«حەوت»یان «حەفت» ژمارەیەکی تایبەت و ئووستوورەیی کە لە مێژوو و فەرهەنگی کوردیدا ڕەنگی داوەتەوە».
زۆر جار، زۆر بابەت هەیە له کۆمەڵگاماندا کە بەداخەوە توێژەرەکانمان بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر لەو بابەتانە، توێژینەوەی جێددیان زۆر لە سەر نەکردووە ، گەر تێفکرین دەزانین کە ژمارەی حەوت لە بۆارەجیاجیاکانەوە لە مێژەوە تابە ئەمڕۆ تایبەتمەندانەتر بەرچاوکەوتووە و فەرهەنگی کوردی تەژییە لەو ژماریە.
حەوت یا حەفت که به ئینگلیسی دەڵێن: seven و بە فارسی هفت و بە لاتینی ــspit و بە عەرەبی سبع یا سبعە؛ وەک مامۆستا مەسعوود محەممەد ڕوونی ئەڵێ: گوێ نەدەینە» هفت»فارسی و ئینگلیسی ولاتینیەکەی کەهەموویان بەلای دەنگی «ف» نەک « و» ئەم ژمارەیە. لە سرووشتدا، لە یاریدا، لە بۆاری مێعماری وپزیشکی و و زۆر ڕەهەندی جیاوازی تر وهەروەها له زۆربەی ئایینەکاندا ژمارەیەکی پیرۆز ئەژمار کراوە و لە ئاخافتن و فەرهەنگی زارەکیشدا زۆر بەکار هێنراوە:
بۆ وێنە: حەوت تەبەقەی ئاسمان، حەوت ڕەنگی پەلکەزێڕینە، حەوت خانی ڕۆستەم، حەوت سین، حەفت ڕۆژ لە حەفتە، حەفت خەتی پەیک، حەفت خەتی ڕۆژگار، عەوداڵان، حەوت پیر نسڵ، حەفت نوێژەی سەوڵاوا، حەفت سەروازەی پاڵ کوڕەمیانە، حەوت درگای جەحانم، حەوت بەند، حەوت خشتەکی، حەوت گوڵ، حەوتەوانە، حەوتیر، حەفت جۆش، حەفت ڕۆح، حەفت مێردەی ئەسحاب کەهف، حەفتە بیجاڕ، حەفتەکۆک، حەفتە گرتن لە زەماوەند و پرسانە، حەوت کۆست کەوتن کە وەک دوعای شەڕێک وتراوە، حەوت پشت یان شوێنگەلێ بەو ژمارەوە ناو نراون وەکوو حەوت لووتکە، هفت چشمە و زۆرشتی تر، هەروەها له گۆرانیە فولکلۆرەکانشدا به جۆرێ ئاماژە ی پێکراوە:
کەوتەسە بەینمان حەوت کەژ و حەوت کۆ
مەگەر بای شەماڵ من گەیێنی بە تۆ
یان؛ ئاگر ببارێ بە مل حەوت کێوا
دووربێ لەو شوێنەی باڵای....
یان لە یاریەکانداوەکوو، حەوت خانەی کچانە، حەوت بەردین یا حەفت سەنگ، حەوت خەبیس کە یاریەکە بە پاسوور دەکریێ، یا له دۆمینەدا حەوت پوول هەڵدەگرن و زۆر یاریی تر. یان لە پەند و مەسەلەکاندا:
بۆ نموونە: شوانی حەوت خۆشکانە، حەوت کەڕەت سڵاو، یان ئەڵێن: فڵانی وەک هەجیجی وایە لەحەوت دەوڵەت ئازادە، یان ئەڵێن ئەڵێی حەوت مانگە بە دنیا هاتووە، یان ئەڵێن نان حەوت پەڕەی لە قورئان پیرۆزترە، سرکەی حەوت ساڵە، سیری حەوت ساڵان، شەرابی حەوت ساڵان و زۆرشتی تر...
یان لەڕووی سرووشتیەوە ئەڵێن:مازوو حەوت بەری هەیه و بڕێ ڕەوەک حەوت بەر ئەدەن یان لە شێعری شاعێرانی کلاسیکدا نموونەی شێعرێکی مامۆستا هێمن:
کێوی لەحەوت کێوان تەقین
هەڵۆ دای لە شەقەی باڵا
یان پیرەمێرد بە پەندێک لە شێعرێکدا ئاماژە دەکات و ئەڵێ:
ئەڵێن: دەشتی ڕەی جێی حەوت لەشکەر بوو
تەختی سڵێمان بە شەڕەفتر بوو
یان ئەڵێ: مەتەڵیان پرسی نەمزانی کامە؟
سەری حەوت لەشکەر ژیری شانامە
یان لە شێعری فولکلوری مناڵانەدا بێژراوە کە
کەوتە چاڵی حەوت گەزی
پڕ بوو لە دەرزی
یان مەلا غەفووری دەبباغی ئەڵێ:
زۆرم بیستووە لە زانا وژیران
دەکوڵێ بەحەوت ساڵ، مەنجەڵی میران
یان کاتژمێری کارکردن لە حەوتی بەیانیەوە دەستیپێکردووە
یان بە شداریی ژمارەی 7 لە ناو ئیدیۆم و زاراوەو وتە باوەکاندا:وەک دەزانین
بەگشتی ژمارەکان بەشەئاخاوتنێکی سەربەخۆی ڕێزمانە ودیاردەیەکی زمانییە؛ بۆ وێنە ئەم ئیدیۆمە کە ژمارەی حەوتی تێدایه و «مامۆستا ئیدریس هاشمی پێشتر ئاماژەی پێکردووە: لەحەوت ئاسمان، ئەستێرەیەکی نیە کەلێرەداحەوت ئاسمان بە واتای هەبوونی حەوت ئاسمان نییە بەڵکوو ئەم ئیدیۆمە ئاماژەیه بە کەسێکی بێبەخت و بێهیوا و بێکەس کە ئەستێرەی بەختی ئاوایە
یان لەحەوت ساڵان ڕاست بووەتەوە، حەوت ڕۆحە، حەوت بەردی بەدوادا بچێت وهتد»
یان لە بۆاری پزێشکیەوە:
حەوت دەرمانەی کوردی ناوبانگی هەیه
یان لە نەریتەکاندا وا باو بووە کە حەوت ڕۆژ شادی بگێڕن، حەوت ڕۆژ ئاهەنگی نەورۆز بەڕێوەببەن.
یان لە ئایینی مەجووسیەکان کە گوایه بڕوایان بە حەوت خودایانە بووە؛ یان لە حێکایەت و ئەفسانەکاندا زۆر جار باسیی هەژدیهای حەوت سەر یا کچێ بووەکە حەوت وەزیر و حەوت شاوحەوت بازەرگان و حەوت شارستانی و...داوایان کردووە وهەموویان مردوون، یا داستانی حەوت شۆڕەسوار و زۆر بەسەرهاتی تر بۆ وێنەکاک ئیرەج مۆرادی باقلاوایی لە نووسینێکیدا باس لە سەر کەشکێنە و شای ماران دەکات کە له بەشێکیا وانووسراوە»تا حەوت ساڵان هەر ماڵێ ساڵێک جارێک چێشتی کەشکێنە لێ بنێت وحەوت کاسه بنێرێ بۆ ماڵە هاوسێ با دڵی شاماران خۆش بێ وهتد و چێشتەکە گوایه لە هەفتەی یەکەمی بەهار لێنراوە یا باس لە سەر مەلکەتاووس دەکات که یەکێ له فریشتەکانی ئایینی ئیزەدییە و دەکەوێتە ناوەندی حەوت فریشتەی دیکه وحۆکمڕانیان دەکات و هتد.
یان لە بۆاری جەستەییەوە:حەوت پەردەی گوێچکە، حەوت کونای سەر،»هفت مجرای قلب «و...
لە مەقالەیەک بەناوی «عددهفت در اساطیر وادیان ، محمود روح الامینی» وا هاتووەکە:
لە ئایینی ئەرامنە و زەرتشتدا ڕۆژی حەوتمیان جەژن گرتووە، لە ئوستوورەی یووناندا حەوت خوا [زنووس خوای خوایان، ئاپوولن خوای خۆر،پووزیدن خوای زەریاکان، هستیا خوای مێهر، دمی تر خوای زراعەت، هرمس خوای حێکمەت، ادس خوای شەڕ]بووە.
لە بووداییدا حەوت ژمارەیەکی پیرۆزە، له چینی دا حەوت مۆم دادەگرسێنن، مایاهای ئەمریکاش بڕوایان وابووە کە بۆ درووسکردن چێشتێ حەوت شت پێوست بووە:سێ بەردی بچووک و سێ بەردی گەورە و دیگێ کە ئەکا بەحەوت، حەوت شەمعی یەهوودەکان، حەوت گوڵەگەنمێ کە فێرعەون خەونی پێوە دیتبوو، داستانی حەزەتی سڵێمان کە زەمانی دابەش کردووە بەمل حەوت بەشدا، حەوت کلیسای ئەنجیل، حەوت ئاتشگەی آذر مهر، آذرنوش، آذر بهرام، آذر آیین، آذر خرداد، آذر برزین، آذر ده شت، هفت امشاسپندان»
وەک وتمان ژمارەی حەوت له نێو گەلانی کۆنی ناوچەکەدا و جیهان ژمارەیەکی پیرۆزە و لەکۆنەوە حەوت جار باز دان بە سەر ئاگروە باو بووە و گوایه» 7 سین و 7 شین یش دەگەڕێتەوە سەر بڕواگەلێ کۆنی تایبەت.
وەهەروەها ژمارەی 7لە ئایین و کەوناراکانی وەک میترایی و زەردەشتیدا پیرۆز وگرینگن، کە گوایە لە میتراییدا پلەکانی ئایینی 7 پلەن کە حەوتەمینیان دوایین و گەورەترین پلە بووە و ئاسمان بەسەر حەوت نهۆمدا دابەش کراوە و هەرکام لە حەوت هەسارەی ئاسمان نوێنگەی یەک لە پلەکانی ئایینی بووە ، لە ئایینی زەردەشتیشدا ژمارەی حەوت ئەمشاسپەندی مەزنە کە دەکرێ کە گوایه یەک لەوان لە حەوت سین یا حەوشین دا ڕەنگی دابێتەوە و گوایه خەڵک لە نەورۆزدا لەحەوت قاپدا حەوت جۆرە دانەوێڵەیان چاندبێ و شین بووە[آثار الباقیه ئەبووڕێحان بیروونی]».هەندێکیش لە سەر ئەو بڕوان چوونکە قاپەکان لە چینەوە هاتوونە بەرەبەرە بووەتە سین و شین کە زۆر تێکڵاوی ئەوبابەتە نابەین تا لە بابەتە سەرەکییەکە دوور نەبینەوە.
ئەمە لەحاڵێکدایە کە له ئایینی پیرۆزی ئێسلامیشدا ئاماژە بەم شتانە کراوە: سوورەتی حەمد حەوت ئایەتە، ئاسمان حەوت نهۆم، تەوافی ماڵی خوا حەوت جارە، حەجی عمرە حەوت کارە، ڕەجمی شەیتان بە حەوت بەردە، لەکڕنۆشدا حەوت شوێنی جەستە له گەڵ زەویدا پەیوەندیان هەیه وهتد.
لە نهێنیەکانی تری ژمارەی 7 ئەتوانی ئاماژە بکەین بەوەی کە:حەوت شوێنی سەرسوڕهێنەرهەن لە دنیا، ڕاکردن له سەفا ومەروا حەوت کەڕەتە، شەهادەتین حەوت بەشە، یووسف خەونی بە حەوت مانگایەوە بینووە کە حەوت تری خواردووە، ژمارەی بڕبڕەکانی پشتە،له دەسنوێژدا حەوت شوێن ئەشۆریێ و زۆر شتی تر.
جیا لە سروشت و ئایین و ڕیازی ، ژمارەی حەوت لە کەلتووری پێشینیان و ئاسەوارەکان وەک بڵێن جیهان لە حەوت لایه درووست کرابێ، لە نجووم و هەسێرە شناسیدا، له مووسیقا و هونەر و ئەدەبیاتدا، لە دەروونناسیدا، له مێعماریدا کە حەوت کۆڵەکەیان داناوە بۆ پەرسگەکان، لە یاریەکاندا وەکوو شەترەنج کە حەوت مۆرەی پیادە هەیە، لە زمانناسی، له وەرزش و فولکلۆر وفەلسەفە، له دنیای باستاندا، لە تەبی سوننەتی ودەرمانیدا، حەوت گوناحی کەبیرە.
گوایە بابلیەکایش ژمارەی حەوتیان بە پیرۆز زانیوە، یا لە ئایینی برهمای هێندووەکان بڕوایان وایە مرۆڤ حەوت جار دەمرێ یا بووک وزاوا حەوت هەنگاو دەبێ پێکەوە هەڵگرن، لە زەرتشتدا بڕوایان بەبوونی حەوت فریشتە هەیه، لە تەوراتدا گوایه باس لەوە کراوە کە حەوت نێرومێ ئەتوانن جیهانێ پێکبێنن، لە مەسێحدا باسی حەوت مۆعجێزە هەیه، لە ئینجیلدا حەوت ڕۆحی چڵکن، حەوت قۆناغی تەسەوف وعێرفان، حەوت یاری داریووش، هفت راهزن یا هفت پسر گشتاسپ، پەرسگەی حەوت نهۆمی وهتد،
لە مەسێحدا گوایە بڕوایان وایە دنیا لە حەوت ڕۆژدا بنیاد نراوە، لە فەرهەنگی غەربیدا هفت کتولە،؟له شیمیدا»هفت دور در جدول تناوبی عناصر»، لە نوورناسیدا حەوت ڕەنگ، له زیستدا حەوت مۆرەی مل و...
وەک بەڕێز فەردین عەبدی ئەڵێن: پێشتر خوالێخۆشبوو دوکتور مۆحەممەد موعین لەم بابەتەوە دواوە و «له فیساغورس کە ڕەنگی تەقەدۆسی پێداوە و بە ژمارەیەکی سامی پێناسەی دەکات و داوییش بەشی ئەدەب وجوانناسی و بەلاغەو لە ژمارەکانی حەوت وحەفتا وحەوسەد له قورئانی پیرۆز باس دەکات و گوایه دوکتور خانلەریش لەو بابەتەوە باسی کردووە وهەروها وەک ئەڵێن:
شرۆڤە زانستیەکانی ئۆستوورە ناسی کە میرچا ئیلیادە[تاریخ ادیان] و جوزف کەمبڵ له نووسینەکانی خۆیاندا [قدرت اسطورە]لە سەر ڕەقەمی ئستوورەیی حەوت و مەزرەبەکانی دوواون بەجۆرێ کە حەوت ڕەقەمی تەواوکەر و بە نیشانەی کەماڵ ناسراوە»
هەندێک لە سەر ئەو بڕوان کە بنەمای ئەم بابەتە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ئوستوورانەی باسی ئینسان ، خودا و چەن خوایی لە ئاسمانەکان دەکەن و نیشانەگەلی ئوستوورە لە ئایینەکاندا زۆرن
کاک موستەفا لە پەیامێکدا وای بۆم نووسیوە:
«لەشاری نەغەدە شوێنێک هەیە واتە بە تورکی دەڵێن : « یەددی گوزە « واتە حەوت کانی لە داوێنی کێوی سوڵتان یاقوب.
کێوی سوڵتان یاقوب ئەو کێوەیە کە خوالێخۆشبوو شاخەوانی کورد کاک « محەممەد اوراز « کاتی خۆی ڕاهێنانی دەکرد کە خۆی ساز بکات بۆ چوونە سەر لووتکە کێوە بڵیندەکانی وەک دەماوەند و ئێوێرێست.. وام بیست کاک محەممەد کیسەیەک سیمانی لە کۆڵ دەبەست بۆسەر کەوتن لە کێوی سوڵتان یاقوب» و لە شاری من کاتی باردۆخی نالەباری ژیان ئەو قسە دێتە سەر زاران .
« نانێک بە حەوت برایان پەیدا نابێ»
لە ڕۆژهەڵاتی شاری مەهاباد گوندێک هەیە بەناوی حەوتەوانان نیزیک گوندی سارەوانان ئەو گوندەی کە دایکی مامۆستا هەژار خەڵکی ئەوێ بوو.
لە ئاوایی مەڕان گەورە شوێنێک هەیە پێی ئەڵێین «حەفتکانیان».
لە ئاوایی باغڵووجەی سەقز کێوێک هەیە پی ئەڵێن حەوتەوانان
هەروەها لە ئاوایی ئاڵکەڵوو سەقز کانی هەیە بە ناوی حەوتەوانان
کاک جەبار زارەعیش وتوویە: لە لای ئێمەیش (چەن دێ لە لەیلاخ)
ئێژین حەفت جار سڵام.
وە حەفت ئاو بیشۆرە پاکەو ناوێ
حەف کانیانیش مان هەس.
کاک سمایل ئەحمەد زادە وا ئەڵێ کە:
لە ڕۆژاوای کانیسوری بانە ، کێوێکی لێیە بە حەوتەوانە بەناوبانگە گویا کە عەرەبەکان هێرش دێنن و خەڵکی ئەم مەڵبەندە ڕووبەڕوویان دەبنەوە ، حەوت برا لە لەشکری عەرەبەکان لەوێ دەکوژرێن ، چەندی ڕاست و درۆیە نازانم ، بەڵام ئەوەندە دەزانم کە کێوەکە ناوی حەوتەوانەیە.»
بە بڕوای هەندێک» سەرچاوەی ڕەقەمی 7 ئەگەڕێتەوە بۆ ئایینی میترا (میتراییسم)
ولە لایەکی تریشەوە هۆکاری سەرەکیی پەرەپێدانی 7 بۆ نێو کلتوور و ئایینەکان، ڕێکخراوەی فراماسۆنێری دەزانن گوایه، ئەوان هەرچەند ئاشکرا نیین، بەڵام لە ڕەواجدانی زۆربەی پڕوپووچییەکاندا دەستیان هەیە.
بۆ وێنە لە زۆربەی فیلمەکانی هالیوودا هێمای هەسێرەی حەوت سووچ زەق ئەبێتەوە، یان هێمای سێگۆشە (مثلث)ی درێژ و...»
هەندێکی تریش ئەڵێن لە ئەفسانەکوردیەکانی تردا هەربووە وەکوو»
ئەفسانەیەکی کوردی هەیه لە نیوەی زستانا بە ناوی «سەیاوە کوردە»کە ئەڵێن شەوی نیوەی زستان ئەڕوات بۆ ڕاو، لە شاخا گیر ئەخوا بۆ ئەوەی ڕەق نەبێتەوە بەهۆی بەفر و سەرماوە، حەوت بەرد لە نسارەوە ئەباتە ئەو بەر و لەو بەریشەوە حەوت بەرد ئەهێنێ»
حەسەن زیرەکیش ئەڵێت:
هەرکەسێ نەیبێ حەو دۆس بەجارێ
حەوت کۆسی کەوی هەریەک لە شارێ
هەرچەند ڕێژەی بەکاربردنی ئەم ژمارەیە لە فەرهەنگی کوردیدا زۆرتر لەم ڕێژەیەیه بەڵام تا بە ئەمڕۆ توانیومە ئەم ڕێژەیە بخەمە پێش چاو و تا جەم وجۆرتر ببن و ڕەحەتتر توێژەران بتوانن لە داهاتوودا زۆرتر لە سەری باس بکەن:نموونەی ئەمانەی خوارەوەن:
1. حەوت نهۆمی ئاسمان 2. حەوت ڕەنگی پەلکەزێڕینە 3. حەوت خانی ڕۆستەم 4. حەوت سین 5. حەفت ڕۆژ لە حەفتە 6. حەفت خەتی پەیک7.عەوداڵان8.حەوت پیر نسڵ 9. حەفت نوێژەی سەوڵاوا 10. حەوت درگای جەحانم 11. حەوت بەند12. حەوت خشتەکی 13. حەوت گوڵ 14. حەوتەوانە15. حەوتیر 16. حەفت جۆش17.حەفت ڕۆح18.حەفت مێردەی ئەسحاب کەهف 19. حەفتە بیجاڕ 20. حەفتەکۆک 21. حەفتە گرتن لە زەماوەند و پرسانە 22. حەوت کۆست کەوتن کە وەک دوعای شەڕێک وتراوە[گوایه کۆست پشتوێنێکی حەوت گرێی زەرتۆشتیەکان بووە کە داکەوتنی شوومی بە دواوە بووە]
23. حەوت پشت 24. حەوت لووتکە 25. هفت چشمە 26. لە گۆرانیە فولکلۆرەکاندا هەیه 28. حەوت خانەی کچانە 29. حەوت بەردین30.حەوت خەبیس کە یاریەکە بە پاسوور دەکریێ 31. حەوت پوول هەڵگرتن لە پاسوور32.شوانی حەوت خۆشکانە33.حەوت کەڕەت سڵاو 33. لەحەوت دەوڵەت ئازادە 34. ئەڵێی حەوت مانگە بە دنیا هاتووە35. نان حەوت پەڕەی لە قورئان پیرۆزترە 36. سرکەی حەوت ساڵە،سیری حەوت ساڵان، شەرابی حەوت ساڵان 37. شوێنێ بەناوی حەوت تاش هەیه 38. مازوو حەوت بەری هەیه و بڕێ ڕەوەک حەوت بەر ئەدەن 37. لە شێعری شاعێرانی کلاسێکدا زۆرهاتوو 38. حەوت لەشکەر ژیری شانامە 39. چاڵی حەوت گەزی 40. کاتژمێری کارکردن لە حەوتی بەیانیەوە دەستیپێکردووە 41. حەوت دەرمانەی کوردی ناوبانگی هەیه 42. حەوت ڕۆژ شادی بگێڕن، حەوت ڕۆژ ئاهەنگی نەورۆز بەڕێوەببەن 43. ئایینی مەجووسیەکان کە گوایه بڕوایان بە حەوت خودایانە بووە 44. لە حێکایەت و ئەفسانەکاندا زۆر جار باسیی هەژدیهای حەوت سەر یا کچێ بووەکە حەوت وەزیر و حەوت شاوحەوت بازەرگان و حەوت شارستانی و...داوایان کردووە 45. داستانی حەوت شۆڕەسوار 46. حەوت کاسه ناردن بۆ ماڵە هاوسێ له باسی شاماراندا 47.باس لە سەر مەلکەتاووس و حەوت فریشتەی 48. حەوت پەردەی گوێچکە 49. حەوت کونای سەر 50. حەوت جار باز دان بە سەر ئاگروە باو بووە 51. «7 سین و 7 شین» 52: لە میتراییدا پلەکانی ئایینی 7 پلەن کە حەوتەمینیان دوایین و گەورەترین پلە بووە 53: لە ئایینی زەردەشتیشدا ژمارەی حەوت ئەمشاسپەندی مەزنە 54. له ئایینی پیرۆزی ئێسلامیشدا ئاماژە بەم شتانە کراوە: سوورەی حەمد حەوت ئایەتە55: حەجی عمرە حەوت کارە 56: ڕەجمی شەیتان بە حەوت بەردە57: لەکڕنۆشدا حەوت شوێنی جەستە له گەڵ زەویدا پەیوەندیان هەیە 58:حەوت شوێنی سەرسوڕهێنەرهەن لە دنیا 59: ڕاکردن له سەفا ومەروا حەوت کەڕەتە60: شەهادەتین حەوت بەشە 61: یووسف خەونی بە حەوت مانگایەوە بینووە کە حەوت تری خواردووە 62: ژمارەی بڕبڕەکانی پشتە 63: له دەسنوێژدا حەوت شوێن ئەشۆریێ 64: جیهان لە حەوت لایه درووست کراوە 65: لە شەترەنج کە حەوت مۆرەی پیادە هەیە66:حەوت گوناحی کەبیرە67. حەوت دەریا 68: حەوت نۆت لە مووسیقا69: حەوت تەپەی ڕۆم70. ماری حەوت سەر پێتەوە بدا وەک دۆعای شەڕ 71، حەوت کانیان نەغەدە 72. حەوت خەت ڕۆژگار[کەسێک کە توانیویە حەوت خەتی پەیکی شەراب لە مەیخانەکانی جاراندا بنۆشێ]72. حەوت سەرواز له بناری کوڕەمیانە73.حەوت خوای یوونان74. حەوت مۆمی چین و یەهوود75.حەوت ئاتەشگە 76، حەوت پلەی یەکەم بۆ میترایی 77. فاتێ حەوت کۆپان وەک لەقەبێ78. لەحەوت کونا خوی شاردوەتەوە79. ئەڵێی بەسەر حەوتانا هاتووە 80. حەوت شووکەرە81. حەوت بەرد لە ئەفسانەی سەیاوە کوردە[تەنانەت ئەفسانەیەکی کوردی هەیه لە نیوەی زستانا بە ناوی «سەیاوە کوردە» وەک ئەڵێن شەوی نیوەی زستان ئەڕوات بۆ ڕاو، لە شاخا گیر ئەخوا بۆ ئەوەی ڕەق نەبێتەوە بەهۆی بەفر و سەرماوە، حەوت بەرد لە نسارەوە ئەباتە ئەو بەر و لەو بەریشەوە حەوت بەرد ئەهێنێ....]82.حەوت لە ئایینی بابلی وهیندوو وتەورات ومەسێح و...83، حەوت یاری داریوو84،هفت پسرگشتاسپ85،هفت کتولە 86. هفت دور تناوب در شیمی87.حەوت مۆرەی گەردەن88.حەوتەوانانی تەرخاناوای مەریوان،89، حەوت گوندـ ناوی دەڤەرێک لە ناوچەی باتیفا، قەزای زاخۆ. سەرچاوەیەکی نوێی کوردستان٢٤ بە ڕوونی باس لە «حەوت گوندی قەزای باتیفا» دەکات.90، حەوت ئاش ـ لە مێژووی گوندی ترپەسپیان، باس لە شوێنی «حەوت ئاشی کۆن» کراوە.90. حەوت پڕۆژەی ئاو ـ لە هەمان مێژووی گوندی ترپەسپیاندا باس لە حەوت پڕۆژەی ئاو کراوە91. حەوت گەڕەک ـ دەربڕینێکی ناوچەییە کە لە سەرچاوەی «زمان و زار»دا تۆمار کراوە، 92. حەوت کانی 93 حەوت دەرە94.حەوت 95.حەوت قەڵا96.حەوت سەرچاوە97 حەوت ئەشکەوت98. حەوت دار.99. حەوت گوڵ100. حەوت ئەستێرە 101. حەوت ڕۆژ و حەوت شەو102.یەددی گوزە تورکی و بە کوردی حەوت کانی لەکێوی سوڵتان یاقووب103.حەولۆ104.حەوشەووڕۆژ105.حەوت ژنان دێنێ106.کچم حەوت کوڕان دێنێ107.»هفت اقلیم108.هفت دریا، 109، هفت گنبد، 110،هفت پیکر111.هفت اورنگ112. هفت کوە 113. هفت در 114. هفت ایینە115. هفت آیین مسیحی 116.هفت چاشنی117.هفتگانە چین» 118 حەوت کونا بووەتە ژێری وهەروەها د.بینەندە لە دەقێکدا ئاماژەی بە هێندێکی ترکردووە:119.»شوانی حەوت خۆشکانە 120.حەمەی حەوت دۆس:ئاغا نیم دێهاتم بێ:مەلا نیم بەراتم بێ.......
خۆ من حەمە حەودۆس نیم دۆستی گەورەم فاتم بێ 121.تەلیسمی حەوت خوان، حەوت قۆناغ 122. حەوت ڕەنگ، تۆ له سلێمانی بە کراسی حەوت ڕەنگ، من لە تارانم ئاوارە و دڵتەنگ 123.حەوت ساڵەڕێ، حەوت ساڵه ڕێ دوور بێ 124.قازانی مێردان بەحەوت ساڵ جارێ دێته کوڵ بەڵام دەڕژێ بە جارێ 125.پاشای حەوت وڵات126.حەوت گورزی پرچت حەوت لە شکەرە ڕەی بازووشکێنی سەد کاوسی کەی 127.حەوت جار لە دەورێت گەڕێم 128. حەوت ئەستێرەی ئاسمان: حەوتەوانە:
چریسکەی کۆ وتەرازووو حەوتەوانە
تریسکەی مۆشتەری و زوهرە و کەوانە
129، حەوت مەقام و پلەی میترایی: قاڵاو، زاوا یا هاوسەر، سەرباز یا شەرڤان، شێر، پارێزکار، سیمبولی هەتاو، باوک یا پیر 130،حەوت مەلەکی زەرتشتی 131،حەوت گەز، دەسرێکی حەوت گەزی له سەر بێ 132، حەوت سێفەتی تایبەتی خودا 133.من پیری گرێ حەوتم و ئەو حەڤدەیی ڕێکە چۆن ڕێ ئەکەوین بابە ئەتۆ تیرت نەپێکە 134.حەوت نۆسخەی قورئان
135.حەوت تەهلیل 136.حەوت مێردان[اقطاب، اوتاد، نقبا، نجبا، ابدال، اخیار و غوث] 137. نهۆمی حەوتەمی دۆزەخ: وەکوو من ڕووڕەش و مۆجریم لە دنیا نابینی هیچ کەس مەگەر ڕەحمان بکا ڕەحمێ وەئیللا جێگەمە حەوتەم 138،مەوج مدۆ وێنەی گێج سکەندەر
جومەش چون دەریای حەوتەمین ئەخزەر
139.کەلامەکەی یارسان: امیدوارانی صایو هفت سما یاران خاصت نوزی دما
وێش نیشت نە رواق برج هفتمین
هی کرد و معجزە گرە سا زمین
هفت تنان[هفت تن]، هفتوان:هفتوانان
ایمجار هفت پورەت پا بنیا آو پیش
ومرکو جلاله و مهمانی آمانا
فرشتگان حق در هفت طبق سما(هفتن)
و هفت طبق زمین (هفتوان) و...خلق می گردند
هفت لا لوی کمند کردن بال بسم
ببر بان شیر یدالە دستم
شرط هفت تنم هان چ غیبگاهی
شرط هفت پورم چی ور دکایی
ارکان یاری هفت اصل یارن
راسی و پاکی و نیستی وکارن
شرط سیروانا شرط سیروانا
وادە دین یار شرط سیروانا
نە بحر سیروان هفت کل نە خوانا
هر کلش هفت رزم هفت قاپی وانا
قاپی نروی ساج ساج و گرانا
شرارە گرش و هفت بیانا»
140.یەددی گوزە ی تورکی، حەوت کانی سوڵتان یەعقووب141، نانێک بەحەوت برایان پەیدانابێ142، حەفتکانیان مەڕان 143، حەوتەوانان سەقز144،بەحەفت ئاو بیشۆرە پاکی نایێ145،حەفت کانیان لەیلاخ 146، حەتەوانەی کانیسوور بانە147.شاخی کەڵی حەوت ساڵ ـ حەوتم (قوربانی) 148.حەوتەوانە ـ حەوتڵان (نۆعێ نەخۆشی)، 149.حەوت قۆرئان لە بەینا بێ 150.حەفت ئاسیاو لە ئاویەری سنە 151.حەوت دەریای جیهان، حەوت بەردینە، حەوت شووکەرە،152.حەوت ئاوە لە ناوچەی مەرگەوەر 153.حەوت کانییان ناوچەی گەلاز ، بن پال حەوت کانییان شاری نقدە 154.حەوت ڕەشماڵ پیرانشار155.حەوت ئاسیاو سنە156.حەوتەوانان پشت کارێز و جەژنیاوا157.حەوت کانیان ناوی دەشت 158.حەوت هەنگاوە و حەوت بەردە ناوی کایە159.ئەڵێی بەسەر حەوتانا هاتووە 160.حەوت تەنان له ئایینی یارسان 161. حەوت ئەمشاسپندان له ئایینی زەردەشت162. حەوت دەروازەی تیسفون 163. حەوتەوانە ،صورت فلکی164.حه وت قه ڵاوا165.حەفسۆڵان نسڵ166. حەفت قەڵەم ئاڕایش167. حەوت خوشکە لە پەنا ورگ و گەدەی ئاژەڵان ئەندامێکە توێ توێیە پێی دەڵێن حەوت خوشکە خاوێن کردنەوەی سەختە بەڵام دوای کوڵاندن بەتامە، حەوت لۆغانە[سیرابی]
168. هانەی حەوت برا لە ئەسپەرێز 169.حەوت ئاشان ، شەڕابی حەوت ساڵە! 170.ئاوایی داشبەند مووچە و مەزرایەکی لێیە بەناوی حەوت کانیان،171.حەوبەردێن 172.حەوتەی مناڵ173.حەوتەی مردوو 174.گۆرانیە کانمان حەفت بەشن175.ئامێری شمشاڵ حەوت کۆنای هەس176.حەوتیر:جۆرە دەمانچەیەکە حەوت فیشەک دەخوا177.حەوتبەند:
حەوت غەزەلە کە لەلایەن شاعیرێکەوە لە باسێکدا وترابێ و هەر غەزەلەی جۆرە قافیەیەکی هەبێ178.حەوت گرێ:
کوردی:گیایەکی وردە زۆر بەرز نابێتەوە جومگە جومگەیە179.حەوت گوڵ:
کوردی:جۆرێ گەنم180،حەوتەوانە:
کوردی:حەوبرالە صورت فلکی هفت برادران
کوردی:جۆرە کوانێکی بە ژانە لە جەستە دێ و تا حەوت توێخ فڕی نەدا دەرکی نابێ.
181.حەوت بەند کوردی:جۆرێ شیعر
182.حەفتڕەنگ183.حەوترینگە184.حەوتتوێلکە185.حەوتگوڵە186.حەفت قورعانی بەینەنا با187.حەفت چەمان لە بێساران
188.حەفت توونە و حەفت هەننامە
حەفتە واڵە189.حەفت تەبقەو چیرۆ زەمینی190.حەفت کەشان پاوە191.حەفت سەنگ192.حەفت.دروازو جەهەننەمی
193.حەفت سوارە194.حەفت بەردیلە195.هفت شهر عشق196.ئەژدیھای حەفت سەر 197.حەفتوو ڕواری
198.حەفت نانێم واردێ ھەرحەفت نۆرە نۆرێ 199. حەفتانێ200. به کچ دەڵێن حەوت کوڕەکەم201.حەوتەوانەی لای مەهاباد202.حەفت سواران بان لەیلاخ کە 7 قەبرن.203،حەوتترینگە : چێشتێکی قەدیمی حەوت جۆر دانەوێڵە و حبوباتیان تێدەکرد204.حەوت بەردە: کایەی مناڵانی قەدیم. بە پێنج بەردەیان (یقل دوقل)دەکوت بازەڵێن. 205،لە ئاوایی میانەی ناوچەی کەڵاتەرزان ڕێگایەک بەناو حەفت قورتە هەیه 206. لە ئاوایی میانەدا پەڵەیەک بەڕوار بە ناوی حەوت برا هەیه.207.هفت مهر208.حەوت ئاو209.هفت اییین 210.بە بڕێک هەسارە ئاسمان ئێژن هفت وانە، هفت کۆ211.حەوت بار تەقەی نەیە212.حەوت مەزەبە213.حەوتەوانێ 214.دوعای حەوت حەسار215.حەوت تەن یارسان216.ملەگاو حەوت کەشا هەورامان گوندی کەلجی 217. حەفت قەڵەم ئاڕایشی کردگە، 218. حەفت قاپانکەر، قاپێکی لێ ناباتەوە 219.حەمە حەفت کڵاو،220.حەوت پاشای لە خەودا دیوە221.حەوت گیانی هەیە22.حەفت ڕەنگە223.حەفت کەفەنی زەرد کردە224.حەفتی بمرێ لە باوان، کڵەی نابڕێ له چاوان225.حەفتی هالە گرەو هەشتا،226.هفت درجە سپاهی یا هفت سین سپاهی227.هفت گنج پرویز228.هفت ابا229.هفت اندام230.هفت حجلە نور231.هفت خزینە231.هفت زردە232.هفت امامی233.هفت تیربند234. هفت تیرکش235.هفت کول236.هفت سبع،237.هفت کار238.حەفت قورعان لە بەینابێت.239.حەفت ڕەنگی گۆڕا 240.حەفت ماڵ ئەملا250.حەفت ماڵ ئەولا حەفتا و حەفت پشت251. حەفتەیان بۆ گرت252.حەفتەیان بۆ برد253. نازار حەفت تایفەس254. بە حەفت ئاو بیشۆری تەمیس ناوێ255. حەفت جار پێوانەی بکە دواتر بڕیار بدە256.حەفت ساڵی گەنجی بە یەک شەو بابێ257.ئەونە مەچۆ کە حەفت پیاو نەتوانن بتگرن258.حەفت تۆ شاردبوویۆ 259. حەفت دەس گەڕیاگە260.حەوت پووت گەنم، تایێکە261. مناڵی حەوت مانگە ئەگەری مانی فرەترە.262بە حەوتدەست ئاڵا و واڵاوە ڕۆیشت.263.حەوت ساڵ شوانی کرد بۆ کچەکەیان.264.لە حەوت کونا خۆی شاردەو265..حەوتوچلە : پێوانەی مەودای زەمانی مناڵی لە دایک بوو و هەروەها شینگێڕی و تازێی مردوو266.پەرسگەی حەوت نهۆمی267 حەوت گریێ پشتوێن،268: ڕازی فاتیلەی فاتان خۆشکی حەوت برا و زۆر بابەتی تر کە ڕێژەیان زۆر لەم تێعدادە زۆرترە کەنووسیمە.
یان فلکلۆریش دەڵێ: حەوت ساڵە یاری خۆمە بە، لە فەرهەنگی دێهخودا دا له لاپەڕەی 20768 قەدیمیترین و کۆنترین نەتەوەیەک کە بە حەوت گرینگی داوە به قەومی سومری داناوە و
لە لاپەڕەکانی 20768 لۆغەتنامەی دهخدا جلد 14بەتێرتەسەلی ئاماژەی پێکراوەتا لاپەڕەی 20781 و لە شێعرەکانی دەقیقی، خاقانی، مولوی، سنایی و...زۆر بەکارهێنراوە
یا لە شێعرگەلێ فارسی ترا وەکوو:
زان چرخ کە هفت بار برگشت
بازیش زهفت چرخ بگذشت
نظامی
عقیم گشت چهار امهات و هفت اباش
سنایی
نە بهفت اب کە رنگش بصد اتش نرود
انچە با خرقە زاهد می انگوری کرد
حافظ
سەعدی ئێژێ:
گر هفت نوبتت بدر قصر میزدنند
نوبت بدیگری بگذاری و بگذری
یان
هفت شهر عشق را عطار گشت
ما هنوز اندر خم یک کوچهایم
مولانا.
-------------
ژێدەرەکان:
دیوانی مامۆستا هێمن
پەندەکانی مامۆستا پیرەمێرد
پەندەکانی مەلاغەفوور دەباغی
fbا دهم شێخۆ
توێژینەوەی مەیدانی و یاداشتێکی خۆدی نووسەر، بێوەر
مەقالەیەک له ژێرناوی عددهفت در اساطیر وادیان، محموود الامینی
نووسینێکی مامۆستا مەسعوود موحەممەد ڕوونی لە بارەی ڕیشەی وشەی حەوت و حەفت.
نووسینێکی ئیرەج مۆرادی باقلاوی سەبارە بە سرکەی حەوت ساڵان و حەوت دەرمانە و نەورۆز و...
نووسینێکی ئیدریس هاشمی ، بەشداریی ژماره لە ناو ئیدیۆمەکاندا
نووسینێکی عیسا ئەحمەدی سەبارەت بە حەوت شوڕەسوار
گۆرانیه فولکلۆرەکان
فەرهەنگی ئاناهیتا
فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی ڕێژگە
ڤەژینبۆکس
دیوانی مەولانا
فەرهەنگی ویکی پیدیا، دانشنامە ئازاد
کتاب دایرە المعارف زرین
زیوەری زەمان، ئیبراهیم ئەحمەدی
بەرگی 1 کتێبی زەردەی دەم کەل خەلیل مۆحەممەدی
فەرهەنگ دهخدا
فرهنگ دانش حیب اللە اموزگار
فرهنگ صبا محمد بهشتی
فرهنگ معاصر فارسی امروز غلامحسین صدری افشار
فەرهەنگی کینایە، ئیبراهیم ئەحمەدی
فرهنگ فارسی عمید.سپاس بۆ ئەم بەڕێزانەی خۆارەوە و سەرجەم ئەو کەسانەی کە لە دوور ونزیکەوە بەجۆرێ زانیاریەکانیان ڕاگەیاند پێمان تا ئەم گەنجینەش لە کوردەواریدا نەفۆتێ و بمێنێ بۆ داهاتووش. سپاس بۆ بەڕێزان:
کاک عەبدولقادر نیازی، کاک پەیام ڕەمەزانی.خالد شێخێ، محمد حسینی
ئازاد سۆهرابی، مامۆستا قەلەندەر، ش، خضری، ئارش ئەمانی، جەلال سەجاددی، مامۆسازایڵە، مامۆستا پەرۆش، مامۆستا هەڵبەست، سەلمان عەزیزی، مامۆستا فەرید ئەحمەدی، سید وریا حسەینی،سەلام سەیدی، ڕەزاخورشیدی، مامۆستا کەمال ڕەحمانی، کاک فەرزین پیرە، ئاشوور ڕەمەزانی، لالۆ،مامۆستا بێدڵ، ساراسۆڵتانی، عیسی کەرەمی، فەرشاد حەکیمی، یەدۆڵڵا مۆحەممەدی، کەژاڵ بەهرامی، خاتوون بەیان بانەیی،فاطمە فتحی، پوریا محمدی پووور، هاوار، مۆستەفا،جبار زارعی، دوکتۆر بیننەدە، سمایل ئەحمەد زادە وخۆشناو، گێڵاس عەبدۆڵڵاهی، شنیا ئەمینی، خاڵۆڕەئووف، بنەماڵە و دەوروبەرەکانی خۆم و هەروەها
هاوڕێیانی کۆڕە تێلگرامیەکانی زانستەکۆمەڵایەتیەکان،پەیڤکاتۆر، کەشکۆڵ، ئەدیبانی شامیان، کۆڕی غەریبان و دەیان هاوڕێی و دۆستی ئازیزی تر لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان.
25ی گەلاوێژی 1405، سەوڵاوا