توورەج ئەسڵانی خەڵاتی بالیوودی 2021ی بەدەستهێنا
دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بالیوود" 12 تا 14ی دیسەمبەر لە شاری بەمبەئی هیندستان بەڕێوەچوو.
روژاننیوز: مەنسوور جیهانی ـ "توورەج ئەسڵانی" بەڕێوەبەریی وێنەگرتنی فیلمی سینەمایی "مالیخوولیا" خەڵاتی باشترین وێنەگریی دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بالیوود"ی 2021 لە وڵاتی هیندستانی بەدەستهێنا.
فیلمی سینەمایی "مالیخوولیا" Melancholia لە دەرهێنان و بەرهەمێهنانی "موڕتەزا ئاتەش زەمزەم"، لە وێنەگرتنی سینەماکاری کورد "حەسەن ئەسڵانی" و لە بەڕێوەبەریی وێنەگرتنی سینەماکاری ناوداری کورد "توورج ئەسڵانی" لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بالیوود" Bollywood لە وڵاتی هیندستان چووە سەر پەردەی سینەماکان و خەڵاتی باشترین بەڕێوەبەریی وێنەگرتن و لەوحەی ڕێزلێنانی ئەم ڕووداوە گرینگە سینەماییە بە "توورج ئەسڵانی" سینەماکاری داهێنەر و نوێخوازیی کورد بەخشرا.
ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بالیوود" بریتی بوون لە: "ئاشوک ڕێنە" Ashok Rane دەرهێنەر و ڕخنەگری سینەما لە وڵاتی هیندستان ـ سەرۆکی لێژنەی دادوەران، دکتۆر "ئاشوک میشرا" Ashok Mishra سیناریۆنووس و مامۆستای زانکۆ لە وڵاتی هیندستان، "ئامیت ڕای" Amit Rai دەرهێنەر لە وڵاتی هیندستان، "تۆقیر ئەحمەد" Tauquir Ahmed ئەکتەر و دەرهێنەر لە وڵاتی بەنگڵادیش و خاتوو "ماریان بۆرگۆ" Marianne Borgo ئەکتەر لە وڵاتی فەڕەنسا.
دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بالیوود" لە بەشە جۆراوجۆرەکانی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی و بە هەڵسەنگاندنی بەرهەمە سینەماییەکان، بەڵگەفیلم، کورتە فیلم، سیناریۆ، موزیک ڤیدیۆ، فیلمە هیندییەکان و... لە سینەماکارانی وڵاتانی جیهان لە ڕۆژانی 12 تا 14ی دیسەمبەر لە شاری بەمبەئی لە وڵاتی هیندستان بەڕێوەچوو.

دسته بندی: فرهنگی
آدرس کوتاه خبر: