پنج شنبه، 10 آذر 1401
روژان پرس » فرهنگی » روژان شماره ۵۶۲

شنبه نهم بهمن ۱۴۰۰

روژان شماره ۵۶۲

0
کد خبر: 213

روژان شماره ۵۶۲

روژان شماره ۵۶۲ چاپ سنندج
شنبه نهم بهمن ۱۴۰۰
روژان شماره ۵۶۲ چاپ سنندج
شنبه نهم بهمن ۱۴۰۰

لەی مەستە مهمانی بکە

ئەی باغی فیردەوسی* بەرین

لەی مەستە مهمانی بکە
ئەی نووستو وی  ئەم زیارەتە

دەی هەستە مهمانی بکە

ئەو تەرمە سووکە پەڕتەوە

قورسی شیعر، هەرلای ئەوە
تۆش ئەی فریشتەی شیعری تەڕ

ڕاوەستە میهمانی بکە

پەڕتەو، عەزیزی شاعیران

فورس و لەکی کوردی زو وان
لەی خاوەنی شیعری تەڕە

دوو دەستە میهمانی بکە

تۆش ئەی خەدیوی دوجەهان

بەخشەندە گەورە میهرەبان
لەو شەخسە گەورەو شاعیرە

دڵخەستە مهمانی بکە

ئەی ئەرمەنی(مستفعلن)

دەرواکە وا(مستفعلن)
لەو پیرەپاکەو شاعیرە

پڕ هەستە میهمانی بکە

گەر هات و ئەمجار پێی کوتی

قورسە دەمم باوەڕ بکە
- لەو مەردە ڕندە و دڵتەڕە و

بەرجەستە مهمانی بکە

ئەی ئەوکەسەی تەعنەت ئەدا

ـ بەحری رەجەز باوی نیە ـ
ئیدی ڕەجەز خانی مەکە

دەی بەستە میهمانی بکە

ئاسۆ لەمەرگی پەڕتەوا

بەحری ڕەجەز ناجایزە
چون ئەرمەنی بەو وەزنه‌یە

پابەستە مهمانی بکە

٭ باغ فردوس، ئەو گۆڕستانەی کرماشانه که ئوستاد پەرتەوی لێ نێژرا

سه‌عید نه‌جاری (ئاسۆ)
بۆکان -   ٦ /۱۱ /١٤٠٠ی هەتاوی

دسته بندی: فرهنگی / روزنامه
تبلیغ

نظر شما

  • نظرات ارسال شده شما، پس از بررسی و تأیید در وب سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.
نام شما : *
ایمیل شما :*
نظر شما :*
کد امنیتی : *
عکس خوانده نمی‌شود
برای کد جدید روی آن کلیک کنید