ژیا و هاوکات دەستی بە وەرزێری کرد. پێشتر لەوەیش بە دەساس (هارە)، نیازەکانی خۆی بەراوەردە کردووە.
بە پێی کەتیبە بابلییەکان، ئاسیاوی ئاوی وەکوو یەکەمین ئەزموونی بەکار گرتنی وزەی ماشین بە جێگەی مرۆڤ و ئاژەڵ، 6000 ساڵ پێش ئێستا و لە مێزۆپۆتامیادا کە عێراق ئێستایە، لە لایەن سوومێرییەکانەوە دروس کراوە. لەگەڵ گەشەی کۆمەڵگاکاندا ئاسیاوەکانیش پەرەیان سەندووە. چونکە دەساس چیتر وەڵامدەرەوەی خواستی خەڵک نەبووە. بە دیهاتنی ئاسیاوی ئاوی لە کاتی خۆیدا گۆڕانکارییەکی بەرچاو بووە لە کەرەستە نەریتیەکاندا. بە گوێرەی دەسهاتە کۆنەکان، مێژووی کۆنترین ئاسیاو لە جیهاندا ئەگەڕێتەوە بۆ نیوەی سەرەتای سەدەی سێیەمی پێش زایین، واتە 2300 ساڵ لەمەو پێش. ئەم ئاسیاوە، هەڵکەوتوو لە ناوچەی ئاناتولیی تورکیای ژێر دەسەڵاتی فەرمانڕەوایی ڕۆمی بیزانسدا بوو.
زەمان و چۆنیەتی بەدیهاتنی ئاسیاوی ئاوی لە لایەن مرۆڤەوە ڕوون نییە. بەم بۆنەوە سەرەنجی بەشێکی زۆر لە لێکۆڵەرانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە. بە پێی وتەی لێکۆڵەرانی ئیتالی داهێنانی ئاسیاوە ئاوییەکان لە ئێراندا ئەگەڕێتەوە بۆ 1915ی زایینی. لە هەر حاڵدا، بەهرەگرتن لە وزەی ئاو بە شێوەگەل جۆراوجۆر هەر لە کۆنەوە باو بووە.
ئاسیاوانیش وەکوو ئاسنگەری، یەکێ لە کۆنترین پێشەکانی ناوچەی کوردەواری بووە. کتێبی ئاسیاوانی بە لێکۆڵینەوەی فەرەیدوون حسەین پەناهی و چاپی توێژینگەی کوردستان‌ناسی بە وردی ئەم پیشە کۆنەی خستووەتە بەرباس.
کتێبەکە لە ٧ بەش پێک هاتووە و هەر بەشە لەسەر بوارێکی ئاسیاوانییە. ئەم بەشانە بریتین لە :
 بەشی یەکەم: ئاسیاوانی و شێوەی کار ئاسیاو
بەشی دووهەم: بابەتە کۆمەڵایەتییەکان
بەشی سێهەم: ئاسیاوەکان سنە
بەشی چووارەم: گەشتێک لە ئاویەر و شوێنەکانی
بەشێ پێنجەم: ئەدەبیانی ئاسیاوانی
بەشی شەشەم: خاوەن ئاسیاو و ئاسیاوانە بەناوبانگەکان


دسته بندی: کوردی
تبلیغ

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید