جمعه، 31 فروردین 1403
روژان پرس » اخبار » نەورۆز و بەهار پێش ئەوە مڵکی نەتەوەکان بن مڵکی سروشتن

فاروق سەعیدزادە

نەورۆز و بەهار پێش ئەوە مڵکی نەتەوەکان بن مڵکی سروشتن

0
کد خبر: 353

نەورۆز و بەهار پێش ئەوە مڵکی نەتەوەکان بن مڵکی سروشتن

نەورۆز؛ پێش ئەوە مڵکی مرۆڤەکان و نەتەوەکان بن مڵکی سروشتن؛ تەنانەت ئێمەیش مڵکی سروشتین و بەشێکین لەم سروشتە و ئەگەڕێینەوە ناو سروشت. 
رۆژان پرێس: نەورۆز و پیرۆزبایی
 کام نەورۆز؟ کام پیرۆزبایی؟ کام هێمای نیشتمانی؟ کام کوردەواری؟ کابرا بە جلوبەرگی تەواو کوردی، جامانە، چەند گەز پشتوێن و هەڵپەڕکێی کوردی بەدەوری ئاگری نەورۆزدا وەک پەپوولە ئەسووڕێتەوە و دەست و باڵ لێدەدات و چۆپی ئەکێشێ و خۆی بە کەس ناگۆڕێتەوە و هەموو هێماکان لەو کاتەدا لەلای پیرۆز و بەرزە لە کاتێکدا هەر ئەم نابەڕێزه بە هەمان کەواپانتۆڵ و جامانە بە یەکجاری دارستانێ گەشاوە و بەهەشتی کوردەواری ئەکات بە سووتمان و خەڵووز و خۆڵەمێش بۆ ڕەز و باخ و فرۆشتن! هەر بەو جامانەوە تەناف هەڵدەخات بۆ خنکاندن و لەناوبردنی دارستانێ.
باشە ئێمە چۆن مرۆڤێکین؟
بەڕاستی مرۆڤێکی خائینین بە نیشتمان و نەتەوە و ژینگە. کاتێ دارستانی سووتاو و هەڵقرچاو ئەبینیت کە هاواری ئێش و ئازار و گلەیی و گازندەی شەریف و ئومێد و موختار و هاوڕێیانی سووتاوی هەر وەها گیانبەختکردووانی ئەم نیشتمانە ئەگەیەننە ئێمەی خەیانەتکار و تاوانکار ئیتر چۆن لە ڕوومان بێت پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز بێژین؟
نەورۆز و بەهار  پێش ئەوە مڵکی مرۆڤەکان و نەتەوەکان بن مڵکی سروشتن؛ تەنانەت ئێمەیش مڵکی سروشتین و بەشێکین لەم سروشتە و ئەگەڕێینەوە ناو سروشت. نازانم چۆن هەندێکمان ڕووی گەڕانەوەمان هەیە بۆ ناو سروشت و ئامێزی نیشتمانی دایک؟
نەورۆز واتە ڕۆژێکی نوێ، وەرزێکی نوێ، سروشتێکی نوێ، ژیانێکی نوێ.
نەورۆز واتە ژیانەوە
ژیانەوەی سروشت و مرۆڤ
نەورۆز، گۆرانی و مۆسیقای ژیانە
گرنگترین وانەی نەورۆز ئاشتی و خۆڕاگرییە
ئاشتی لەگەڵ سروشت
ئاشتی لەگەڵ مرۆڤ و ئاژەڵان
ئاشتی لەگەڵ ئەندێشەی پاک
ئاگر هێمای خۆڕاگرییە، هێمای پاکی و شەڕە لەگەڵ پیسییەکانی دەروونمان، هێمای گڕوتینی تۆڵەیە.
هەڵپەڕکێ هێمای یەکڕیزی و یەکگرتووییە
هێمای شادی و ئازادییە.
ئاگر هێمای زاڵبوونی ڕۆشنایی بەسەر تاریکی و ئەهریمەندا.
ئایا ئەو خاڵە گرنگانە ڕەچاو ئەکەین؟
ئایا بە کردەوە نیشانمان داوە؟
ئایا هەوڵمان داوە بۆ ئەو چەمکە گرنگ و پیرۆزانەی ژیان؟
ئایا هەتا ئێستا خۆمان نوێ کردۆتەوە؟ ئایا هزر و دەروونمان نوێ ئەکەینەوە وەک سروشت؟
جەژنی نەورۆزمان وەک جەژنی ڕەمەزان لێکردووە. یەک ساڵ دڵی یەکتر ئەڕەنجێنین و کەسایەتی یەکتر تیرۆر ئەکەین بەڵام تەنیا لە یەک ڕۆژدا لە یەکتر گەردن ئازادی ئەخوازین، بەڕاستی کۆمەڵگایەکی سەیرین.
لە کۆتاییدا حەز ئەکەم پیرۆزبایی ساڵێکی نوێ و ڕۆژێکی نوێ واتە نەورۆزتان پێ بێژم بەڵام کە سەیر ئەکەم سروشتە کە نوێ بۆتەوە نەک ئێمە.
پیرۆز بێت لە نوێخوازان و ئازادیخوازان و ژینگەدۆستان و ئاژەڵدۆستان و مرۆڤدۆستان.
سەرچاوە: مەریوان‌خه‌به‌ر
تبلیغ

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید