پنج شنبه، 10 آذر 1401
روژان پرس » اخبار » سێ پۆست بە سیاسەتڤانی کورد لە بریتانیا بەخشرا

سێ پۆست بە سیاسەتڤانی کورد لە بریتانیا بەخشرا

0
کد خبر: 680

سێ پۆست بە سیاسەتڤانی کورد لە بریتانیا بەخشرا

زەهاوی لە مانگی تەممووزدا دوای ئەوەی کە چەند وەزیرێک دەستیان لە حکوومەتەکەی بۆریس جۆنسنی سەرۆکوەزیرانی پێشوو کشاندەوە، پۆستی وەزیری دارایی وەرگرت.

نەدیم زەهاوی، سیاسەتوانی بە بنەچە کورد لە لایەن لیز ترەس-ەوە دووەم باڵاترین پۆستی وەزاری پێدرا.
بەپێی هەواڵی ڕۆژان‌پرێس، نەدیم زەهاوی  وەزیری پێشووی دارایی بەریتانیا لە کابینە نوێیەکەدا سێ پۆستی پێدراوە: وەزیری کاروباری هەرێمەکانی نێو بەریتانیا، وەزیری یەکسانی و راوێژکاری دوقنشینی لانکاستەر کە لە دوای پۆستی سەرۆکوەزیران باڵاترین پۆستی نێو حکوومەتی بەریتانیایە و لە سەرووی هەموو وەزیر و راوێژکارەکانی دیکەوەیە. دوقنشینی لانکستەر شوێنی بەرێوەبردن و کارگێڕی کردنی هەموو سەروەت و سامانە تایبەتەکانی شا یان شاژنی بەریتانیایە. 

لە چوارچێوەی پۆستی راوێژکاری دوقنشینی لانکاستەردا، نەدیم زەهاوی ئەم ئەرکانەی خوارەوەی دەبێت:

 کارگێڕی کردنی سامانی تایبەتی فەرمانڕەوای شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا.راوێژدان بە سەرۆکوەزیران لەسەر دانان و جێبەجێ کردنی سیاسەتەکانی حکومەت

سەرۆکایەتیکردنی کۆبوونەوەکانی لیژنەکانی حکوومەت

جێبەجێ کردنی کارەکانی حکوومەت

 سەرپەرشتی کردنی لیژنە و تیمە تایبەتەکان 

سەرپەرشتی کردنی کەم کردنەوەی کاریگەرییەکانی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا (برێگزیت)

 سەرپەرشتی کردنی کاروباری دەستووری 

سەرپەرشتی کردنی سیاسەتەکانی نووسینگەی کابینەی حکوومەت

زەهاوی لە مانگی تەممووزدا دوای ئەوەی کە چەند وەزیرێک دەستیان لە حکوومەتەکەی بۆریس جۆنسنی سەرۆکوەزیرانی پێشوو کشاندەوە، پۆستی وەزیری دارایی وەرگرت.

لە چوارچێوەی پۆستی وەزیری یەکسانییەکانیشدا، هەڵبژاردنی زەهاوی وەکوو وەزیری یەکسانییەکان چەند مانگێکی کەم دوای ئەوە دێت کە بەڵێنیدا کە  "رێگەبدرێت منداڵان منداڵ بن، بپارێزرێن لەو شتە بێمانا زیانبەخش و ناشیاوانەی کە لە لایەن چالاکڤانە توندڕەوەکانەوە بەسەریاندا دەسەپێندرێت".
تبلیغ

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید