بۆ ئامادەکردنی ئەم بەرهەمە، سەرەڕای گیرو گرفت و ئاستەنگییەکانی ژیان کۆڵم نەدا و لەکۆڵی نەبوومەوە تاکوو بەو پلانەی بۆخۆم دامڕشتبوو تەواوم کرد.
بێگومان نووسەر و ئەدیب لە ناو هەر گەل و نەتەوەیەکدا سەرمایە و بنەمایەکی هەرەگرینگە کە شوێندانەرە لە بەرەوپێش بردنی کاروانی زانست و ڕۆشنبیری ئەو وڵاتە.
ئەم سەرمایە مرۆییە، بەرهەم و پپپداهاتەکەی کتێب و گۆڤار و ڕۆژنامە و... هتد لەم پێکهاتە جیاوازانە دەکەونە بەر چاو، قسەو پێشنیار و بابەتەکانیان، بەنرخترین کەرستەیە بۆ گەیشتن بە ئامانج و پێگەیەک کە دەتوانێ ببێتە سەرچاوەکانی ڕێو شوێن و وەدەسهێنانی ئەزموون بۆ سەقامگیری باشتری ژیان.
لەم کتێبەدا وتەی زانایانم لەزمانی فارسییەوە وەرگێڕاوەتەوە سەر زمانی کوردی و لە نێو چەن هەزار وتەدا گوڵبژێرم کردوون و کردوومەتە دیارییەک بۆ خزمەت ئێوەی خوێنەر و بەردەنگی خۆشەویستی هاوزمانم.
بەوهیوایە کەڵکی لێ وەربگیرێ و توانیبێتم خزمەتێکی بچووک بەزمانەکەم کە پیرۆزترین بیر و باوەڕمە، کردبێ.
بۆ ئامادەکردنی ئەم بەرهەمە، سەرەڕای گیرو گرفت و ئاستەنگییەکانی ژیان کۆڵم نەدا و لەکۆڵی نەبوومەوە تاکوو بەو پلانەی بۆخۆم دامڕشتبوو تەواوم کرد.
دیارە هەر کتێبێک بەڕای من وەکوو منداڵێک کە چاو بەژیان هەڵدێنێ دەبێ ناوێکیشی بۆ هەڵبژێردرێ. بۆ ناونانی کەڵکم وەرگرتووە لەو پەندە زێڕینەی پێشینیان کە دەڵێ:
"قسە هەزارە و یەکی بەکارە"
بە هەندێ گۆڕانکاری ئەوناوەم بۆ هەڵبژارد "قسە هەزارە، هەمووی بەکارە".
بەڕاستی ئەگەر بە وردی سەرنج بدرێتە بابەتەکان هەموویان بۆ ئەوە دەبن کە لەژیانی خۆماندا بیانکەینە بنەما و پێگەیەک بۆ ژیانێکی تۆکمە و پتەو.
ناوی هیچ کام لە زاناکانم نەنووسیوە، چونکا ئەوەی جێی سەرنج و ڕوانین بێ ماک و کاکڵی قسەکەیە. دەڵێ:
مەڕوانە لەوەی کێ ئەو قسەی وتووە، بزانە چی وتووە.
هەوڵم داوە زۆر درێژدادڕی نەکەم و لە چەن وشەیەکدا ئامانجەکە بپێکم و مانای لێهەڵکڕێنم.
سپاسی خوای مەزن و بێهاوتا دەکەم کە ئەو هەل و دەرفەتەی پێدام کە بتوانم دووهەم بەرهەمم پێشکەش بە ماڵی ئەدەبی کوردی بکەم.
وەکوو ئاگاداربوون یەکەم بەرهەمم کۆمەڵە شێعرێک بوو بەناوی "سکاڵای دڵ" کە لەساڵی ۹۹ی هەتاویدا چاپ کرا.
هیوادارم لەژیانمدا بتوانم زیاتر خزمەت بە وڵاتەکەم بکەم. بەوئاواتە کاروانی زمانەکەمان لە گەلانی پێشکەوتووی جیهان جێ نەمێنێ و بتوانین ئەم ئەرکە هەستیارە بەئەنجام بگەیێنین. ئاواتم خۆشی و سەربەستیتانە.
حوسێن ئەندان (کوردە) بانەمەڕی ۱٤۰۰
سەرچاوەکان:
ـ دریای خِرَد تالیف عباس محمدپور
ـ سخنان بزرگان، حسین رحمتنژاد
ـ سخن بزرگان، معصومە روزعلیزا
ڕۆژنامەی ڕۆژان ژمارە ۶۰۲
آدرس کوتاه خبر: