ڕه‌شنووسی خانه‌نشینی یان (نسخه دوران بازنشستگی) «Retirement ‘script» چییه؟
Why So Many People Are Unhappy in Retirement?
هۆی قوڕپێوانی تاقمێک بۆ دوای خانه‌نشینی چییه؟
نووسینی: ئارتوور سی بروکس
ڕه‌شنووسێکی ناخ چنراو بۆ ژیانی هه‌موومان هه‌یه جا چ بیرت لێکردبێته‌وه یان نهتکردبێتهوه. ئه‌م ڕه‌شنووسه له زۆربه‌ی چیرۆکه خۆشه‌کاندا ده‌رده‌که‌وێت. ئه‌گه‌ر ته‌ناته‌ت له دووریشه‌وه سه‌رنجی بده‌یت وه‌ک ژیانی زۆربه‌ی خه‌ڵکی سه‌رکه‌وتوو وایه. زۆرجار ئه‌م ڕه‌شنووسه پێی ده‌وترێ: گشت و گێڵی پاڵه‌وانانه یان دیرۆکی بلیمه‌تانه.
یه‌که‌م که‌س که باسی گه‌شت و گێڵی پاڵه‌وانانه‌ی له وێژه‌دا هێنا گۆڕێ «ئیدوارد برێنت ته‌یلۆر» مرۆڤناسی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌می زایینی بوو. ئه‌م ده‌سنیشانی کرد که هه‌موو چیرۆکه چاکه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌کانی هه‌موو مێژوو له بێچمی بنه‌ڕه‌تیدا له یه‌ک ده‌چن. له چیرۆکی کۆنی داوودی پاشای نێو په‌ڕتووکی پیرۆزه‌وه بیگره تا چیرۆکی ئه‌مڕۆیی وه‌ک شه‌ڕی ئه‌ستێره‌کان هه‌ر هه‌مان ڕه‌وته. ئه‌گه‌ر به جوانی لێی ورد بینه‌وه ئه‌م بێچمه داڕێژراوه سێ لایه‌نی هه‌یه.
لایه‌ن و به‌شی یه‌که‌م: بانگت ده‌کات بۆ سه‌رکێشی. لێره‌دا پاڵه‌وانی داهاتووی چیرۆکه‌که‌مان ده‌بێ کرده‌وه‌ی سهرسامهێنهرانه پیشان بدات. ئه‌م کارانه‌ش له ڕاستێدا ده‌بێ هه‌ژێنه‌ر بێت. وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێیت ده‌بێ له‌گه‌ڵ جالووت یا ده‌زگای پاوشایهتیدا که‌وێته شه‌ڕ.
به‌شی دووهه‌م: تاقیکاری ئه‌سته‌م، پاڵه‌وانه‌که‌مان به‌ر له گه‌یشتن به مه‌به‌ست ده‌بێ دوو سێ قۆناخی گورچکبڕانه ئه‌نجام بدات. وه‌ک کوشتنی دێ‌و و درنجان یان ده‌بێ ئه‌ستێره‌ی مه‌رگ بته‌قێنێته‌وه.
به‌شی سێهه‌م سه‌رکه‌وتنه: پاڵه‌وانه‌که‌مان ده‌بێ به سه‌ر ئه‌م هه‌موو عهجایباتانهدا سه‌ر بکه‌وێت. بهخۆباییهکی له ڕاده‌به‌ده‌ره‌وه سه‌رکه‌وتوانه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵ.
«کارێل یونگی» ده‌روونناس پێی وایه مرۆڤه سه‌رکه‌وتووه‌کان وا ڕاهاتوون ده‌بێ له چاوگه‌ی ئه‌م دیرۆکانهوه ژیانیان ببینن. یونگ نووسیشیه‌تی: ئه‌وه‌ی ڕکێفی له ئه‌ژدیها نه‌دابێ پاڵه‌وان نییه! له به‌رانبه‌ردا ئه‌وه‌ی وا ده‌ستی له خۆی داشۆردووه و ئه‌ژدیهاکه‌ی کوشتووه به‌شی ده‌که‌وێ. هه‌ر به‌و ڕانانه‌ی خۆی توانییه‌تی بوێرانه بچێته نێو ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی ناخی په‌نگ خواردووی خۆیه‌وه و توانیویه‌تی بهوهجناسی خۆی بکات. قسه‌کانی یونگ لێره‌دا له بابه‌ته ڕۆشنبیرانهکهی «ئانتۆنی ڕابینز»ده‌چێت.
ڕابینز ده‌ڵێت: ده‌ته‌وێ له کار و پیشه‌تدا سه‌رکه‌وتوو بیت؟ تۆێش ده‌بێ ڕێی پاڵه‌وانانه‌ی خۆتت هه‌بێت. خاڵی سه‌ره‌کی ڕچاوبکه. تێوه‌بگلێ، ئازار بکێشه، قوربانی بده و سه‌رکه‌وتووانه بیبه‌وه و قارامانانه بگه‌ڕێوه و ئیتر ته‌واو.
سه‌رچاوه: كۆپهڕی " زووزه‌نه‌قه‌ی نه‌تاشراوه" چاپی یه‌كه‌م سلێمانی.